وەزارەتی ھەواڵگری (ئێران)

(لە وەزارەتی ئیتلاعاتەوە ڕەوانە کراوە)

وەزارەتی ھەواڵگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران (بە فارسی: وزارت اطّلاعات جمهوری اسلامی ایران، بە کورتە واجا) ناسراو بە ئیتلاعات یەکێکە لە وەزارەتەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کە ئەرکی بەرپرسیارییەتییە لە کۆکردنەوە و پرۆسێسکردنی زانیارییەکانی ئەمنی لە ناوخۆ و دەرەوەی سنوورەکان، ھەروەھا پاراستنی زانیارییەکان، چالاکییەکانی دژە سیخوڕی و دژە تیرۆر. ئەو وەزارەتە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپاوە بە تۆمەتی پاڵپشتی لە تیرۆریزم، پێشێلکردنی مافەکانی ھاووڵاتییانی ئێرانی و چالاکییە تیرۆریستییەکان گەمارۆی خراوەتە سەر.[٢][٣][٤] لە ئێستادا ئیسماعیل خەتیب وەکوو وەزیری ھەواڵگری کار دەکات.[٥][٦][٧] وەزارەتی ھەواڵگری جێگرەوەی ساواکە، کە پێشتر لە سەردەمی حکوومەتی پەھلەویدا دەزگای زانیاریی سەرەکیی ئێران بوو. وەزارەتەکە بەھۆی کارەکانی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، وەک یەکێک لە سێ دەستەی وەزارەتیی «دەسەڵات» لە ئێراندا دادەنرێت.[٨]

وەزارەتی ھەواڵگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران
وزارت اطّلاعات جمھوری اسلامی ایران
واجا
ئاڵای وەزارەتی ھەواڵگری
تێڕوانینی گشتی
درووستبوون١٨ی ئابی ١٩٨٣؛ ٤١ ساڵ لەمەوبەر (١٩٨٣-٠٨-١٨)
دەزگا پێشینەکاننووسینگەی ھەواڵگریی سەرۆک وەزیران
دادپرسیئێران
شوێنگەی سەرەکەیشەقامی ھیرمەند، تاران
کارمەندانپۆلێنکراو
(٣٠٬٠٠٠ بەپێی بەراوردی مەگنووس ڕانستۆرپ)[١]
کاربەدەستانی دەزگاکەئیسماعیل خەتیب, وەزیر
ژێرەڕێکخراوەی پاراستنی گشت وڵات
زانکۆی ھەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی
ماڵپەڕvaja.ir

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «How Iran would retaliate if it comes to war». Christian Science Monitor. 20 June 2008. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  2. ^ https://www.radiofarda.com/a/24486832.html
  3. ^ https://www.aa.com.tr/fa/ایران/موافقت-اتحادیه-اروپا-با-تحریم-وزارت-اطلاعات-ایران-/1359005
  4. ^ https://www.tabnak.ir/fa/news/868264/واکنش-وزارت-خارجه-به-تحریم-وزارت-اطلاعات
  5. ^ https://www.isna.ir/amp/1400060302586/ «خطیب» وزیر اطلاعات شد
  6. ^ https://mehrnews.com/xVYgb عصر امروز انجام شد؛ آغاز به کار حجت‌الاسلام خطیب در وزارت اطلاعات
  7. ^ https://www.ir.voanews.com/amp/6232906.html صفحه آخر:اسماعیل خطیب وزیر اطلاعات دولت رئیسی را بهتر بشناسیم
  8. ^ al Labbad، Mustafa (١٥ی ئابی ٢٠١٣). «Rouhani's Cabinet Seeks New Balance in Iranian Policies». Al-Monitor. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری