ھونەرگەی وڵات (بە کورمانجی: Hunergeha Welat) ناوەندێکی چاند و کەلتووری شۆڕشگێرە کە لە باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا و ڕۆژاوای کوردستان چالاکی دەکات.

مێژوو دەستکاری

وڵات یەکێک لە ئەندامەکانی بزووتنەوەی چاند و ھونەر لە شۆڕشی ڕۆژاوا بوو کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٣ بە دەستی بەرەی نوسرە کوژرا. وڵات بەر لە کوژرانی دەیھەویست ناوەندێک بۆ چاند و کەلتووری شۆڕشگێری گەل دابمەزرێت. بۆیە بەدوای گوژرانی بۆ ڕێزگرتن لە بیری ئەو ناوەندی چاند و ھونەر بە ناوی ئەو ناو نرا. ھونەرگەی وڵات لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤ دامەزرا.[١]

ئامانج دەستکاری

ھونەرگەی وڵات بە ئامانجی زیندووکردنەوە کارەکانی ھونەرمەندانی ناسراوی ڕابردوو کە ڕۆڵی ھەرە گرینگێکیان لە پاراستنی مۆسیقای کوردی ھەبووە و ھەروەھا بەڵگەدارکردنی مێژووی ھونەر و چاندی کوردی و زیندووکردنەوەی گۆرانییەکانی کۆنی شۆڕشگێر و فۆلکلۆر دامەزراوە. لە ڕۆژاوای کوردستان لە دەھەی ١٩٨٠ ھونەری شۆڕشگێر بە تایبەت لە بواری مۆسیقا بەرھەم ھێنراوە و سەدان گۆرانیی شۆڕشگێڕانە خوێندراوەتەوە و ڕۆژاوای کوردستان سەرەڕای بچۆکبوونی ئەو پارچە لە خاکی کوردستانە لە ھونەری شۆڕشگێر لە زۆرێک لە ناوچەکانی دیکە سەرتر و پێشترە؛ بۆیە پاراستنی ئەم سوننەتە ئەکێک لە ئەرکەکانی ھونەرگەی وڵاتە. ھونەرگەی وڵات ھەروەھا مۆسیقای شۆڕشگێڕانەی تازە بە دەنگی ھونەرمەندانی ڕۆژاوای کوردستان بەپێی بارودۆخی خەڵک و کۆمەڵگای ناوچەکە بەرھەم دەھێنێت.[١]

ھونەرگەی وڵات لەسەر پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک و بیرۆکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان چالاکی دەکات و لە فێرکردنەوەی ھونەریش لەسەر ھونەری دیموکراتیک و شۆڕشگێرانە سوڕە. ھەروەھا لە پەروەردەکردنی کەسایەتییەکانی ھونەری ھەوڵ دەدرێت تا کاری پەوەردە لەسەر بنەمای ھونەری ڕاستەقینە و ڕەسەنی نەتەوەی دیموکراتیک ئەنجام بدرێت. بۆیە ھەموو بەرھەمەکانی ھونەرگەی وڵات بە ھۆی ڕەچاوکردنی ئەم بیرۆکەیە لە باری ناوەڕۆک، بڵاوکردنەوە، شێواز و ئامانج جیاوازیی لەگەڵ کارەکانی دیکە ھەیە.[١]

چالاکییەکان دەستکاری

ھونەرگەی وڵات ھەروەھا لە بواری پەروەردەی ھونەر چالاکی دەکات و دەورەکانی فێربوونی مۆسیقا بە تایبەت بۆ منداڵەکان پێشکەش دەکات.[١]

ھونەرگەی وڵات ھەتا کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، زۆرتر لە ٢٧٥ گۆرانیی تۆمار کردووە و بۆ ٤٩یان ڤیدیۆکلیپ چێ کردووە.[١]

کارەکان دەستکاری

ڤیدیۆکلیپەکان دەستکاری

  • شەرڤانۆ
  • ھەی زاپێ، ٢٠١٩
  • ڕەوانێ ڕەسەن، ٢٠٢٠
  • شێلادزێ
  • فەلاکەتم
  • سەرھەڵدان
  • خورفانی
  • سەرێکانیێ و ئاڤاشین
  • لەیلا گووڤەن
  • نازێ نێرگزا ھەوشێ
  • نەوڕۆزە


بەشەکانی ھونەرگە دەستکاری

ھەنورگەی وڵات خاوەنی بەشەکانی تۆمارکردن، تەکنۆلۆجیا (دیمەن و مۆنتاژ)، بەشی دەنگ و بەشی تایبەت بە منداڵانە.[١]

بەشی منداڵان دەستکاری

بەشی منداڵانی ھونەرگەی وڵات لە ساڵی ٢٠٢٣دا خەریکی دامەزرانە.[١]

ئەندامەکان دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری