نیلوفەر لاریپوور (لەدایکبووی ٢٧ گەلاوێژی ١٣٤٩) شاعیر، گۆرانینووس و ڕۆژنامەوانێکی ئێرانییە. لە نموونە کارەکانی دەکرێ ئاماژە بکەین بە کۆمەڵەشێعری «بی من فروغ نخوان»، «پر پرواز» ،«هزار و یک شب» و «شب برهنه»... . ناوبراو ھەروەھا نووسەری گۆڤاری چلچرایە.

نیلوفەر لاریپوور

لەدایکبوون٢٧ی گەلاوێژی، ١٣٤٩
پیشەشاعیر، گۆرانینووس

ژیانی ھونەری دەستکاری

نیلوفەر خاوەنی بڕوانامەی کارناسی وێژەیە، لە ساڵی ١٣٧١ دەستی بە گۆرانینووسی کردووە و یەکەم بەرھەمی گۆرانییەک بوو بەناوی «بزەی بەھار». لە کارەکانی زۆربەی گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی ئێراندا لەوانە ناسر عەبدووڵڵاھی، شادمێھر عەقیلی، سەعید مودەریس، عەلی لۆھراسبی، مەجید ئەخشابی، مەسعود خادم، سەعید شەھروز، حەمید خەندان و... ناوی نیلوفەر وەکوو گۆرانینووس وەبەر چاو دەکەوێت.

دەستگیرکردن دەستکاری

نیلوفەر لاریپوور ڕۆژی دووشەممە ١٢ ڕێبەندانی ١٣٨٨ کاتژمێر ٦:٣٠ لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو بەڵام دوای چەند ڕۆژ ئازاد دەکرێت. نیلوفەر چالاکی سیاسی نەبووە و تەنیا بە لایەنگری لە ئەمیرحسێن موسەوی لە خۆپێشاندانەکانی ساڵی ٨٨ لە ئێراندا بەشداری کردبوو.

بەرھەمەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

«بی من فروغ نخوان» با حذف ٥٠ شعر مجوز گرفت