ناوەندی چاند و ھونەری بێستوون

ناوەندی چاند و ھونەری بێستوون یان کومیتەی چاند و ھونەری بێستوون گرووپێکی چاندی و ھونەری لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە بواری ھونەری شۆڕشگێرانە و نەتەوەیی کوردی چالاکی دەکات. چالاکییەکانی ئەم ناوەندە زۆرتر لە بواری مۆسیقا بووە.

بەرھەمەکان دەستکاری

مۆسیقا دەستکاری

  • گەریلا، بە ھاوکاریی گرووپی ڕۆژیار، ٢٠١٧.[١]
  • نەورۆز، ٢٠٢٣.[٢]
  • چەرخی شۆڕش، ٢٠٢٣.[٣]
  • دایە دایە وەخت جەنگە، ٢٠٢٣.[٤]

کتێب دەستکاری

ھەڵویستەکان دەستکاری

ناوەندی چاند و ھونەری بێستوون لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ کۆچی دوایی ھێدی شاعیری نیشتمانپەروەری کورد بە بنەماڵەی و خەڵکی کوردستان سەرەخۆشی کرد.[٥]

ناوەندی چاند و ھونەری بێستوون لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بە دەربڕینی ڕاگەیەندراوێک بەبۆنەی ھەژدەیەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ماملێ شاعیری نەتەوەیی کورد، وتی ئێمە «لە ھەموو ئەندامەکانی بنەماڵەی مەزنی ھونەرمەندان گەرەکمانە کە بە زیندووکردنەوەی چاند و ھونەری فۆلکلۆری کوردی درێژە بە ڕێگای ھونەرمەندە ڕاستەقینەکانی کوردستان بدەن و کارەکانیان بپارێزن.»[٦]

ناوەندی چاند و ھونەری بێستوون لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠ بە دەربڕینی ڕاگەیەندراوێک بەبۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ھێمن شاعیری نەتەوەیی کورد، وتی ئێمە «لە کەسایەتیی مامۆستا ھێمن-دا سوێندی سەرخستنی ڕێگەی ھەموو ھونەرمەند و شاعیرانی تێکۆشەر و شەھید دووبارە دەکەینەوە.»[٧]

ناوەندی چاند و ھونەری بێستوون لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ بە دەربڕینی ڕاگەیەندراوێک سەبارەت بە لەسێدارەدانی ناڕازییەکان و خۆپێشاندەرەکان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران وەتی تەنافی سێدارە قەت ناتوانێد دەنگی ئازادی سەرکوت بکاتەوە.[٨]

ناوەندی چاند و ھونەری بێستوون بۆ پرسە و کۆچی دواییی جەمیل ھەورامی و جەمشید عەندەلیبی سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کۆمەڵگای ھونەریی کوردستان کرد.[٩]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: ناوەندی چاندی بێستوون بەرھەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە، نووسراو لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧؛ سەردان لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢.
  2. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: گۆرانیی «نەورۆز» بڵاو کرایەوە (فارسی)، نووسراو لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٣؛ ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٢.
  3. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: کلیپێکی نوێ لە ساڵیادی سەرھەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی بڵاودەکرێتەوە (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢.
  4. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: کلیپی نوێ بۆ گۆرانی دایەدایە وەقتێ جەنگە بڵاوکرایەوە (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢.
  5. ^ کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: لێدوانی ناوەندی چاندی بێستوون بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا ھێدی، نووسراو لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦؛ سەردان لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢.
  6. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: ڕاگەیەندراوی ناوەندی چاندی بێستوون بەبۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا محەممەد ماملێ لە ھونەرمەندانی ناسراوی کورد، نووسراو لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧؛ سەردان لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢.
  7. ^ ڕۆژنیوز: ناوەندی چاند و ھونەری بێستوون مامۆستا ھێمن موکریانی بەبیردێنێتەوە، نووسراو لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠؛ ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢.
  8. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: تەنافی سێدارە قەت ناتوانێد دەنگی ئازادی سەرکوت بکاتەوە، نووسراو لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢.
  9. ^ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک): پەیامی ھاوخەمی و سەرەخۆشیی کومیتەی چاند و ھونەری بێستوون، بۆ کۆچی دواییی ھونەرمەندانی کورد، مامۆستایان جەمیل ھەورامی و جەمشید عەندەلیبی (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٦ی ئازاری ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٤.