بەشیر خەلیل تۆفیق حەداد (ناسراو بە مەلا بەشیر؛ لەدایکبووی ١ی تەممووزی ١٩٥٦) مامۆستا و وتاربێژ و سیاسەتمەدارێکی کوردستانە. لە ١٩٩٦ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست ھێناوە لە زمانی عەرەبی زانکۆی سەلاحەددین -ھەولێر، دواتر ماستەری خوێندووە لە فەلسەفە و شەریعەت و ھزری ئیسلامی، ھەروەھا ھەڵگری ڕێپێدانی زانستی ئیسلامییە لە زانستەکانی وتاردان، وەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و کوردستان ھەڵبژێردراوە لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئێستا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق محەممەد حەلبوسی یە.[١]

مەلا بەشیر

لەدایکبوون (١٩٥٦-٠٧-٠١) ١ی تەممووزی ١٩٥٦ (تەمەن ٦٧ ساڵ)
نیشتەجێیھەولێر
نەتەوەکورد
ناوەکانی تربەشیر حەداد
پەروەردەدکتۆرا لە شەریعەت و ھزری ئیسلامی
پیشەسیاسەتمەدار
چالاکبوون١٩٩٨
ئایینئیسلام

ژیاننامە دەستکاری

لە ١ی تەممووزی ١٩٥٦ لە ھەولێر کوردستانی باشوور لەدایک بووە،[تێبینیی ١] لە ١٩٩٦ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە عەرەبی بەدەست ھێناوە دواتر لە ٢٠٠٣ ماستەر و دکتۆرای لە فەلسەفە و شەریعەتی ھزری ئیسلامی بەدەست ھێناوە.

وەک مامۆستا و وانەبێژ لە پەیمانگا و زانکۆکانی کوردستان کاری کردووە،[٢] پتر لە ٢٥ساڵ کاری وتاربێژی و بانگەشەی ئیسلامی کردووە لە مزگەوتەکانی ھەولێر، ھەروەھا وەک سەرۆکی بەشی زمانی عەرەبی دامەزراوە لە پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایان دواتر بۆتە ڕاگری پەیمانگای کوردستان بۆ وتاربێژی و ئەندامی بۆردی ڕاوێژکاری باڵا لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

ڕێچکەی ڕامیاری دەستکاری

بۆتە ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان، دواتر بۆتە سەرۆکی لێژنەی ئەوقاف، ئەندامی یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان ە، بەشداری و چاڵاکی ھەبووە لە بوارەکانی مافی مرۆڤ و چاکسازی لە توندوتیژی خێزانی.

لە ھەڵبژاردنەکەی ٢٠١٨ توانی کورسییەک لە پەرلەمانی عێراقی مسۆگەربکات.[٣]

توێژینەوەکان دەستکاری

چەندین لێکۆلینەوەی بواری ئاینی ھەیە لەگەڵ سێ پەرتوک و چەندین بەرھەمی تر کە لەژێڕ چاپن.

ھەڵبژاردنی بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستکاری

لە ١٥ ئەیلوولی لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دوای ئەوەی توانی ١٨٥ دەنگی بەڵێ بەدەست بێنێت لەکۆی ٢٨٢ دەنگ.[٤]

ھەروەھا حەسەن کەعبی توانی پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان بەدەست بێنێت.

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ لەبەرئەوەی زمانی تورکمانی دەزانێت و باوانی لەسەردەمی عوسمانییەکانەوە لەقەڵا ژیاون زۆرینەی خەڵک پێیان وایە تورکمانە بەڵام خۆی لەچەندین ڕوونکردنەوە ئەم ھەڵە تێگەیشتنەی ڕاست کردۆتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ حقائق عن بشير الحداد النائب الثاني للحلبوسي ٦ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی کوردستان ٢٤ بە زمانی عەرەبی، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ د.بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆھەولێر : ھیوام وایە لە ئاستی متمانەی سەرۆک بارزانی بم ١١ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ھەولێر، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ اسماء الفائزين بانتخابات مجلس النواب العراقي 2018 لمحافظة اربيل.
  4. ^ مەلا بەشیر: شانازی بەوە دەکەم کاندیدی بەھێزترین لیستی کوردستانم، ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستان، ٢ی ئایاری ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری