مەنزوور ئەحمەد پەشتین (به پەشتۆ: منظور احمد پښتين) چالاكوانێكی مافی پەشتوونەکانی و خەڵكی باشووری وەزیرستانە، لە شاری خەیبەر پەختونخوا لە پاكستان.

سەرەتای ژیانی دەستکاری

مەنزوور پەشتین لە ٢٥ی تشرینی یەکەم ١٩٩٤ لە شاری شاهور (یان شەهێر) لەدایکبووە، ێکی گوندێکی بچووکی نزیک شارۆچکەی سەروەکای لە باشووری وەزیرستانی پاکستان لە شاری مەولەخان سەرای. گەورەترینی هەشت خوشک و برا، پەشتین سەر بە هۆزی شەمانخێل مەحسودی پشتونەکانە. باوکی بەناوی عەبدولوەدوود مەحسود مامۆستای قوتابخانەی سەرەتاییە لە گوندەکەی خۆی.[١]

پەشتین خوێندنی لە قوتابخانەی گوندەکەی خۆی لە باشووری وەزیرستانی وەرگرتووە. ساڵی ٢٠٠٥ بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هێزە چەکدارەکانی پاکستان بۆسەر پەشتوونەکان، پەشتین و بنەماڵەکەی ناچاربوون لە وەزیریستان هەڵبێن و لە کەمپی پەنابەران لە دێرە ئیسماعیل خان لە خەیبەر پەختونخوا نیشتەجێ ببن. خێزانەکەی بۆ جاری دووەم لە ساڵی ٢٠٠٧ لە ماڵەکەی خۆیان لە وەزیریستان هەڵهاتن، و لە ساڵی ٢٠٠٨ گەڕاونەتەوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٨ جارێکی دیکە هەڵهاتن بەهۆی هێرشێکی دیکەی سوپای پاکستان بۆ سەر گوندەکەیان. ساڵی ٢٠٠٩ بەهۆی هێرشێکی دیکەوە، ئەو و بنەماڵەکەی ناچار بوون بۆ جاری چوارەم لە شاری وەزیرستان هەڵبێن. پەشتین دواتر خوێندنی تەواو کرد. خێزانەکەی هەژار بوون و باوکی بۆ وانەکانی قوتابخانەی پەشتین قەرزی دەکرد.[٢] پەشتین لە ساڵی ٢٠١٦ دکتۆرای لە پزیشکی ڤێتێرنەری لە زانکۆی گۆمال لە دێرە ئیسماعیل خان وەرگرتووە. کاتێک ئەو و خێزانەکەی لە ساڵی ٢٠١٦ گەڕانەوە بۆ وەزیریستان، بینییان کە موڵک و ماڵی خۆیان تاڵان کراوە و ماڵەکەیان وێران کراوە و مینەکانی پاکستان لە سەرانسەری زەوییەکانیاندا هەبووە.[٣]

هەروەها تەماشای دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "د پښتنو د پاڅون مشر منظور پښتين څوک دی؟". VOA Deewa (بە پەشتوو). 2018-02-13. Archived from the original on 2019-01-06. Retrieved 2018-02-13.
  2. ^ "The Mehsud with a movement". The Friday Times. 2018-03-02. Archived from the original on 2021-09-29. Retrieved 2018-06-19.
  3. ^ "Caught Between The Military And Militants, Pakistan's Pashtuns Fight For Rights". NPR.org (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2018-06-15. Retrieved 2018-06-21.