کوردیی کەڵھوڕی
شێوەزارێکی ئاخاوتنی کوردی
(لە کەڵھوڕیەوە ڕەوانە کراوە)
کەڵھوڕی یان کلھڕی ناوی یەکێک لە زارەکانی دیالێکتی کوردیی باشوورییە و خێڵی کەلھوڕ بەم زارە کە بەشێک لە دیالێکتی کوردیی باشوورییە قسە دەکەن.
شێوەزارەکانی کوردیی باشووری
دەستکاریکوردیی باشووری لەم وەچە زارانە پێکھاتووە:
- کەڵھوڕی
- کرماشانی-قەسری
- کولیایی-گەڕووسی
- فەیلی-ئیلامی.[١]
- کرنی
- سنجاوی-زەنگنەیی
- خزڵی
- شێخ بزەینی
- مەڵگشایی
- بەیرەیی (بەدرەیی)
- کوردەلی
کەڵھوڕی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا لە شارەکانی وەک شاباد (ئارووناوا)، گیەڵان، ئەیوان، سەرپێڵ زەھاو ھەیە.
ناو
دەستکاری"کەڵھوڕ" ناوی گەورەترین عەشیرەتی کوردە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ھەروەھا سەرچاوە ئێرانییەکانیش دەڵێن کە عەشیرەتی کەڵھوڕ گەورەترین عەشیرەتە لە دوای قەشقایی.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ عەلی سایە، نیعمەت، ڕێزمانی کوردی: زاری کەلھوڕی، (چاپخانەی شڤان، ٢٠٠٤)، لل٦–٥، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان: وەزارەتی ڕۆشنبیری.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |