مەریوان سەفادین
مەریوان سەفادین (لەدایکبووی ١٩٧٢ لە ھەڵەبجە، عێراق) گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی ھەڵەبجەیە، کە بە ھەردوو زاری کوردیی ناوەندی و کوردیی باشووری گۆرانیی وتووە.
مەریوان سەفادین | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧٢ (تەمەن ٥١–٥٢) |
نیشتەجێی | سوید |
نەتەوە | کورد |
پیشە | گۆرانیبێژ |
چالاکبوون | ١٩٩٣–ئێستا |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
سەرەتای ژیان
دەستکاریمەریوان سەفادین لە ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی عەبابەیلێ لە شاری ھەڵەبجە لەدایک بووە و ھەتا ساڵی ١٩٨٨ و کاتی کیمیابارانەکەی ھەڵەبجە لەوێ ژیاوە؛ بە وتەی خۆی، برینداری کیمیابارانەکەشە، و بەھۆی کیمیابارانەکەوە ھەڵەبجەی بەرەو سلێمانی بەجێ ھێشتووە.[١] ھەر بەھۆی کیمیابارانەکەوە نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات. لە ساڵی ١٩٩٦ کوردستانی بەرەو ئەورووپا بەجێ ھێشت بەجۆرێک ٢ ساڵ لە ئەڵمانیا و ١٠ ساڵ لە ئایسلەند ژیاوە. پاشان چووەتە سوید و زیاتر لە ١٠ ساڵە لەوێ دەژیت.[٢]
پیشە
دەستکاریمەریوان لە ساڵی ١٩٩٣ لەڕێگەی بەھجەت یەحیاوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و ھەر لەو ساڵە یەکەم گۆرانیی خۆی بەناوی ھەی باوە باوە لە بەرنامەی کەشکۆڵ لە کەناڵی گەلی کوردستان بڵاو کردووەتەوە. تا ١٩٩٦ شەش بەرھەمی بەشێوەی تاک تۆمار کردووە. ھەروەھا مەریوان یەکێک بووە لە ئەندامانی تیپی مۆسیقای فۆلکلۆری کورد،[١] کە چەندین کۆنسێرتی لەگەڵ تیپەکە لە ھەردوو شاری ھەولێر و سلێمانی کردووە. مەریوان تەنیا دوو ئەلبومی بەناوەکانی دیە لە ٢٠٠٢ و جێژوان لە ٢٠٠٦ بڵاو کردووتەوە. ئەمە جگە لەوەی کە چەندین گۆرانییشی بە شێوەی تاک بڵاو کردووەتەوە. لە چەندین ئاھەنگ و بۆنە لەدەرەوەی کوردستان کۆنسێرتی کردووە.[٢] مەریوان دوو-سێ گۆرانیی ھەورامیشی وتووەتەوە کە شیعرەکان ھی مەولەوی بوون.[٣] لە ساڵی ٢٠١٤ و بەرەبەری شەڕی پێشمەرگە و داعش مەقامێکی بۆ پێشمەرگە و کوردستان وت و بڵاو کردەوە، و لە ٢٠١٧ گۆرانییەکی بە زاری کەڵھوڕی بەناوی بەو بەو بڵاو کردەوە.[٤] لە ٢٠٢٠ کەمال محەممەد لەگەڵ مەریوان ڤدیۆکلیپێکیان بەناوی ئافەرین بڵاو کردەوە.[٥]
دیسکۆگرافی
دەستکاریئەلبوومەکان
دەستکاریژمارە | ناو | ھۆنراوەکان | ئاوازدانەر | مۆسیقا | ماوە |
---|---|---|---|---|---|
١. | «ھەر ئەڕۆم» (غوربەت) | ئەحمەد محەممەد | لوڕی | توانا فەرەج ئارا ئەحمەد کارزان مەحموود | ٤:٣٩ |
٢. | «سەوزە» | ٧:٠٤ | |||
٣. | «نازیلێ» | عەتا قەرەداغی فۆلکلۆر | فۆلکلۆر | توانا فەرەج ئارا ئەحمەد | ٤:١٤ |
٤. | «نەم ئەزانی» (تەنیایی) | ئەحمەد محەممەد | نەوژین محەممەد | سامان تەھا | ٧:١٢ |
٥. | «گەڵا گەڵا» | ئیسماعیل خوڕماڵی | کەلھوڕی | سامان تەھا | ٥:١٥ |
٦. | «چاوانی تۆ» | ئیبراھیم نەجمەدین | ٥:١٣ | ||
٧. | «دیە» | نەوژین محەممەد | نەوژین محەممەد | ئارا ئەحمەد توانا فەرەج | ٤:٢٣ |
ماوەی گشتی: | ٣٨:٠٠ |
ژمارە | ناو | ھۆنراوەکان | ئاوازدانەر | مۆسیقا | ماوە |
---|---|---|---|---|---|
١. | «جێژوان» | ٥:٥٢ | |||
٢. | «شیرینە و شیرین» | ئەحمەد محەممەد | توانا فەرەج | ٧:٠٢ | |
٣. | «ئای لە من» | بەختیار ساڵح | توانا فەرەج | ٤:٣٢ | |
٤. | «یارانی ھاودەم» | خەییام | ئیبراھیم نەجمەدین | توانا فەرەج ئارا ئەحمەد | ٤:٠٥ |
٥. | «تەمتومان» (سەرمای عەشق) | ئەحمەد محەممەد ئیسماعیل محەممەد | کەلھوڕی | توانا فەرەج ئارا ئەحمەد | ٧:١٦ |
٦. | «ھۆ گوڵێ» | ئەحمەد محەممەد | مەریوان سەفادین | توانا فەرەج ئارا ئەحمەد | ٤:٤٤ |
٧. | «ئەوا ئەڕۆم» (بەستەی غوربەت، ھەوری قەدەر) | ئەحمەد محەممەد | کەلھوڕی | توانا فەرەج ئارا ئەحمەد | ٦:٠٣ |
٨. | «ھەی داد ھەی دڵەی ھاوار» | ئەحمەد محەممەد | مەریوان سەفادین | توانا فەرەج ئارا ئەحمەد | ٥:١٥ |
٩. | «ئەمان لەیل» | ئیسماعیل محەممەد فۆلکلۆر | فۆلکلۆر | ئارا ئەحمەد توانا فەرەج | ٥:٣١ |
ماوەی گشتی: | ٥٠:٢٠ |
تاکە گۆرانییەکان
دەستکاری- ئامۆزا گیان (کۆنسێرت)
- بۆ کوردستان (مەقام، ٢٠١٤)
- چەشنی دەریا (کۆنسێرت)
کلیپەکان
دەستکاریناونیشان | شیعر | ئاواز | مۆسیقا | ساڵ | تێبینی | سەرچاوەکان |
---|---|---|---|---|---|---|
ھەی باوە باوە | مەولەوی | فۆلکلۆر | ١٩٩٣ | یەکەم گۆرانی | ||
باوان | فۆلکلۆر | فۆلکلۆر | ||||
دیە | نەوژین محەممەد | نەوژین محەممەد | ئارا ئەحمەد توانا فەرەج |
١٩٩٤ | ||
کەلیان | مەولەوی | فۆلکلۆر | ١٩٩٤ | |||
یارانی ھاودەم | خەییام | ئیبراھیم نەجمەدین | توانا فەرەج ئارا ئەحمەد |
١٩٩٤ | ||
ئای لە من | بەختیار ساڵح | فۆلکلۆر | توانا فەرەج | |||
لە کۆڵانی تەنگ | فۆلکلۆر | فۆلکلۆر | گرووپی مۆسیقیی کوردسات | |||
گوڵەکەم | ڕێبوار ئالانی | مەریوان سەفادین | كارزان مەحموود | ٢٠١٣ | ||
پەشیمانی | گەشبیر ئەحمەد | کەلھوڕی | كارزان مەحموود | ٢٠١٥ | ||
ھەناسە | ڕێبوار ئالانی | مەریوان سەفادین | كارزان مەحموود | ٢٠١٦ | لەگەڵ ئاریان کەریم | |
بەو بەو | فۆلکلۆر | کەلھوڕی | کارزان مەحموود | ٢٠١٧ | ||
گەڵا | ئیسماعیل خوڕماڵی | مەریوان سەفادین | ٢٠١٨ | دووبارەکراو | [٦][٧] | |
کانیی عاشقان | فۆلکلۆر | مەریوان سەفادین | شادمیھر نامۆ | ٢٠١٨ | لەگەڵ ئاریان کەریم | [٨][٩][١٠] |
بۆم دەمردی | ھێمن ھەژار | شادمیھر نامۆ | ٢٠١٩ | [١١][١٢] | ||
ئافەرین | ھێمن ھەژار | شادمیھر نامۆ | ٢٠٢٠ | لەگەڵ کەمال محەممەد، (مەریوان وەک میوان) | [١][٥] | |
شەو | ئیبراھیم نەجمەدین | مەریوان سەفادین | ٢٠٢١ | دووبارەکراو | ||
گەر بێیتەوە | مازیار فایەق سەروەت تۆفیق |
شادمیھر نامۆ | ٢٠٢١ | |||
ھەنگاو | محەممەد پاکژ | مەریوان سەفادین | ٢٠٢٢ | [١٣] |
ئاوازدانان
دەستکاریمەریوان لە ٢٠١٩ ئاوازێکی بۆ گۆرانییەکی گۆرانیبێژ یەریڤان ھەڵەبجەیی بەناوی یاران داناوە.[١٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب «ڤیدیۆ.. کەمال محەممەد و مەریوان سەفادین دوێتێک بڵاو دەکەنەوە» (بە کوردی). ئێن ئاڕ تی ٢. ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا پۆستێکی فەرمیی مەریوان سەفادین لەبارەی ژیانی خۆی و پیشەکەی لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک.
- ^ حەمە شوان (٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١١). «مەریوان سەفادین : لەڕێگەی هونەرەوە دەمەوێ خزمەت بکەم نەک خۆ دەرخستن» (بە کوردی). چرا.تیڤی. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ مەحموود ئیسماعیل؛ شاخەوان شێخانی (٢ی تەممووزی ٢٠١٧). «نوێترین گۆرانی مەریوان سەفادین بڵاو كرایەوە» (بە کوردی). وشە.نێت. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا «بەرهەمێکی نوێی کەمال محەمەد و مەریوان سەفادین» (بە کوردی). knwe.org. ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ محەممەد میران (٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨). «مەریوان سەفادین گۆرانی "گەڵا" دووبارە بڵاو دەکاتەوە» (بە کوردی). وشە.نێت. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «مەریوان سەفادین گۆرانی "گەڵا" بە ئاوازێکی نوێ بڵاودەکاتەوە» (بە کوردی). ئێن ئاڕ تی ٢. ٢٧ی ئابی ٢٠١٨. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «مەریوان سەفائەدین و ئاریان كەریم كانی عاشقان کلیپ دەکەن» (بە کوردی). خەڵک. ٨ی ئابی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ عەبدولغەفار عەبدوڵڵا (٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «(مەریوان سەفادین و ئاریان كەریم) "كانی ئاشقان"ـیان بڵاو كردەوە» (بە کوردی). ھەولێر. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ شاخەوان شێخانی؛ ڕێناس شابان (١٥ی ئابی ٢٠١٨). «مەریوان سەفائەدین و ئاریان کەریم بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکەنەوە» (بە کوردی). وشە.نێت. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «مەریوان سەفادین ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی بڵاو کردەوە» (بە کوردی). ئێن ئاڕ تی ٢. ٣ی نیسانی ٢٠١٩. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ محەممەد میران (٥ی نیسانی ٢٠١٩). «مەریوان سەفادین نوێترین بەرھەمی بڵاو کردەوە» (بە کوردی). وشە.نێت. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «مەریوان سەفادین: کاری من پێویستی بە چەندین جار گوێگرتن هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵی بژیت» (بە کوردی). ئێن ئاڕ تی ٢. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «مەریوان سەفادین میلۆدییەكی تازە دادەنێت» (بە کوردی). ھەولێر. ٥ی ئایاری ٢٠١٩. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)