نۆوا جوپ

ئەکتەرێکی بەریتانی

نۆوا جوپ (لەدایکبووی نز. ٢٠٠٥ یان ٢٠٠٤)[١] ئەکتەرێکی بەریتانییە. دەرکەتووە لە زنجیرەی بەڕێوەبەرەکەی شەو (٢٠١٦)، فیلمی کۆمێدیای ڕەشی سەبەربیکۆن (٢٠١٧)، فیلمی درامیی سەمەرە (٢٠١٧)، فیلمی ترسناکی شوێنێکی کپ (٢٠١٨)، فیلمی وەرزشیی درامیی فۆرد دژی فێراری (٢٠١٩)، کۆمیدیای ھۆڵمس و واستن (٢٠١٨) و لە فیلمی درامیی کوڕی ھەنگوین (٢٠١٩)، کە بەھۆیەوە پاڵێوراوە بۆ خەڵاتە ئازادەکانی سپیریت بۆ باشترین نێری پاڵپشت.

نۆوا جوپ

Noah Jupe
جوپ لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرنتۆی ٢٠١٩
لەدایکبووننز. ٢٠٠٥/٢٠٠٤ (١٨–١٩ ساڵ)
پیشەئەکتەر
چالاکبوون٢٠١٥–ئێستا
باوان(ەکان)کەیتی کاڤەنا (دایک)

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

نۆوا جوپ کوڕی دەھێنەری فیلم کریس جوپ و خانمەکتەر کەیتی کاڤەنایە.[٢] برایەک و خوشکێکی بچووکی ھەیە.[٢][٣]

پیشە دەستکاری

جوپ لە ٢٠١٥دا دەستی بە کاری نواندن کردووە لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی پنسە ترسناکەکان و داونتن ئابیدا.[٤] دواتر لە ٢٠١٦دا ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا لە زنجیرەی سیخوڕی ھەستبزوێنی بەڕێوەبەرەکەی شەودا.[٤] لە ٢٠١٦دا، ھەروەھا ڕۆڵێکی گرنگیشی گێڕا لە زنجیرەی ھودینی و دۆیڵ.[٥]

لە ٢٠١٧دا، دەستیکرد بە نواندن لە فیلمدا، و یەکەم ڕۆڵی گەورەی لە پیاوێک بە دڵێکی ئاسنینەوە بوو، کە فیلمێکی درامیی دەربارەی جەنگی جیھانیی دووەم بوو.[٥][٦] لە ھەمان ساڵدا، دەرکەوت لە فیلمی بەریتانیی ئەو شەوە خۆشە؛[٧] یەکێک لە ڕۆڵە سەرەکییەکانی ھەبوو لە فیلمی کۆمێدیای ڕەشی سەبەربیکۆن، لە دەرھێنانی جۆرج کلونی؛[٨][٩] و دەرکەوت لە فیلمی کۆمێدی-درامیی سەمەرەدا، لە ڕۆڵی جاک ویڵ، نزیکترین ھاوڕێی ئۆگی پوڵمەن.[٥]

لە ٢٠١٨دا، ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی خەیاڵیی زانستی کەیوان،[٥][٨][١٠] و فیلمی ترسناکی شوێنێکی بێدەنگدا گێڕا.[١١] جۆن کراسینسکی، کە دەرھێنەر و یەکێک لە نووسەرەکانی شوێنێکی بێدەنگ بوو، جوپی بە پێشنیاری کلونی ھەڵبژارد.[١٢][١٣]

لە ٢٠١٩دا، جوپ ڕۆڵی سەرەکی لە کوڕی ھەنگویندا گێڕا بەرامبەر شایا لابەف. فیلمە ئازادەکە لە گەورەبوونی لابەف لە پیشەسازیی فیلم و زنجیرەوە سەرچاوەی گرتووە، کە تێیدا جوپ ڕۆڵی کەسایەتییەکەی کە لە شایاوە وەگیراوە بە گەنجی دەگێڕێت و لوکاس ھێجسیش ڕۆڵی ھەمان کەسایەتی بە گەورەیی دەگێڕێت.[١٤][١٥][١٦] ھەمان ساڵ، جوپ ھەروەھا دەرکەوت لە فیلمی فۆرد دژی فێراری.[١٧]

جوپ ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە کورتە فیلمێک کە لە چیرۆکی «My Pretty Pony»ی ستیڤن کینگەوە وەرگیراوە.[١٠] ئەو ھەروەھا دەردەکەوێتەوە بۆ ڕۆڵی مارکوس ئابۆت لە شوێنێکی بێدەنگ بەشی ٢ لە ٢٠٢١دا.

فیلمۆگرافی دەستکاری

فیلم دەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٧ پیاوێک بە دڵێکی ئاسنینەوە ئاتا مۆراڤێک
ئەو شەوە خۆشە ڕۆناڵدۆ
سەبەربیکۆن نیکی لۆج
سەمەرە جاک ویڵ
٢٠١٨ تیتان لوکاس جانسێن
شوێنێکی کپ مارکوس ئابۆت
ھۆڵمس و واتسن دۆکسی
٢٠١٩ کوڕی ھەنگوین ئۆتیس لۆرتی گەنج
فۆرد دژی فێراری پیتەر مایڵس
٢٠٢١ شوێنێکی کپ: بەشی دوو مارکوس ئابۆت
بڵاونەکراوەتەوە No Sudden Move لە وێنەگرتندایە

تەلەڤیزیۆن دەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٥ پنسە ترسناکەکان چارڵز چاندلەر ئەڵقە: "And They Were Enemies"
گۆرانییەک بۆ جێنی ویلیام فیلمی تەلەڤیزیۆنی
داونتن ئابی منداڵ ١ ئەڵقە
٢٠١٦ بەڕێوەبەرەکەی شەو دانیەڵ ڕۆپەر ٣ ئەڵقە
ھودینی و دۆیڵ کینگسلی کۆنان دۆیڵ ٥ ئەڵقە
کۆتا ئەژدیھا بەزێن تایگەر پرۆنس فیلمی تەلەفزیۆنی
٢٠٢٠ ھەڵوەشاندنەوەکە ھێنری فرەیژەر کورتە زنجیرە

موزیک ڤیدیۆ دەستکاری

ساڵ ناو ھونەرمەند تێبینی
٢٠١٩ "From Chaos to Harmony" ئیەن براون [١٨]

خەڵات و پاڵاوتنەکان دەستکاری

ساڵ خەڵات پۆل کار ئەنجام س.
٢٠١٨ بازنەی ڕەخنەگرانی فیلمی لەندەن نواندنکاری بەریتانی/ئێرلەندی ساڵ پیاوێک بە دڵی ئاسنینەوە پاڵێوراو [١٩]
سەبەربیکۆن
سەمەرە
٢٠١٨ کۆمەڵەی ڕەخنەگرانی فیلمی سەرھێڵی لۆس ئەنجلس باشترین نواندن لەلایەن ئەکتەری ٢٣ ساڵ یان خوارتر شوێنێکی کپ پاڵێوراو
٢٠١٨ خەڵاتەکانی ھونەرمەندی لاو باشترین نواندن لە فیلمی درێژ – ئەکتەری لاوی سەرەکی سەبەربیکۆن پاڵێوراو [٢٠]
٢٠١٩ خەڵاتەکانی فیلمی ھەڵبژاردەی ڕەخنەگران باشترتن ئەکتەر/خانمەکتەر کوڕی ھەنگوین پاڵێوراو [٢١]
٢٠١٩ خەڵاتەکانی کۆمەڵەی ڕەخنەگرانی ھۆڵیوود باشترین نواندن لەلایەن ئەکتەری ٢٣ ساڵ یان خوارتر کوڕی ھەنگوین براوە [٢٢]
٢٠١٩ خەڵاتە ئازادەکانی فیلمی گۆتەم ئەکتەری زووپێشکەوتە کوڕی ھەنگوین پاڵێوراو [٢٣]
2019 بازنەی ڕەخنەگرانی فیلمی لەندەن نواندنکاری بەریتانی/ئێرلەندی لاوی ساڵ ھۆڵمس و واتسن پاڵێوراو [٢٤][٢٥]
A شوێنێکی کپ
ئەو شەوە خۆشە
تیتان
٢٠٢٠ بازنەی ڕەخنەگرانی فیلمی لەندەن نواندنکاری بەریتانی/ئێرلەندی لاوی ساڵ فۆرد دژی فێراری پاڵێوراو [٢٦]
کوڕی ھەنگوین
٢٠٢٠ خەڵاتە ئازادەکانی سپیریت باشترین نێری پاڵپشت کوڕی ھەنگوین پاڵێوراو [٢٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Emily Zemler (13 November 2019). "With 'Honey Boy,' young Noah Jupe carries a film's emotional weight for the first time". Los Angeles Times.
  2. ^ ئ ا Payne, Will (2 December 2012). "'No ovaries' Corrie star Katy Cavanagh expecting her third baby". Daily Mirror. Archived from the original on 21 March 2018. Retrieved 22 March 2018.
  3. ^ Daniels, Colin (2013-07-14). "'Coronation Street's Katy Cavanagh welcomes third child". Digital Spy. Archived from the original on 30 August 2018. Retrieved 22 March 2018.
  4. ^ ئ ا Gill, James (18 May 2017). "Meet the cast of The Night Manager". Radio Times. Archived from the original on 7 November 2017. Retrieved 2 November 2017.
  5. ^ ئ ا ب پ Kit, Borys (11 July 2016). "'Night Manager' Actor Joins Julia Roberts, Jacob Tremblay in 'Wonder' (Exclusive)". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 5 December 2017. Retrieved 2 November 2017.
  6. ^ Billington, Alex (14 April 2017). "First Trailer for WWII Film 'HHhH', or 'The Man with the Iron Heart'". FirstShowing.net. Archived from the original on 7 November 2017. Retrieved 2 November 2017.
  7. ^ Barraclough, Leo; Lodderhose, Diana (10 May 2016). "First Look: John Hurt in 'That Good Night' (EXCLUSIVE)". Variety. Archived from the original on 23 October 2017. Retrieved 2 November 2017.
  8. ^ ئ ا Kit, Borys (31 August 2016). "George Clooney's 'Suburbicon' Adds 'Night Manager,' 'Night Of' Actors (Exclusive)". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 19 November 2017. Retrieved 2 November 2017.
  9. ^ "George Clooney Was 'Always Making Everyone Laugh' on 'Suburbicon' Set". Us Weekly. 27 October 2017. Archived from the original on 29 October 2017. Retrieved 2 November 2017.
  10. ^ ئ ا McNary, Dave (4 April 2017). "Tobin Bell, Noah Jupe to Star in 'My Pretty Pony,' Based on Stephen King Story". Variety. Archived from the original on 7 November 2017. Retrieved 2 November 2017.
  11. ^ Kit, Borys (15 August 2017). "John Krasinski's 'A Quiet Place' Adds 'Suburbicon' Actor (Exclusive)". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 31 October 2017. Retrieved 2 November 2017.
  12. ^ "George Clooney recommended child star Noah Jupe to John Krasinski". Film News. 4 April 2018. Archived from the original on 4 April 2018. Retrieved 13 February 2018.
  13. ^ "John Krasinski Got the Heads Up About Noah Jupe From Who?!". E!Online. Archived from the original on 30 March 2018. Retrieved 18 February 2018.
  14. ^ McNary, Dave. "'A Quiet Place' Star Noah Jupe to Play Young Shia LaBeouf in 'Honey Boy'". Variety. Archived from the original on 17 April 2018. Retrieved 18 February 2018.
  15. ^ Kit, Borys. "'A Quiet Place' Actor Noah Jupe to Play Young Shia LaBeouf in 'Honey Boy'". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 17 April 2018. Retrieved 18 February 2018.
  16. ^ Lenker, Maureen Lee. "'A Quiet Place' Star Noah Jupe to Play Young Shia LaBeouf in 'Honey Boy'". Entertainment Weekly. Archived from the original on 17 April 2018. Retrieved 18 February 2018.
  17. ^ داڕێژە:Cite-news
  18. ^ Nick Reily (12 April 2019). "Watch Ian Brown head to the seaside in 'From Chaos To Harmony' video". NME. Retrieved 28 September 2020.
  19. ^ Cline, Rich (19 December 2017). "Three Billboards Leads Nominees for Critics' Circle Film Awards". criticscircle.org.uk. Archived from the original on 20 December 2017. Retrieved 20 December 2017.
  20. ^ "2018 NOMINEES Young Artist Awards". youngartistawards.org. Archived from the original on 18 May 2018. Retrieved 17 May 2018. ١٨ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ Nordyke, Kimberly. "Critics' Choice Awards: 'Once Upon a Time in Hollywood' Named Best Picture; Full Winners List". hollywoodreporter.com. Retrieved 8 Feb 2020.
  22. ^ "Full Winners List from the 2020 Hollywood Critics Association Awards". hollwoodcriticsassociationawards.com. Retrieved 8 Feb 2020. ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ "Gotham Winners: 'Marriage Story' Wins Big as Gerwig, Awkwafina Steal the Show Backstage". indiewire.com. Retrieved 8 Feb 2020.
  24. ^ Cline, Rich (18 December 2018). "The Favourite leads nominees for CC Film Awards". criticscircle.org.uk. Archived from the original on 18 December 2018. Retrieved 10 March 2019.
  25. ^ Cline, Rich (20 January 2019). "London Critics Name Roma as Film of the Year". criticscircle.org.uk. Archived from the original on 21 January 2019. Retrieved 10 March 2019.
  26. ^ "The Souvenir leads nominees for 2020 London Critics' Circle Film Awards". screendaily.com. Retrieved 8 February 2020.
  27. ^ "Noah Jupe Nominated For Indie Spirit Award". shepherdmanagement.co.uk. 21 November 2019. Retrieved 8 February 2020. ٢١ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری