مەحییەدین حەقشناس (١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٢٥، سنە - ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣، سنە) شاعیری کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە بەھۆی داھێنەری ھۆنراوەی «شارەکەم سنە» بە ناوبانگە.[١][٢]

مەحییەدین حەقشناس
لەدایکبوون١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٢٥
سنە
مردن١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣
سنە
زمانکوردی، فارسی
نەتەوەکورد
کارە دیارەکانشارەکەم سنە

ژیان دەستکاری

مەحییەدین حەقشناس لە گەڕەکی قەتارچیان (یەکێک لە گەڕەکە کۆنەکانی سنە) لەدایک بووە. لە منداڵیدا چووەتە قوتابخانە و سەرەڕای نەبوونی ئاشنایییەکی قووڵ بە بنەما و ڕێساکانی شێعرەوە، شێعری نووسیوە. چەند ساڵێک دواتر چووە بۆ دواناوەندی و دیپلۆمی وەرگرتووە لە ساڵی ١٩٤٣ەوە بە ھاندانی یەکێک لە ماموستاکانی بە جدی شێعر دەوت. دواتر بوو بە مامۆستا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و چوو بۆ کرماشان لە ساڵی ١٩٤٨ گەڕایەوە سنە و لە مانگی تشرینی دووەمی ئەو ساڵەدا ھاوسەرگیریی کرد.

حەقشناس جگە لە کوردی، شێعری بە فارسییش نووسیوە، ھەندێک لەو شیعرانە کە زۆربەیان ڕەخنەی سیاسی کۆمەڵایەتییان تێدایە لەو کاتەدا لە ڕۆژنامە و گۆڤارە ئەدەبییەکاندا بڵاو کراونەتەوە لەوانە ڕۆژنامەی پارس شیراز. بە بۆنەی ئەم شیعرانە سەردەمێکی لە شاری ھەمەدان وەک تاراوگە بەسەربرد. بەڵام لە تاراوگەدا نەوەستا و چووە پاڵ کۆمەڵگەی ئەدەبی باباتەھێر و لە شێوەی ئەدەبیدا درێژە بە ھەوڵە کۆمەڵایەتییەکانی دا. دواتر گەڕایەوە سنە و لە ساڵی ١٩٩٤ بە چاوخشاندنەوە بە ھۆنراوەی شارەکەم سنە بڵاوی کردەوە.

حەقشناس لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە سنە کۆچی دوایی کرد.[٣]

کارەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ تبیان, موسسە فرھنگی و اطلاع رسانی (4ی شوباتی 2022). "مەحییەدین حەقشناس؛ شاعێری شیرین زمانی کوردستان". دامەزراوی فەرھەنگی و ڕاگەیاندنی تێبیان (بە کوردی). tebyan.net. Retrieved 4ی Februaryی 2022. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  2. ^ "شارەکەم سنە؛ نواندنەوەی شارێک بە شێعر". Mehr News Agency. ئاژانسی ھەواڵی مێھر. 26ی کانوونی یەکەمی 2019. Retrieved 4ی Februaryی 2022. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  3. ^ "پیکر شاعر و نویسندە سنندجی محی الدین حق شناس بە خاک سپردە شد". اخبار ایران و جھان (بە فارسی). mehrnews.com. Mehr News Agency. 16ی تشرینی یەکەمی 2013. Retrieved 4ی Februaryی 2022. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)