نادین ئەلراسی
نادین ئەلراسی (لەدایکبووی ٤ی ئەیلوولی ١٩٧٩) خانمەکتەرێکی لوبنانییە، لە شاری ڕەحبە لە پارێزگای باکووری لوبنان لەدایکبووە. بە ڕۆڵی لە زنجیرەی «عصر الحریم» ناسرابوو، ھەروەھا زنجیرەی «جریمە الشغف» کە لەسەر شاشەکانی ڕۆتانای میسری نمایشکرا، ھەروەھا کەناڵی مانگی دەستکردی لوبنانی ئێڵ بی سی، سێ جار خەڵاتی ڕۆڵی مۆرێکسی لوبنانی بەدەستھێناوە لە ساڵی ٢٠٠٧، بەھۆی ڕۆڵی لە زنجیرەی «غنوجە بیا»، و لە ساڵی ٢٠٠٨ لە زنجیرەی «ابنی» و لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ کارە گشتییەکانی لە ساڵی ٢٠٠٩ خەڵاتی بەدەستھێناوە.[١][٢][٣]
نادین ئەلڕاسی | |
---|---|
لەدایکبوون | نادین خەلیل ئەلڕاسی ٤ی ئەیلوولی ١٩٧٩ |
نەتەوە | لوبنانی |
پیشە | ڕۆڵگێر • مۆدێل |
چالاکبوون | ١٩٩٩–تا ئێستا |
ھاوسەر | حاتم حەدچیتی (ھاوسەرگیری ١٩٩٦؛ جیابوونەوە ١٩٩٨) گیسکارد کوڕی نادر (ھاوسەرگیری ٢٠٠١؛ جیابوونەوە ٢٠١٦) ڕەجا ناسر ئەلدین (ھاوسەرگیری ٢٠١٧؛ جیابوونەوە ٢٠١٨) |
مناڵ(ەکان) | ٣ |
خزمەکان | جۆرج ئەلراسی (برا) |
ژیان
دەستکاریژیانی ھونەری
دەستکارییەکەم دەرکەوتنی لە نمایشەکانی جلوبەرگدا بوو، و وەک مۆدێل دەرکەوت لە ڤیدیۆ کلیپی “تۆم خۆشویست” لەلایەن ھونەرمەند فەزڵ شاکر و کلیپی “تکایە” لەلایەن ھونەرمەند وائیل جەسار، بە ڕێکەوت چووە بواری نواندن و بۆ یەکەم جار دەرکەوت لە زنجیرەی ئەلباشوات و دواتر بەشداری لە زنجیرەیەکی دیکەدا کرد بە ناوی " کرت السبحە " ھەروەھا بەشداری لە سینەما کردووە, و یەکێک لە گرنگترین فیلمەکانی: خلیك معي و غنوجە بیا بوو لە کارەکانی و چەندین بەرھەمی ھونەری پێشکەش کرد کە زۆربەیان لە تەلەڤیزیۆن بوون، خەڵاتی ڕۆڵی مۆرێکسی بۆ باشترین ئەکتەری لاوەکی بەدەستھێنا لە ساڵی ٢٠٠٧،لە یەکەم وەرزیدا لە کەناڵی ئێڵ بی سی بەشداری لە ئاھەنگی دیو ئەلمەشاھیر کردووە دوای پێشبڕکێیەک لەگەڵ ھونەرمەندی میسری ئەمیر کەرارە پلەی یەکەمی بەدەستھێنا، خەڵاتی دارایی پێشکەشی خاچی سووری لوبنان کرد و بەشداری لە پرۆگرامی یارییەکانی سپلاش کرد و پلەی یەکەم و خەڵاتی پەنجا ھەزار دۆلاری بۆ خاچی سووری لوبنان بەدەستھێنا.[٤]
ژیانی تایبەتی
دەستکاریخوشکی گۆرانیبێژ جۆرج ئەلراسیە بۆ یەکەمجار ھاوسەرگیری لەگەڵ "حاتم حەدچیتی" کردووە لە ساڵی ١٩٩٦ ، کاتێک تەمەنی حەڤدە ساڵان بوو، کوڕێکی بوو بەناوی مارک، دواتر بێ زانینی ھۆکارەکە لێی جیا دەبێتەوە، دووبارە ھاوسەرگیری لەگەڵ بازرگان و ئەکتەری لوبنانی [٥] ئەبی نادر کرد لە ساڵی ٢٠٠١ دوو کوڕی بوو بەناوەکانی: مارسێل و کارل، و لە ساڵی ٢٠١٦ لە ھاوسەرەکەی جیابووەوە، لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٨ میدیاکان بڵاویانکردەوە کە نادین ئەلڕاسی ھەوڵی خۆکوشتنی داوە دوای ئەوەی ویستوویەتی خۆی لە ئۆتۆمبێلەکەی فڕێ بدات، ھەروەھا ڕاگەیەنراوە کە بە کێشەی دەروونیەوە دەناڵێنێت.[٦][٧]
کارەکان
دەستکاریفیلمەکان
دەستکاریساڵ | ناوی کوردی | ناوی عەرەبی | ئەرک |
---|---|---|---|
٢٠٠٦ | غوجە بیا | نادین | |
٢٠٠٨ | لەگەڵم بمێنەرەوە | خليك معي | سەحەر |
٢٠١١ | هەڵەی ژیانم | غلطة عمري |
زنجیرە
دەستکاریساڵ | ناوی کوردی | ناوی عەرەبی | ئەرک |
---|---|---|---|
١٩٩٩ | ئەلباشوات | الباشوات | |
٢٠٠٠ | شەوی گورگەکان | ليل الذئاب | |
٢٠٠٠ | دویک | دویك | |
٢٠٠٠ | کرت ئەلسەبحە | كرت السبحه | |
٢٠٠٠ | لە شتێک بپرسە | اس ال شي | |
٢٠٠٣ | فامیلیا | فامیلیا | |
٢٠٠٣ | سەردەمی خراپەکاران | زمن الاوغاد | |
٢٠٠٥ | چارەسەر لە دەستتدایە | الحل بیدك | |
٢٠٠٦ | غوجه بیا | غوجه بيا | نادین |
٢٠٠٧ | بۆی ناگونجێت | مش زابطه | |
٢٠٠٧ | حەوا لە مێژوودا | حواء في التاريخ | نێفێرتیتی |
٢٠٠٨ | سەردەمی ژنان | عصر الحریم | لەیلا |
٢٠٠٨ | دوایین شەو | الليله الاخيره | لۆرا |
٢٠٠٨ | کوڕەکەم | إبني | |
٢٠٠٩ | قسەی خانمان | كلام النسوان | |
٢٠١٠ | گەر کارەبا نەبڕابا | لو ما انقطع الكهرباء | |
٢٠١٠ | لۆنا | لۆنا | لونا |
٢٠١٠ | متر نەدا | متر ندی | نەدا ئەلزەیات |
٢٠١٢ | کونە دەرزیی | خرم ابره | |
٢٠١٢ | گەر بێ خۆشەویستی | لولا الحب | ماسا |
٢٠١٣ | لەدایکبوون لە کەمەرەوە | الولاده من الخاصرە | سوزان |
٢٠١٣ | هەل | فرصه | |
٢٠١٣ | بەم زوانە دەگەڕێینەوە | سنعود بعد قليل | دینا |
٢٠١٣ | ئەمێلیا | ئەمێلیا | ئەمێلیا |
٢٠١٤ | کوڕانی وڵات | ولاد البلد | |
٢٠١٤–٢٠١٥ | براکان | الاخوه | ماریا |
٢٠١٥ | چانسی جەژن | فرصه العيد | |
٢٠١٥ | چیرۆکی خۆشەویستی | قصه حب | لین |
٢٠١٥ | تاوانی سۆز | جريمه شغف | جومانا |
٢٠١٧ | دوو خوشکەکە | الشقيقتان | تۆرایا |
٢٠١٧ | ورد جوری | ورد جوري | |
٢٠١٨ | چیرۆکی خۆشەویستی | قصه حب | ئاسیل |
شانۆ
دەستکاریساڵ | ناوی کوردی | ناوی عەرەبی |
---|---|---|
٢٠٠٧ | زینۆبیا | زینوبیا |
٢٠١٣ | خۆر و مانگ | شمس و قمر |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «أخبار الفن وأهل الفن والنجوم والمشاهير - Elfann». Elfann News (بە عەرەبی). لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ https://www.babonej.com/nadine-al-rassi-2353.html ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ هي، مجلة. «نادين الراسي تكشف عن عمرها بووثيقة رسمية!». www.hiamag.com (بە عەرەبی). لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ https://web.archive.org/web/20150527135124/http://elaph.com/Web/Entertainment/2014/10/952923.html
- ^ «السیرة الذاتیە لـ: نادین الراسي». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 29 سبتمبر 2014 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ https://web.archive.org/web/20171209231522/http://gololy.com/cv/%D9%86%D8%A7%D8%AF%D9%8A%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%B1%D8%A7%D8%B3%D9%8A
- ^ https://www.hiamag.com/%D9%85%D8%B4%D8%A7%D9%87%D9%8A%D8%B1/%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A8/857826-%D9%82%D8%B5%D8%B5-5-%D9%81%D9%86%D8%A7%D9%86%D8%A7%D8%AA-%D8%AD%D8%A7%D9%88%D9%84%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D9%86%D8%AA%D8%AD%D8%A7%D8%B1-%D8%A8%D8%B3%D8%A8%D8%A8-%D8%A3%D8%B2%D9%85%D8%A7%D8%AA%D9%87%D9%86-%D8%A7%D9%84%D9%86%D9%81%D8%B3%D9%8A%D8%A9-%D9%88%D8%A3%D8%AD%D8%AF%D8%AB%D9%87%D9%86-%D9%86%D8%A7%D8%AF%D9%8A%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%B1%D8%A7%D8%B3%D9%8A
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نادین ئەلراسی تێدایە. |