سەبەربیکۆن

فیلمێکی ٢٠١٧ لە دەرھێنانی جۆرج کلونی

سەبەربیکۆن (بە ئینگلیزی: Suburbicon) فیلمێکی کۆمێدیای ڕەشی ئەمریکیی ٢٠١٧یە[٧] لە نووسین و دەرھێنانی جۆرج کلونی، و لە پاڵپشتی نووسینی برایانی کۆون و گرانت ھێسلۆڤ.[٨] فیلمەکە لە ڕۆڵگێڕانی مات دەیمن، جولیان موور، نۆوا جوپ، ئۆسکار ئایزەکە، و باسی باوکێکی بێکێشە دەکات لە ١٩٥٩دا کە دەبێت ڕووبەڕووی شەیتانەکانی ببێتەوە دوای ئەوەی ھێرشدەکرێتە سەر ماڵێکی گەڕەکەکە. بە کەمی لەسەر ڕووداوێکی ١٩٥٧ لە لێڤیتاون، پێنسلڤەینیا وەرگیراوە، کە خێزانێکی ڕەشپێست دەچنە گەڕەکێکی تەواو سپیپێستەوە، کە دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی ڕەگەزپەرستی و توندوتیژی دژی خێزانەکە.[٩][١٠]

سەبەربیکۆن
پۆستەری سینەمایی
دەرھێنەرجۆرج کلونی
بەرھەمھێنەر
  • جۆرج کلونی
  • گرانت ھێسلۆڤ
  • جۆوێڵ سیلڤەر
  • تێدی شۆرزمان
نووسەر
  • جۆوێڵ کۆون
    ئیثەن کۆون
  • جۆرج کلونی
  • گرابت ھێسلۆڤ
ئەکتەران
مۆسیقائەلێکساندر دێسپلات
وێنەگری سینەماییڕۆبێرت ئێلسویت
مۆنتاژستیفن میریۆن
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەپاراماونت پیکچەرز
دەرچوون
  • ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (2017-09-02) (ڤێنیس)
  • ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (2017-10-27) (ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٠٥ خولەک[٣]
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون$٢٥ ملیۆن[٤]
داھات$١٢٫٨ ملیۆن[٥][٦]

زۆربەی وێنەگرتنەکە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە لۆس ئانجلەس دەستیپێکرد. سەبەربیکۆن لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی ٧٤ەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیس پریمییەرکرا لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧،[١١] دواتر لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرنتۆی ٢٠١٧ پەخشکرا، و لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە تەواوی سینەماکانی ئەمریکا بڵاوبۆوە.[١٢] ڕەخنەی تێکەڵی وەرگرت لەلایەن ڕەخنەگرانەوە و ڕەخنەی لێگیرا بەھۆی چیرۆکەکەیەوە، و تەنھا $١٢ ملیۆنی کۆکردەوەە بۆکس ئۆفیس بەرامبەر بودجەی $٢٥ ملیۆن.[١٣]

چیرۆک دەستکاری

لە ١٩٥٩دا، گەڕەکە ئاشتی و سپیپێستەکەی سەبەربیکۆن دەکەوێتە لەرزە بەھۆی ھاتنی خێزانێکی ئەفریقی-ئەمریکی، مایەرسەکان.

گاردنەر لۆج، کە پیاوێکی دڵخۆش و بێکێشەی خێزانەکەیە، لەگەڵ ڕۆزی ژنی کە ئیفلیجە، نیکی کوڕیان و مارگرێتی خوشکی دووانەی ڕۆزدا لە سەربەربیکۆن دەژیێت. شەوێک، دوو دز، بە ناوی سلۆون و لویس، ماڵەکەی لۆج دەبڕن، و ھەموو خێزانەکە دەبەستنەوە و ڕۆز دەکوژن بە زۆر پێدانی کلۆرۆفۆرم. مارگرێت دێتە ماڵەکەوە تا نیکی بەخێوبکات. زوو دوای مردنی خوشکەکەی، مارگرێت خۆی وەک ڕۆز لێدەکات، بە ڕەنگکردنی قژی بە زەرد و کردنی سێکس لەگەڵ گاردنەردا.

خێزانی لۆج لەلایەن پۆلیسەوە بانگدەکرێن بۆ بنکەی پۆلیس بۆ ناسینەوەی سلۆون و لویس، بەڵام ھەردوو گاردنەر و مارگرێت دەڵێن کە پیاوە ھەڵەکانیان گرتووە، ھەرچەندە نیکی ئەوە دەناسێتەوە کە دایکی کوشتووە. زوو دوای ئەوە، سلۆون دەچێتە شوێن کارەکەی گاردنەر و داوای ئەو پارەیە دەکات کە قەرزداری ئەوە تا ھی لویس بداتەوە – کە پارەی کوشتنەکەی ڕۆزە. کاتێک گاردنەر پارەکە نادات، سلۆون و لویس پلاندادەنێن بۆ چوون بۆ ماڵەکەی و کوشتنی نیکی و مارگرێت.

کاتێک ناکۆکییەکان زیاد دەکەن لە نێوان نیشتەجێکانی سەبەربیکۆن و دراوسێ نوێیە ئەفریقی-ئەمریکییەکەیان، کارمەندی بیمەکان بەد کووپەر ڕۆژێک دێت کە گاردنەر لە ماڵ نییە و چەند پرسیارێک لە مارگرێت دەکات، کە بۆ پاککردنەوەی ئاڵا سوورەکانی وەرگرتنی بیمەکان دەگەڕێت کە لەسەر ڕۆز و گاردنەر دوای مردنی کراوە. کووپەر بە مارگرێت دەڵێت کە گومانی ھەیە گاردنەر خۆی ڕۆزی کوشتبێت بۆ بردنی موڵک و سامانەکانی، و مارگرێت کووپەر دەردەکات لە ماڵەکە.

لەو شەوەدا، کە خۆپیشاندانێکی گەورە لە ماڵی نیشتەجێ نوێیە ئەفریقی-ئەمریکییەکان دەبێت بە شەڕ و ھەرا، کووپەر دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ڕووبەڕوو قسە لەگەڵ گاردنەردا بکات. بە گاردنەر دەڵێت کە سروشتی ساختەکاریی بیمەکەی ئەو و مارگرێت دەزانێت و ھەوڵدەدات شانتاژیان بکات بە دانی تەواوی سامانەکەیان تا بە کەس نەڵێت. مارگرێت قاوەکەی کووپەر ژەھراوی دەکات بە ئەلکالیی، و گاردنەر بە شیشی ئاگردانەکە دەیکوژێت. گاردنەر دەڕوات تا لاشەکەی بشارێتەوە، لەکاتێکدا سلۆون بەدوایەوەیەتی.

مارگرێت ھەوڵدەدات ژەھر بدات بە نیکی لە ساندویچ و شیرێکدا دوای ئەوەی بە نھێنی گوێی لە گفتوگۆکەی ئەو و کووپەر بووە و پەیوەندی بە خاڵی، میچ، کردووە بۆ یارمەتی. نیکیی گوماندەکات و ساندویچەکە ناخوات، لەکاتێکدا مارگرێت خەریکە شکست دەھێنێت، لویس دەگات و دەیخنێکێنێت پێش ئەوەی بچێتە سەرەوە بۆ نیکی. میچ دەگات و نیکی ڕزگاردەکات بە تەقەکردن لە لویس. میچ دەمانچەکە دەداتە نیکی و لە دۆڵابی جلەکاندا دەیشارێتەوە پێش ئەوەی بمرێت بەھۆی برینێکەوە کە لویس لێیداوە.

لە گەڕانەوە بۆ ماڵەوەدا دوای شاردنەوەی لاشەکەی کووپەر، گاردنەر لەدەست سلۆون ڕادەکات، کە لەپڕ لۆرییەک لێیدەدات. کە دەگاتە ماڵەوە، لاشەکانی مارگرێت، میچ، و لویس دەدۆزێتەوە، و نیکی لە دۆڵابی جلەکە دەردێنێت. دوو ھەڵبژاردە دەداتە نیکی: دەتوانێت بە پلانێک پارەی وەرگرتنی بیمەکە ببات و ڕابکات بۆ ئارووبا، یان گاردبەر دەیکوژێت و بەسەر سلۆون و لویسیدا دەھێنێت.

بەیانی دواتر، گاردنەر مردووە، بەھۆی خواردنی ساندویچ و شیرە ژەھراوییەکەی مارگرێت کە بۆ نیکیی دروستکردبوو. نیکی ھێمنانە دەڕواتە دەرەوە تا یاری لەگەڵ ئاندی، کوڕی خێزانە ئەفریقی-ئەمریکییەکەی دراوسێیاندا بکات، دوای ئەوەی خێزانەکەی پاشماوەکانی شەڕەکەی شەوی ڕابردوویان پاککردووەتەوە.

کاست دەستکاری

  • مات دەیمن لە ڕۆڵی گاردنەر لۆج، باوکی نیکی
  • جولیان موور لە ڕۆڵی ڕۆز و مارگرێت
  • نۆوا جوپ لە ڕۆڵی نیکی لۆج، کوڕەکەی گاردنەر
  • ئۆسکار لە ڕۆڵی بەد کووپەر، لێکۆڵەری وەرگرتنی بیمەکان
  • گرێن فلێشلەر لە ڕۆڵی ئایرا سلۆون، بکوژێک
  • ئالێکس ھاسڵ لە ڕۆڵی لویس، ھاوکاری سلۆون
  • مێگان فێرگسن لە ڕۆڵی جون
  • جاک کۆنلی لە ڕۆڵی ھایتاوەر
  • گاری باسارابا لە ڕۆڵی خاڵە میچ
  • مایکڵ دی. کۆھن لە ڕۆڵی سترێچ
  • کاریما وێستبرووک لە ڕۆڵی خاتوو مایەرس
  • لیث برووک لە ڕۆڵی بەڕێز مایەرس
  • تۆنی ئێسپینۆسا لە ڕۆڵی ئاندی مایەرس

بەرھەمھێنان دەستکاری

بە قسەی بەرھەمھێنەر جۆو سیلڤەر، جۆوێڵ و ئیثەن کۆون لە ڕاستیدا سیناریۆی سەبەربیکۆنیان لە ١٩٨٦دا نووسیوە، زوو دوای بڵاوبوونەی فیلمەکەیان Blood Simple.[١٤] لە ٢٠٠٥دا، ڕاپۆرتکرا کە جۆرج کلونی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و سەبەربیکۆن دەردەھێنێت، و لەکاتێکدا برایانی کۆون بەرھەمی دەھێنن.[١٥]

فیلمەکە دوای دە ساڵ دروستکرا، بە تێکەڵکردنی دوو سیناریۆی ناپەیوەست،[١٠] یەکێکیان فیلمێکی تاوانکاری بوو لە نووسینی کۆونەکان، و ئەوی تریش درامییەکی مێژوویی بوو کە باسی چیرۆکی ڕاستەقینەی خێزانی مایەرسی دەرکرد، کە تاکە خێزانی ڕەشپێست بوون لە لێڤیتتاون، پێنسیلڤانیای سپیپێستدا کە ڕووبەرووی توندوتیژی و ئازاردانە ڕەگەزپەرستییەکانی دراوسێکانیان دەبوونەوە.[٩] لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥دا، مات دەیمن، جولیان موور، جۆش برۆلین ھاتنە ناو کاستەکەوە؛[١٦] ئۆسکار ئایزەک و ودی ھارێلسن دواتر ھاتنە ناوی.[١٧] لە ٣١ی ئابی ٢٠١٦دا، نۆوا جوپ لە ڕۆڵی کوڕەکەی دەیمن و گلێن فلێشلەر لە ڕۆڵی بکوژێک بەشدارییان کرد.[١٨]

لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦دا، ھارێلسن لە چاوپێکەوتنێکدا وتی کە ناتوانێت لە فیلمەکەدا بێت بەھۆی نەگونجانی کاتەوە.[١٩] لە ئابی ٢٠١٧دا، ڕاپۆرتکرا کە برۆلین بڕدراوە لە کۆتا مۆنتاژی فیلمەکەدا.[٢٠]

وێنەگرتنی سەبەربیکۆن لە فۆلێرتن دەستیپێکرد، ٣٠ میل لە باشووری لۆس ئانجلەس، لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦.[٢١] ئەلێکساندر دێسپلات سکۆری فیلمەکەی داناوە.[٢٢]

بڵاوبوونەوە دەستکاری

پاراماونت پیکچەرز فیلمەکەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧دا بڵاوکردەوە.[٢٣]

ھۆم میدیا دەستکاری

سەبەربیکۆن لەسەر دیجیتاڵ ئێچ دی لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە، و لەسەر بلوڕەی و دی ڤی دی لە ٦ی شوباتی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە.[٢٤]

پێشوازیکردن دەستکاری

بۆکس ئۆفیس دەستکاری

سەبەربیکۆن $٥٫٨ ملیۆنی لە ئەمریکا و کەنەدا کۆکردەوە، و $٤٫٥ ملیۆن لە ناوچەکانی تر، بە کۆی $١٠٫٢ لە جیھاندا بەرامبەر $٢٥ ملیۆنی بودجەی بەرھەمھێنان.[٥]

لە ئەمریکا و کەنەدا، سەبەربیکۆن لەگەڵ Thank You for Your Service و جیگسۆدا بڵاوکرایەوە، و وا دانرابوو کە $٨ ملیۆن لە ھەفتەی یەکەمی پەخش لە ٢٬٠٤٦ سینەمادا کۆبکاتەوە.[٢٥] ھەرچۆنێک بێت، دوای کۆکردنەوەی $١٫١ ملیۆن لە ڕۆژی یەکەمدا، خەمڵاندنەکانی ھەفتەی یەکەم کەمبوونەوە بۆ $٣ ملیۆن. بە کۆکردنەوەی $٢٫٨ ملیۆن کۆتایی ھات، بە تەواوکردنی پلەی نۆیەم لە بۆکس ئۆفیسدا. کۆتایی ھەفتەکە بە کەمداھاتترین کاری دەرھێنانی کلونی، و پیشەی نواندنی مات دەیمنی دانا، و بووە ٣٢ەم لە خراپترین ھەفتەی یەکەمی فیلم کە لە زیاتر لە ٢٬٠٠٠ سینەمادا پەخشکرابێت.[٢٦] لە %٥٩ی دابەزی لە کۆتایی ھەفتەی دووەمیدا بۆ $١٫٢ ملیۆن، بە تەواوکردنی ١٣یەم لە بۆکس ئۆفیسدا.[٢٧]

بیروڕای ڕەخنەگران دەستکاری

لە وێبسایتی ڕاتن تۆمەیتۆز، ھەڵسەنگاندنی قایلکەرانەی %٢٨ی ھەیە لەسەر ٢٥٠ پێداچوونەوە، بە کۆی ھەڵسەنگاندنی ٤٫٩٤/١٠. کورتەی ڕەخنەگرانی وێبسایتەکە دەڵێت، «بەھەڵەچوونێکی نائومێدانەیە بۆ دەرھێنەر جۆرج کلونی، سەبەربیکۆن ھەوڵدەدات تەنزی کۆمەڵایەتی و لێکدانەوەی ڕەگەزپەرستی و نھێنیی کوشتن بە یەکدا بدات — کە بە تێکدانی ھەرسێکیان تەوادەبێت.»[٢٨] لە مێتاکریتیک، کە ھەڵسەنگاندنی ئاساییکراو بۆ پێداچوونەوەکان دادەنێت، فیلمەکە خاڵی گشتیی ٤٢ی لە ١٠٠ وەرگرتووە، لەسەر ڕای ٤٩ ڕەخنەگر، کە بە «پێداچوونەوەی تێکەڵ یان گشتی» دێت.[٢٩] ئەو بینەرانەی کە لەلایەن سینەماسکۆرەوە پۆلکرابوون، پلەی گشتی «D-» ی دا بە فیلمەکە لە پلەی A+ تا F.[٢٦]

دەیڤد ڕوونی لە ھۆلیوود ڕیپۆرتەر نووسیویوتی: «سەبەربیکۆن زۆر زەق دیارە لە باسە تەنزئامێزەکەی سەبارەت بە مۆراڵێتیی گوماناوی و نایەکسانیی کۆمەڵایەتی لە پشت پیشاندانە تەواو ڕوونەکەی ژیانی دوای جەنگی ئەمریکییەوە، ھەرچەندە بۆ سەیرکردن دەشێت، و باشتربوونێکی ترە بۆ کلونی لە کۆتا کاری دەرھێنانیدا.»[٣٠]

خەڵاتەکان دەستکاری

خەڵات ڕێکەوت پۆل پاڵێوراوەکان ئەنجام Ref.
بازنەی ڕەخنەگرانی دیلمی لەندەن ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ نواندنکاری بەریتانی/ئێرلەندیی لاوی ساڵ نۆوا جوپ (ھەروەھا بۆ سەمەرە و پیاوێک بە دڵی ئاسنینەوە) پاڵێوراو [٣١]
کۆمەڵەی ڕەخنەگرانی فیلمی سان دیێگۆ ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ باشترین ئەکتەری پاڵپشت ئۆسکار ئایزەک پاڵێوراو [٣٢]
فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیس ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ شێری ئاڵتوونی جۆرج کلونی پاڵێوراو [٣٣][٣٤][٣٥]
خەڵاتی دڵۆپەی سەوز جۆرج کلونی پاڵێوراو
خەڵاتێ فۆندازیۆن میمۆ ڕۆتێلا جۆرج کلونی براوە
خەڵاتی فراگیاکۆمۆ جۆرج کلونی براوە
خەڵایێ فرانکا سۆتسانی جولیان موور براوە
خەڵاتەکانی ساتێرن ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨ باشترین فیلمی ھەستبزوێن سەبەربیکۆن پاڵێوراو [٣٦]
خەڵاتەکانی ھونەرمەندە لاوەکان ١٤ی تەممووزی ٢٠١٨ باشترین نواندن لە فیلمی درێژ - ئەکتەری سەرەکی لاو نۆوا جوپ پاڵێوراو

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ "Film releases". Variety Insight. Archived from the original on July 28, 2017. Retrieved September 26, 2018.
  2. ^ THR Staff (September 2, 2017). "'Suburbicon': Film Review | Venice 2017". The Hollywood Reporter. Retrieved September 11, 2020.
  3. ^ "Suburbicon". tiff. Retrieved August 18, 2017.
  4. ^ "Box Office: 'Jigsaw' to Piece Together $20 Million Opening". Variety. October 25, 2017. Retrieved October 25, 2017.
  5. ^ ئ ا "Suburbicon (2017)". The Numbers. Retrieved July 22, 2018.
  6. ^ "Suburbicon (2017)". Box Office Mojo. Retrieved November 13, 2019.
  7. ^ Nugent, John (May 18, 2016). "Woody Harrelson joins the cast of George Clooney's Suburbicon". Empire. Retrieved February 16, 2017.
  8. ^ 'Suburbicon' Review: A Rare Miss For Clooney, Damon, and the Coens|Digital Trends
  9. ^ ئ ا "The Real-Life Racial Battle That Inspired George Clooney's 'Suburbicon'". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-01-30.
  10. ^ ئ ا Longsdorf, Amy. "George Clooney's 'Suburbicon' tells racially charged story of Bucks County's Levittown". The Morning Call (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-01-30.
  11. ^ Anderson, Ariston. "Venice Competition Includes Films From George Clooney, Guillermo del Toro, Darren Aronofsky". The Hollywood Reporter. Retrieved July 27, 2017.
  12. ^ Fleming Jr, Mike. "Toronto Film Festival 2017 Unveils Strong Slate". Deadline. Retrieved July 25, 2017.
  13. ^ Giles, Jeff (October 26, 2017). "Suburbicon is a Stale Satire". Rotten Tomatoes. Retrieved October 29, 2017.
  14. ^ Radish, Christina (May 20, 2016). "Producer Joel Silver on 'The Nice Guys', 'Sherlock Holmes 3′, and Joss Whedon's 'Wonder Woman'". Collider. Retrieved November 4, 2016.
  15. ^ "George Clooney Back With Coen Brothers". Empire. November 22, 2005. Retrieved October 12, 2016.
  16. ^ Jagernauth, Kevin (December 8, 2015). "Matt Damon, Julianne Moore And Josh Brolin To Star In George Clooney's Coens-Penned 'Suburbicon'". IndieWire. Retrieved October 12, 2016.
  17. ^ Slead, Evan (May 17, 2016). "Woody Harrelson to star in George Clooney's Suburbicon". Entertainment Weekly. Retrieved October 12, 2016.
  18. ^ Borys, Kit (August 31, 2016). "George Clooney's 'Suburbicon' Adds 'Night Manager,' 'Night Of' Actors (Exclusive)". The Hollywood Reporter. Retrieved September 21, 2016.
  19. ^ Wiseman, Andreas (September 27, 2016). "Woody Harrelson on 'LBJ', Trump and Spandex". Screen Daily. Retrieved October 12, 2016.
  20. ^ Collis, Clark (August 14, 2017). "Josh Brolin was cut from final version of Suburbicon". Entertainment Weekly. Retrieved August 14, 2017.
  21. ^ Whitehead, Brian (October 26, 2016). "Earlier this month, George Clooney found the quiet family town of Suburbicon in Fullerton". Orange County Register. Retrieved November 8, 2017.
  22. ^ "Alexandre Desplat to Score George Clooney's 'Suburbicon'". FilmMusicReporter. March 7, 2017. Retrieved March 8, 2017.
  23. ^ Gettell, Oliver (March 27, 2017). "George Clooney's Suburbicon sets award season release date". Entertainment Weekly. Retrieved March 27, 2017.
  24. ^ "Suburbicon (2017)". DVDs Release Date. Retrieved 29 December 2017.
  25. ^ D'Alessandro, Anthony. "Jigsaw' Looks To Keep 'Saw' Franchise Sharp During Pre-Halloween Weekend With $20M+ Opening". Retrieved October 25, 2017.
  26. ^ ئ ا D'Alessandro, Anthony. "Horror Has Few Scares At B.O. As 'Jigsaw' Dulls To $16M+, 'Suburbicon' Condemned With D- CinemaScore". Deadline Hollywood. Retrieved October 29, 2017.
  27. ^ D'Alessandro, Anthony. "'Thor: Ragnarok' Flexes His Box Office Muscles To $120M-$122M Opening – Early Sunday AM Update". Deadline Hollywood. Retrieved November 5, 2017.
  28. ^ "Suburbicon (2017)". Rotten Tomatoes. Fandango Media. Retrieved May 21, 2020.
  29. ^ "Suburbicon reviews". Metacritic. CBS Interactive. Retrieved December 9, 2017.
  30. ^ David Rooney (Sep 3, 2017). "'Suburbicon': Film Review | Venice 2017 | Hollywood Reporter". The Hollywood Reporter.
  31. ^ Ramos, Dino-Ray (January 28, 2018). "'Three Billboards' Wins Film Of The Year At London Critics' Circle Awards". Deadline. Retrieved January 28, 2018.
  32. ^ "2017 San Diego Film Critics Society's Award Nominations". San Diego Film Critics Society. December 9, 2017. Retrieved December 9, 2017.
  33. ^ "Venezia 74, i premi collaterali". Repubblica. September 8, 2017. Retrieved October 26, 2017.
  34. ^ "A Venezia il Green Drop Award al film più ecologista". ANSA. September 7, 2017. Retrieved October 26, 2017.
  35. ^ "Queer Lion a Venezia: 9 film in gara per il Leone Gay". Nonsolo Cinema. August 22, 2017. Retrieved October 26, 2017.
  36. ^ McNary, Dave (ئازار 15, 2018). "'Black Panther,' 'Walking Dead' Rule Saturn Awards Nominations". Variety. Archived from the original on March 15, 2018. Retrieved March 15, 2018.
  37. ^ "2018 NOMINEES Young Artist Awards". youngartistawards.org. Retrieved 17 May 2018. ١٨ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری