پنسە ترسناکەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

پنسە ترسناکەکان یان پێنی درێدفول (بە ئینگلیزی: Penny Dreadful)، زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی-بەریتانییە، لە بەرھەمھێنانی تۆڕی شۆتایم بە ھاوبەشی تۆڕی سکایی بەریتانیە، لە لایەن جۆن لۆگان دروست کراوە. باس لە کۆمەڵێک تاوانی جیاواز ونادیار لە کەشێکی تەمومژاوییدا دەکات. بۆ یەکەم جار لە ١١ی مایسی ٢٠١٤ پەخشکرا.دوو وەرزی لێ پەخشکراوە و بۆ وەرزی سێیەم نوێکراوەتە.[١] ئەلقەی یەکەم و دووەمی لە تۆڕی ئەنتەرنێتدا دزەی کرد پێش پەخشکردنی بە شێوەیەکی فەرمی.[٢]

پنسە ترسناکەکان
چەشندراما
ترس
دڵەڕاوکێ
دانەرجۆن لۆگان
نووسەرجۆن لۆگان
دەرھێنەرجەی ئەی بایۆنا
جێمیس ھاویس
کۆکی گیدریۆک
ئەکتەرانئێڤا گرین
تیمۆثی دالتۆن
جۆش ھارتنت
ھاری تریدوای
ریف کارنی
دانی سپانی
بێلی باپبەر
رۆی کینەر
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکان
شانشینی یەکگرتوو
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٢
ژمارەی ئەڵقەکان١٨
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەرجۆن لۆگان
شوێنەکانی تۆمارکردندۆبلین، ئیرلەندا
ماوەی پەخش٥٠-٦٠ خولەک
پەخش
تۆڕشۆتایم
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١١ی مایسی ٢٠١٤ – بەردەوامە
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی
ماڵپەڕی فەرمی بەرھەمھێنان

ناوی زنجیرەکە لە ناوی چەند نامیلکەیەکی خەیاڵی کۆندا وەرگیراوە، کە لە سەدەی نۆزەدەھەمدا لە لەندەن بڵاودەکرایەوە. ھەموو ھەفتەیەک دانیشتوانی لەندەن چاوەڕێی دەرچوونی نامیلکەی نوێیان دەکرد چونکە ناوەڕۆکەکەی جیاواز و خەیاڵی بوو، باسی چەند دیاردەیەکی ناسروشتی و تاوانی نائاسایی دەکرد، کە پێشتر لە ھاوشیوەی نەبیسترابوو، تەنانەت بەخەیاڵی کەسیشدا نەھاتبوو. لە ڕاستیدا ئەو نامیلکانە بوونە ھەوێنی دروستکردنی چەند کەسایەتییەکی ناسراوی ئێستا، لەوانە دراکۆلا کە نووسەرەکەی لە چیڕۆکی (ڤارنیی خوێنمژ)دا وەرگرتووە کە پێشتر لە یەکێک لەو نامیلکانە بڵاو کرابوویەوە.[٣]


ڕووداوەکان دەستکاری

لە کۆڵانە تاریکەکانی لەندەنی سەردەمی فیکتۆری، کۆمەڵێک تاوانی نائاسایی ڕوودەدات، کە ترس و دڵەڕاوکێی دەخاتە سەر دڵی دانیشتوانەکانی. بەڕێز مالکۆم کە کچەکەی لەلایەن خوێنمژێکەوە ڕفێنراوە، لە ھەوڵی گەڕانەوەیدایە لەگەڵ ئەو دەستەی کە خۆی دروستی کردووە (ڤانیسیا ئیڤیز، ئیثان شاندڵەر، د.فیکتۆر فرانکشتاین لەگەل سیمپنی).

کاراکتەرەکان دەستکاری

  • ئێڤا گرین لە ڕۆڵی (ڤانیسیا ئیڤیز)، کچێکی سەرنجڕاکێش و جوان و پڕ لە نھێنی. بەھرەیەکی ناسروشتی بەھێزی ھەیە، کە سوودبەخشە بۆ دەوروبەری، بەڵام ھەڵگری چەند گیانێکی شەرانگێزە، کە ھەڕەشەی لەدەستدانی ئەقڵ و ژیانی لێ دەکەن.
  • تیمۆثی دالتۆن لە ڕۆڵی (بەڕێز مالکۆم)، دۆزەرەوەیەکی ئەفریقییە، ھەرچەندە ماڵەکەی پڕی شتومەکی گرانبەھای گەشتەکانیەتی، بەڵام خاڵییە لە خێزان و خزمان.
  • جۆش ھارتنت لە ڕۆڵی (ئیثان شاندڵەر) گەنجێکی ئەمریکییە، خۆی لە ناو تاریکترین گۆشەی لەندەندا دەدۆزێتەوە، لەلایەن بەڕێز مالکۆم ھەڵدەبژردرێت، وەک یارمەتیدەری کەسی. ئیثان لەھەوڵداندایە لە ڕابردووی پڕ نھێنی ڕابکات.
  • ھاری تریدوای لە ڕۆڵی (د. فیکتۆر فرانکشتاین) نوژدارێکی نەشتەرگەرییە، مەسەلەی ژیان و مردن سەرنجی ڕادەکێشی. ھەموو ژیانی لە گەڕان بە دوای چۆنیەتی زیندووبوونە تەرخان دەکات.
  • ریف کارنی لە ڕۆڵی (دوریان گڕای) لاوێکی دەوڵەمەند و سەرنجڕاکێشە، بەڵام تەنیایە، دەیەوێت ھەر بە لاوی بمێنێتەوە.
  • دانی سپانی لە ڕۆڵی (سیمپنی) پیاوێکی ئەفریقی و خزمەتکاری بەڕێز مالکۆمە.
  • بێلی باپبەر لە ڕۆڵی (ڕۆنا کروفت) کچێکی ئێرلەندی کەمدەرامەتە، کۆچ دەکات بۆ لەندەن، تا لە ڕابردووە تاریک و قێزەوەنەکەی ڕابکات. پەیوەندیی سۆزداری لەگەڵ ئیثاندا ھەیە.
  • ڕۆی کینەر لە ڕۆڵی (کالیبیان) گیانەوەری شێواوی یەکەم، کە لەلایەن (د. فکتۆر فرانکشتاین) دروست کراوە.


پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ شۆتایم پنسە ترسناکەکان نوێدەکاتەوە [١]
  2. ^ پنسە ترسناکەکان بەپێی داواکاری [٢]
  3. ^ پنسە ترسناکەکان چییە؟ [٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی

بەستەرەکان بۆ دەرەوە دەستکاری