دەستەی پەخشی لوبنانی

دەستەی پەخشی لوبنانی (بە عەرەبی: المؤسسة اللبنانية للإرسال‎، بە ئینگلیزی: Lebanese Broadcasting Corporation) دەزگایەکی راگەیاندنە سەر بە پارتی (القوات اللبنانیة)، ساڵی ١٩٨٥ بۆ گەیاندنی ھەواڵ و دیدی پارتەکە لە گەرمەی شەڕی ناوخۆی لوبنان دامەزرا. بەڵام دوای کۆتاھاتنی شەڕ دەزگاکە خۆی بێلایەن کرد.[١]

بیار ئەلزاھر سەرۆکی ئەنجومەنی بەرێوەبردنەو میر وەلید بن تەڵاڵ میلیۆنێری سعودیایی لە سەدا ٤٩ ی پشکەکانی لە و دەزگایەدا ھەیە و پشکەکانی تر دابەشکراون بەسەر چەند کەسانێکی تری سیاسەتمەدارو ھونەرمەندەوە. ھەروەھا بۆندێکی ھاوپشکی لەگەڵ کەناڵی عەرەبی MBC و بۆندی تر لەگەڵ کەناڵی ترەوە ھەیە.

کەناڵەکانی سەر بە دەستەی پەخشی لوبنانی رۆلێکی کاریگەریان لەسەر تەماشەکەرانی لوبنانی و عەرەبی درووستکرد. کۆمەڵێک بەرنامەی کارلێکی وەک (ستار ئەکادیمی و ستودیو الفن و ھتد) و ھەبوونی بێژەری کارامەی وەک: جیزیل خوری (خاوەنی بەرنامەی (حوار العمر)) و سیمۆن ئەسمەر (لە کلام الناس) و مەی شدیاق و تۆنی خەلیفەو رۆلا سەعد ھۆکار بوون بۆ سەرکەوتنی ئەم کەناڵە.

سەرچاوەکان دەستکاری