مەعسووم کۆرکماز

(لە مەحسووم کۆرکمازەوە ڕەوانە کراوە)


مەعسووم کۆرکماز نازناو عەگید لە ساڵی ١٩٥٦ لە شارۆچکەی فارقین لەدایک بووە و بووەتە یەکەم فەرماندەی ھێزی ڕزگاری کوردستان باڵی سەربازی پەکەکە و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی پەکەکە، لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئازاری ١٩٨٦ لە چیای گابار لە شرنەخ شەھید بوو.[١]

مەعسووم کۆرکماز
(عەگید)

لەدایکبوون١٩٥٦
مەرگ٢٨ی ئازاری ١٩٨٦
ھۆکاری مەرگپێکدادان چەکداری
شوێنی گۆڕنادیار
نەتەوەکورد
پەروەردەئامادەیی
چالاکبوون١٩٧٦–١٩٨٦
کارئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی پەکەکە
حیزبی سیاسیپارتی کرێکارانی کوردستان

مەعسووم کۆرکماز بە ھەڤاڵ عەگید دەناسرێت لەناو کورداندا، مەعسووم کاتێک تەمەنی بچووک بوو خێزانی ئەوان شارۆچکەی فارقینیان جێھێشت و ڕوویان کردە شاری باتمان، لە ساڵی ١٩٧٦ لە ڕێی ھەڤاڵ مەزلووم دۆغانەوە تێکەڵ بە گرووپی ئاپۆچییەکان بوو.[٢]

پاش ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٩ چووە لوبنان لەگەڵ (کەمال پیر)، پاشان بووە ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی پەکەکە، لە دۆڵی بیقاع ئەکادیمیایان دامەزراند لە ساڵی ١٩٨١ بۆ پەروەردەی کادرانی پەکەکە. پاش شەھیدبوونی ناوی ئەم ئەکادیمیایە کرابە ناوی خۆیەوە و ناونرا ئەکادیمیای مەعسووم کۆرکماز.

ھێزی چەکداری

دەستکاری

پاش پەروەردەکردن و پێگەیاندنی کادران و بەرەو پێشچوونی پارتەکەیان و زیاتر ناساندن و بەدەست ھێنانی مافە سەرەتایییەکانی کورد لە تورکیادا، پەکەکە بڕیاری لەدروست کردنی ھێزی چەکدار کردەوە و چالاکی چەکداری ئەنجام بدات لە باکووری کوردستان و تورکیادا، و بۆ زیاتر ناساندنی پەکەکە. ھێزی ڕزگاری کوردستان (ھەرەکە) دروست کراو یەکەم فەرماندەی ھەڤاڵ عەگید بوو، عەگید و ھاوڕێکانی بە دەستە و مەفرەزە چوونەوە ناو نیشتیمان و دەستیان بە پڕوپاگەندە کرد و یەکەم چالاکیان لە دژی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامدا لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ کە ئەمەش بووە سەرەتای دەست پێکردنی خەباتی چەکداری پەکەکە.[٣]

پاش خەباتی دوو ساڵ لە ناوچە جیاجیاکانی باکووری کوردستان و ڕێکخستنی دەستەکانی گەریلا و پەرەدان بە خەباتی چەکداری و چالاکی کردن، عەگید لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئازاری ١٩٨٦ لە ڕوبەڕوونەوەیەکدا لەگەڵ ھێزەکانی سوپای تورکیا لە چیای گابار لە پارێزگای شرنەخ شەھید بوو، ھەتاوەک و ئەمڕۆش جەستەکەی دیار نییە.

پەیکەر

دەستکاری

لە ڕێکەوتی ١٥ی ئابی ٢٠١٤ لە شارۆچکەی لجێ پەیکەری شەھید عەگید پەردەی لەسەر لادرا ئەمەش وەک نیشاندانی دەستپێکردنی خەباتی چەکداری لەم ڕێکەوتەدا لە ساڵی ١٩٨٤ لەلایەن ھەڤاڵ عەگیدەوە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا بە بڕیاڕی دادگا لە ١٩ی ئابی ٢٠١٤دا ئەم پەیکەرەی لابردوو بووە ھۆی خۆپیشاندان لە نێوان خۆپیشاندەران و ھیزەکانی ئاسایشی دەوڵەتی تورکیا بەوھۆیەوە کوژراوێک و دوو بریندار لە خۆپیشاندەران کەوتەوە.[٤]

لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٧ لە کۆبانی پەیکەری شەھید مەعسووم کۆرکماز دروست کرا.[٥]

ئەمەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ name="google">Gunter, M.M. (1997). The Kurds and the Future of Turkey. Palgrave Macmillan. p. 35. ISBN 978-0-312-17265-7. لە 2015-02-09 ھێنراوە.
  2. ^ ku:Mahsum Korkmaz
  3. ^ tr:Mahsum Korkmaz
  4. ^ «PKK denies it erected the controversial statue in Diyarbakır». DailySabah. لە ٩ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. ^ «Legendary Commander Egîd's statue erected in Kobanê». ANF News (بە ئینگلیزی). لە ٩ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.