ناسیح حەیدەری
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ناسیح کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی سەبغەتوڵڵای حەیدەرییە شاعیرێکی کوردی عێراق بوو. شیعری بۆ خۆی و نزیکەکانی وتووە. شیعری لە ڕۆژنامە و گۆڤار بڵاونەکردووەتەوە. تا چاپکردنی دیوانی لە ساڵی ٢٠٠٠ لە نێوەندی ئەدەبی کوردی لە باشووری کوردستان و لە ناو شاری ھەولێر بەگشتی نەناسرا بوو. شیعری کەمە، لە ناویاندا ھەست بە ھەندێ ئاوڕدانەوە و داھێنانی ھونەر دەکرێ.
من کە دەمرم پاشی مەرگم جێ دەمێنێ صووڕەتم | بەڵکو ڕۆژێک بێ ببینێ ژینیی خۆشیی میللەتم |
ژیان
دەستکاریلە ساڵی ١٨٩٨ لە ھەولێر لەدایکبووە. بڵاوکەرەوەکانی کۆمەڵە شیعرییان بەتاوی «دیوانی حەیدەری»یەوە بڵاو کردووەتەوە.
خوێندنی سەرەتایی لە حوجرەی مزگەوت بووە. لە جەنگی جیھانیی یەکەمی سەدەی بیستەمدا گەیشتووەتە پلەیەکی باش لە خوێندنیدا. لە ماوەی پاش داگیرکردنی ھەولێر لەلایەن ئینگلیزەوە (١٩١٨) لە ڕووی خوێندەوارییەوە خۆی پێگەیاندووە. کتێب و چاپەمەنی ئەو سەردەمەی خوێندووەتەوە بەتایبەتی دیوانی شاعیران و مێژووی ژیانی ناودارانی کورد. لە ساڵی ١٩٢٥ بە مووچەخۆری میری دەمەزراوە، ماوەی سێ ساڵ لە دادگاکانی ھەولێر و کەرکووک و سلێمانی فەرمانبەر بووە تا ساڵی ١٩٥٥ لەسەر داوای خۆی خانەنشین کراوە.
مردن
دەستکاری٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨٦ لە ھەولێر کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی شەشەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕەکانی ٤٧٥ تا ٤٧٩، دەزکای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر:٢٠٠٦.