مەسخ (کورتەڕۆمان)
کورتەڕۆمانێکی فرانتس کافکا
ئەم وتارە سەبارەت بە مەسخ نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە گۆڕان (ڕوونکردنەوە).
مەسخ (بە ئەڵمانی: Die Verwandlug) کورتەڕۆمانێکە لە نووسینی فرانتس کافکا کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩١٥ بڵاو کرایەوە. یەکێک لە بەناوبانگترین کارەکانی کافکایە، باس لە چیرۆکی گرێگۆر سامزای فرۆشیار دەکات کە بەیانییەک ھەڵدەستێت و گۆڕاوە بۆ مێروویەکی زەبەلاح (ئەڵمانی: ungeheures Ungeziefer، بە کوردی: "ڕمووزن")، و ھەوڵ دەدات خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ئەم بارودۆخە نوێیەیدا. کورتەڕۆمانەکە لە ناو ڕەخنەگرانی ئەدەبیدا باسێکی زۆری لێکراوە.
نووسەر | فرانتس کافکا |
---|---|
سەردێڕی سەرەکی | Die Verwandlung |
وەرگێڕ | پێشەوا فەتاح |
وڵات | نەمسا-ھەنگاریا (ئێستا بە کۆماری چیک ناسراوە) |
زمان | ئەڵمانی |
بڵاوکەرەوە | Kurt Wilff Verlag, Leipzig |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ١٩١٥ |
Original text | Die Verwandlung at Wikisource |
چاپەکان
دەستکاریبە کوردی
دەستکاری- ٢٠١١: پێشەوا فەتاح
- ٢٠١١ (چاپی یەکەم). ڕموزنبوون و پاڤانا، فرانس کافکا و ژۆن ماغی گوستاڤ لوکلێزیۆ. زنجیرەی کتێبی گۆڤاری ھەنار، ژمارە ٣٧. بەڕێوەبەرێتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی. چاپخانەی کارۆ. ١٥٤ لاپەڕە.
- ٢٠١٤ (چاپی دووەم). مەسخ، فرانس کافکا. زنجیرە بڵاوکراوەکانی ناوەندی غەزەلنووس، ژمارە ٤١. ناوەندی غەزەلنووس. چاپخانەی تاران.
- ٢٠١٧ (چاپی سێیەم). مەسخ، فرانس کافکا. زنجیرە بڵاوکراوەکانی ناوەندی غەزەلنووس، ژمارە ١٧١. ناوەندی غەزەلنووس. چاپخانەی تاران. ١٢٤ لاپەڕە.
سەرچاوەکان
دەستکاریئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەسخ (کورتەڕۆمان) تێدایە. |