ناوەندی ھیلالی زێڕین

ناوەندی ھیلالی زێڕین (Hîlala Zêrîn) ڕێکخراوێکی ڕۆشنبیریی ژنانە لە باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا کە بنکەکانی لە کانتۆنەکانی قامیشلۆ، حەسیچە، شەھبا و کۆبانێیە. ھیلالی زێڕێن لە ساڵی ٢٠١٦ لەژێر ناوی کەوانی زێڕین (Kevana Zêrîn) دامەزرا، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠ ناوی خۆی گۆڕی.[١]

مەبەست لە ناوەکە کەوانەی بەپیتە کە بە خاکی نێوان شاخەکانی زاگرۆس و تۆڕۆس دەوترێت و لە سەردەمی کۆن شۆڕشەکانی بەردینی نوێ و شارنشینی لێیەوە دەستی پێکردووە و شوێنەوارناسەکان لەوێدا بەڵگەیان لەسەر کۆمەڵگا سەرەتاییە دایکسالارەکان دۆزیوەتەوە.[١]

گرووپی ناوەندی ھیلالی زێڕین ئامانجی خۆی تێکووشان بۆ ئاشکراکردنی مێژووی ژنان و ھەوڵدانەوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئازادی ژنان ڕایگەیاندووە. ھەروەھا ھەوڵ دەدات کەسانێک لە نەتەوە، ئایین، کولتوور و زمانە جیاوازەکان کۆ بکات و بۆ چالاکییە کولتوورییەکان ھانیان بداتەوە. لە ناوەندەکانی ھیلالی زێڕین وۆرک شۆپ بۆ مۆسیقا، شانۆ، فۆلکلۆر و شێوەکاری بەڕێوەدەبرێت.[١]

لیژنەی دیپلۆماسیی خۆڕێکخستنی گرووپەکە ھەوڵدەدات لەگەڵ ڕێکخراو و تاکەکانی دەرەوەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست تۆڕەکانێکی کولتووری دروست بکات. لیژنەی پەروەردەش بۆ فێرکردنی گەنجانی تەمەن ٦ بۆ ١٥ ساڵ لە ڕێگەی چیرۆکگێڕان، شانۆ و ھونەرە سۆمایییەکان کار دەکات.[١]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب پ ناوەندی ڕۆشنبیریی کوردی نیوویۆرک: ھیلالی زێڕین؛ سەردان لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.

سەرچاوەکان

دەستکاری