جۆرج ئەلراسی

گۆرانیبێژێکی لوبنانی

جۆرج خەلیل ئەلراسی(لەدایکبووی ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٨٠ -مردووی ٢٧ی ئابی ٢٠٢٢) گۆرانیبێژێکی لوبنانییە لە گوندی شێخ تەبا لە شاری عەککار لەدایکبووە، لە باوکێکی لوبنانی و دایکێکی سوری، خەڵکی شاری مەرمەریتایە، برای خانمەکتەرە نادین ئەلراسیە و ساندرین ئەلراسی ھاوسەرگیری لەگەڵ خانمە مۆدێلێکی بەڕازیلی کرد کە بە ڕەچەڵەک لوبنانی بوو بە ناوی جۆیل حاتم منداڵێکیان بوو بە ناوی «جۆ» دواتر جیابوونەوەیان ڕاگەیاند.[١]

جۆرج ئەلراسی
بە عەرەبی: جورج الرَّاسي
لەدایکبوون٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٨٠
Cheikh Taba، لوبنان
مردن٢٧ی ئابی ٢٠٢٢(٢٠٢٢-٠٨-٢٧) (٤٢ ساڵ ژیاوە)
Masnaa Border Crossing، لوبنان
ناوی کاتی لەدایکبوونجورج خليل الراسي
ھۆی مەرگڕووداوی هاتووچۆ
خوشک و برانادین ئەلراسی
ھاوسەرJoelle Hatem
زمانی زگماکیعەرەبی
زمانەکانی ئاخاوتنعەرەبی
پیشەئەکتەر، گۆرانیبێژ، نمایشکار، گۆرانینووس
دەستپێکی چالاکی١٩٩٥
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ئامێری مۆسیقادەنگ
چەشنمۆسیقای عەرەبی

لەدایکبوون و ژیانی دەستکاری

جۆرج ئەلراسی لە بنەماڵەیەکی ھونەریدا لەدایکبووە، باوکی کە ھەمیشە ھانی دەدا، ژەنیاری عود بوو، دایکی ھەمان ھاندان و پاڵپشتی ھەبوو، وای لێکردبوو بتوانێت بەدواداچوون بۆ توانا دەنگی و ھونەرییەکانی بکات. یەکەم گرێبەست کە جۆرج ئەلراسی خەرجی کرد لە تەمەنی شازدە ساڵیدا بوو لەگەڵ یانەی «ئۆبسیۆن» بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتێکی ھونەری، بەو پێیەی دەرفەتی سەرەکی بوو بۆ ئەوەی خەڵکی بیناسێت.

سەرەتای زۆر سەخت بوو، گەشتە ڕاستەقینەکەی بە ھونەر لە ماڵی زەردەوە دەستی پێکرد، لەوێ لەلایەن ئاوازدانەری گەورە محەممەد جەمال ئەنبەر پەروەردە کرا، گۆرانییەکەی «لێم مەپرسە چۆن ئیرەیی دەبەم» سەرکەوتنی گەورەی بەدەستھێنا لەسەر ئاستی عەرەبی، و کۆمپانیای ماڵی زەرد یەکەم ئەلبوومی خۆی بەرھەمھێنا بە بوودجەی شێخ ئەحمەدی کوڕی نەشئەت ئەلعەنان.

جۆرج ئەلڕەسی لەنێو یانەکانی لوبنان لە نێوان «لا فۆرتینا» و «ئەلئیتلال» و چەندین شوێنی گەشتیاری «شانۆی سفرە» و فێستیڤاڵی یاسمین ناوبانگی دەرکرد، ئەمە جگە لەوەی بەشداری لە کۆنسێرتەکاندا کرد کە لە چەند ھۆتێلێکدا ڕێکخرابوو. جۆرج ئەلراسی لە ساڵی ١٩٩٥ چاوی بە ئاوازدانەری بەناوبانگ سەمیر قیبتی کەوت، تواناکانی جۆرج قەناعەتی بە سەمیر کرد کە ببێتە بەرھەمھێنەری خۆی، یەکەم بەرھەمی ئەم ھاوکارییە گۆرانی "کێ خۆشەویستەکەم کێ" بوو، دوای ئەوە ڕاھێنانی لەسەر دەستی مۆسیقاژەنی گەورە شاکر ئەلموجی کرد، لەوێ توانی بە ھاوکاری لەگەڵیدا ئەلبوومی "چیرۆک" بڵاوبکاتەوە زۆربەی گۆرانییەکانی پێش ئەو ئاوازیان بۆ دانراوە.[٢]

جۆرج ئەلراسی بۆ ھەوادارانی دەرکەوت، لەگەڵ سەباح گۆرانی وت، لە مانگی ئابدا لە فێستیڤاڵی میروبە.

جۆرج ئەلراسی دوای گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی «کارت بلانچ» بۆ ماوەیەکی بێسنوور لە ھۆتێل و یانە لوکسەکاندا ناسرابوو. ھەروەھا بۆ ئەو سەمیر قوپتی دووەم گۆرانی بۆ بەرھەمھێنا «کێ غەدری لە خۆشەویستی کردووە» بەرھەم ھێنا کە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێنا. جۆرج توانی گرێبەست لەگەڵ ئیمی عەرەبی بکات بۆ لقی دووەمی لە لوبنان بۆ ئەوەی ڕێڕەوی ھونەری خۆی پەیڕەو بکات.[٣]

مردن دەستکاری

بەیانی ڕۆژی شەممە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٢ لەسەر ڕێگای مەسنە لە ناوچەی بێقەع لە ڕۆژھەڵاتی لوبنان، لەسەر سنووری سووریا، تووشی ڕووداوێکی ھاتوچۆی بووە کە بەھۆیەوە کۆچی دوایی کرد[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Sarkar, A. R. (2022-08-27). "Georges Al Rassi Cause Of Death, How did George Al Rassi die?". Sarkariplans.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-28. ٢٧ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "جورج الراسي". ليالينا (بە عەرەبی). Retrieved 2022-08-28.
  3. ^ "تفاصيل محاولة إغتيال جورج الراسي: من دفع للقتلة المأجورين؟!". LBCI Lebanon (بە عەرەبی). Retrieved 2022-08-28.