ماتکاد

(لە مەتکەدەوە ڕەوانە کراوە)

ماتکاد (بە ئینگلیزی: Mathcad) نەرمامێرێکی شرکەتی ماتسافتە (Mathsoft)، کە وەکوو ژمێرەر لە کارگەلی بیرکاری و ئەندازیاریدا کەڵکی لێ وەردەگیرێت. ھەروەھا توانای کێشانەوەی گرافی ڕوونکردنەوەی فانکشنە دوو ڕەھەندی و سێ ڕەھەندییەکانی ھەیە. یەکەم جار لەلایەن ئالێن ڕازدۆو یەکێک لە خوێندکارەکانی ئەنستیتۆی تەکنۆلۆژیای ماساچووسیتس داڕێژراوە. لە ساڵی ٢٠٠٦دا، شرکەتی (PTC (Parametric Technology Company ئەم نەرمامێرەی کڕی و پەرەی پێدا. بەکارھێنانی ماتکاد پێویستی بە فێربوونی بڕی گران و ئاڵۆز نییە. دەشێت ھاوکێشەکان بە ھەمان شێوە کە لەسەر تەختە یان کاغەزدا دەنووسرێن، لە ماتکاددا بەکار ببردرێن. واتە زۆر سادە ھاوکێشەکە تایپ دەکرێت و ئەنجامەکەی دەبینرێت.

گالێری دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری