منداڵە بەڕێوەبەرەکە

منداڵە بەڕێوبەرەکە (بە ئینگلیزی: The Boss Baby) فیلمێکی کۆمێدی، ئەنیمەیشنی-کۆمپیوتەری ئەمریکییە.[٤] چیڕۆکی فیلمەکە لە کتێبێکی نووسەر ماڕلا فرێزی وەرگیراوە کە بەھەمان ناوی فیلمەکەیە.[٥] کۆمپانیای دریم وۆرکس ئەنیمەیشن کاری بەرھەمھێنانی بۆ فیلمەکە کردووە، فیلمەکە لە ڕۆی ٣١ی ئازاری ٢٠١٧، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نمایشکراوە.

منداڵە بەڕێوبەرەکە
پۆستەری بەڕێوبەرە منداڵەکە
دەرھێنەرتۆم ماکجراس
بەرھەمھێنەرڕامسی ئان نایتۆ
نووسەرمایکڵ ماک کەلەر
ئەکتەرانئەلیس بالدوین
ستیڤ بوسکامی
جێمی کیمێل
لیسا کوردۆو
میلیس باکشی
چیڕۆکخوانتۆبی ماگوێر
مۆسیقاھانس زیمەر
ستیڤ مازارۆ
مۆنتاژجەیمس ڕیان
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوە
دەرچوون
  • ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (2017-12-26) (میامی)
  • ٣١ی ئازاری ٢٠١٧ (2017-03-31) (ئەمریکا)
  • ١٩ی نیسانی ٢٠١٨ (2018-04-19) (نۆروای)
ماوەی فیلم٩٧ خولەک[١]
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون١٢٥ میلیۆن دۆلار[٢]
داھات٥٢٨ میلیۆن دۆلار[٣]

فیلمەکە ١٢٥ میلیۆن دۆلاری تێچوو لەبەرامبەردا توانی ٥٢٨ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی کۆبکاتەوە. لەکاتی نمایشکردنی فیلمەکە، ڕەخنەگران بۆچوونی جیاوازیان لەسەر فیلمەکە ھەبوو، ئەوانەی پەسنی فیلمەکەیان کرد ئەوا لایەنی کۆمێدییەکەیان بەدڵبوو لەبەرامبەردا ڕەخنەگران بۆچوونی نەرێنیان لەسەر چیڕۆکەکەی دەربڕی. فیلمەکە پاڵێوراوکرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکانی باشترین ئەنیمەیشنی ئۆسکار، ئەنی ئەواردس و گۆڵدن گڵۆبس.[٦][٧] بەشی دووەمی منداڵە بەڕێوبەرەکە ٢ بڵاودەکرێتەوە لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١، لەکاتێکدا زنجیرەی تەلەفزیۆنیی منداڵە بەڕێوبەرەکە: بازرگانی لەدواوە لە تۆڕی پەخشەری نێتفلیکس، لە ٦ی نیسانی ٢٠١٨ دەستی بە پەخشکرد.

چیرۆک دەستکاری

کوڕەکە ناوی تیم تمپڵتۆنە تەمەنی ٧ ساڵە چیرۆکێک دەڵێت کە بەسەر خۆی ڕوویداوە، دایک و باوکی ناویان (تێد و جێنس)، ڕۆژێک تیم سەرسامەبێت کاتێک منداڵێکی بازرگان قات لەبەر دەکات و بەتەکسییەک دێتە خانووەکەی، کە تێد و جێنس پەیوەندیان کردوە و وتیان تیم ئەوە ئیتر برابچوکەکەتە، تیم بەخیلی دەبات کە منداڵەکەیان وەرگرتووە. تیم گومانی لا دروست دەبێت کە منداڵەکە کاری سەیر سەیر دەکات وە ھیچ شتێک باس ناکات، دایک و باوکەکە بێ ئاگان لەم کارانە. زوو تیم بۆی دەردەکەوێ کە منداڵەکە دەتوانێت وەک کەسێکی گەورە قسەبکات، و شت پێشکەش دەکات وەک بەڕێوبەرێک، ھەردەرفەتێک دروست دەبێت بەڵام ئەو ڕزگاری دەبێت، کاتێک تیم دەیەوێت بە کامێرا ڕیکۆردێک بکات کاتێک خۆی و منداڵەکە گفتوگۆ بکەن وەکارەکە سەری گرت بەڵام منداڵە بەرێوبەرەکە لەگەڵ چەند منداڵێکی تر لەخانووەکە کۆبونەوە ڕاونانێک دروست دەبێت لە نێوانی تیم و منداڵە بەرێوبەرکە و ھاورێکانی منداڵەکە تەنھا بۆ بەدەستھێنانی کاستێتەکە کە ڕیکۆردی منداڵەکەی کردوە قسە دەکات و دەیەوێت بە دایک و باوکی پیشان بدات لەئەنجامدا ئۆتۆمبێلێک بەسەر کاسێتەکە تێدەپەڕێت و دەشکێت، دواتر منداڵە بەڕێوبەرەکە ھەڕەشە دەکات و فرمێسکی تیم دەسڕێت تیم ئەو پەسەند دەکات چونکە منداڵەکە پێویستی بە خواردنێکە بەناوی لام لام، تیم بەبێ ھیچ بەڵگەیەک کە منداڵەکە لای بێت پشگیری دەکات وەک برایەک. دایک و باوکی تیم بۆ سێ ھەفتە سەفەر دەکەن. منداڵە بەرێوبەرەکە داوای لێبوردن لە تیم دەکات، لەسەر یەک مەمە دەمژێت چونکە بەرە بەرە وەک منداڵێکی ساوای ڕاستەقینەی لێدێت نەوەک منداڵێکی بەڕێوبەر ھۆکارەکەی تەنھا جۆرێکی شیرە بۆ ئەوەی ئەو شیرە بەدەست بھێنن و منداڵەکە بگەڕێتەوە باری جارانی سەفەرێک دەکەن بۆ شوێنێکی سەیر کە منداڵی زۆری لێیە لەوێ کار دەکەن، لەوێ دیانەوێت کەسێک بدۆزنەوە کە ھاوڕێی منداڵەکەیە و زۆری حەز بەسەگە ئەو کەسە دەبێتە دوژمنیان و دییەوێت بیانکوژێت ھەڕەشە لەدایک و باوکی دەکات لەئەنجامدا بە سەرکێشییەکی زۆر تەواو دەبێت.

مۆسیقا دەستکاری

مۆسیقای فیلمەکە لەلایەن ھۆنس زیمەر، ستیڤ مازارۆ، جێکەب کۆلێر، و لەگەڵ ھونەرمەندی جۆراوجۆر تۆمار کرا. تڕاکی دەنگیی فیلمەکە لەسەر موزیک و ئایتونس بڵاوکرایەوە. گۆرانی بلاکبێردی بیتڵز لە چەند شوێنێکی فیلمەکەدا بەکارھات.[٨]

بڵاوکردنەوە دەستکاری

سەرەتا بڕیاربوو فیلمەکە لە ڕۆژی ١٨ی ئازاری ٢٠١٦ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام دواتر کاتەکەیان ھێنایە پێشتر لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٧. فیلمەکە بۆ یەکەمجار نیشاندرا لە ئاھەنگی میامی. دواتر لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٧، لە سینەماکانی ئەمریکا بڵاوکرایەوە، لەلایەن کۆمپانیای فۆکسی سەدەی ٢٠ەم.[٩] دواتر لە ژاپۆن بڵاوکرایەوە لەلایەن کۆمپانیای درێم وۆڕکس.[١٠]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The Boss Baby". British Board of Film Classification. Retrieved March 9, 2017. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  2. ^ "The Boss Baby Tops Beauty and the Beast at Box Office for Second Week". Screen Rant. April 9, 2017. Retrieved January 31, 2018.
  3. ^ "The Boss Baby (2017)". Box Office Mojo. Retrieved April 29, 2018.
  4. ^ Molumby, Deirdre. "The Boss Baby - Cinema, Movie, Film Review". Entertainment.ie. ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Kit, Borys (September 30, 2014). "Alec Baldwin and Kevin Spacey to Voice Star in DreamWorks Animation's 'Boss Baby'". The Hollywood Reporter. Retrieved October 15, 2014.
  6. ^ "Oscar Nominations 2018: The Complete List". Variety. 23 January 2018.
  7. ^ Rubin, Rebecca (December 11, 2017). "Golden Globe Nominations: Complete List". Variety. Retrieved December 11, 2017.
  8. ^ Wloszczyna, Susan (March 28, 2017). "Review - The Boss Baby". RogerEbert.com. Retrieved April 2, 2017.
  9. ^ McClintock, Pamela (September 18, 2015). "Hugh Jackman's 'Greatest Showman on Earth' Pushed a Year to Christmas 2017". The Hollywood Reporter. Retrieved September 19, 2015.
  10. ^ Amidi, Amid (November 15, 2017). "Dreamworks Is Going To Start Adding Shorts In Front Of Its Theatrical Films". Cartoon Brew. Retrieved December 22, 2018.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری