موھەززەبوددین دەخوار

موھەززەبوددین عەبدولڕەحیم بن عەلی بن حامد ناسراو بە دەخوار، زانا و بەناوبانگی سەردەمی خۆی بوو، خۆی بە سەرقاڵ کردن ماندوو کردووە، ھەوڵی داوە بۆ وەدەستھێنانی زانست تا بووەتە یەکێ لە پزیشکە بەناوبانگەکانی ئەو سەردەم.

لە دایک بوون و نیشتەجێی لە دیمەشق بوو، باوکیشی عەلی بن حامد پزیشکێکی ناسراوی چاو بوو، بە ھەمان شیوە براکەشی (حامد بن عەلی) پزیشکی چاو بوو، ئەویش سەرەتا پزیشکی چاو بوو، کتێبی زۆریشی بە خەتی خۆی سەبارەت بە پزیشکی و بێجگە لەویش نووسیوە لەوانە:

  • کورتەیەکی کتێبی (الحاوی) سەبارەت بە پزیشکی کە ھی ئەبووبەکر ڕازییە.
  • کتێبێک سەبارەت بە (الادویة المفردة).
  • وتارێک سەبارەت بە (الاستفراغ)
  • کتێبی (الجنینة).
  • لێدوان و بابەتانێک سەبارەت بە پزیشکی و پرسیار و گومانەکان و وەڵامەکان.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری