مزگەوتی شێخی چۆلی مزگەوتێکە لە ساڵی ١٨٨٣ لەلایەن شێخ محەممەدی چۆلی و خەلیفە و موریدەکانی لە قووڕ و کەرچووچ دروست کراوە، دواتر لە ساڵی ١٩٧٤ بە شێوەیەکی باشتر و جوانتر نۆژەن کرایەوە تا سیمایەکی شارستانی جوان و قەشەنگی پێوە دیار بێت.

چۆن مزگەوتی شێخی چۆلی دروست کراوە دەستکاری

بەپێی سەرچاوەکانی مێژوو ئەو زەوییەی کە مزگەوتی شێخی چۆلی لەسەر بینا کراوە، موڵکی حاجی ڕەشید ئاغا بووە کە یەکێک بووە لە موریدەکانی شێخی چۆلی و کاتی خۆی پێشکەشی کردووە کە ئەو شوێنە مزگەوتی لەسەر بینا بکرێت.

ڕۆژانە خواردن بە ھەژاران دەدرێ دەستکاری

ماوەی زیاتر لە ١٣٩ ساڵە دروست کراوە و ماوەی ١٢٠ ساڵیشە لەو مزگەوتە میوان و کەمدەرامەت و ئەو کەسانەی نوێژ لە مزگەوتەکە دەکەن، خواردنیان بۆ ئامادە دەکرێت، ڕۆژانە لەم مزگەوتەدا خواردن بۆ نزیکەی ٥٠٠ کەس ئامادە دەکرێت بەبێ جیاوازی ئایینی و نەتەوەیی، تێچوی خواردنەکەش لەلایەن کەسانی خێرخوازەوە دابین دەکرێت.[١]

لە مزگەوتی شێخی چۆلی ٧ ژن و ٥ پیاو ڕۆژانە سەرقاڵی ئامادەکردنی خواردنن بۆ ئەو کەسانەی ڕوو لەو مزگەوتە دەکەن، و ڕۆژانە ٧ سەر ئاژەڵ و زیاتر لە ١٢٠ کیلۆ برنج بۆ یەک ژەمی خواردن بەکاردەھێندرێت.[٢][٣][٤]

پێش نوێژ و وتارخوێنەکانی مزگەوتی شێخی چۆلی دەستکاری

بە درێژایی مێژووی ئەو مزگەوتە ژمارەیەک زانای پایە بەرز لە مزگەوتی شێخی چۆلی وەک پێش نوێژ و وتارخوێن کاریان کردووە لەوانە:-

  • مەلا محەممەد ئەمین شێخ محەممەد
  • مەلا عەبدوڵڵا مەلا محەممەد ئەمین
  • مەلا یونس ئیسماعیل
  • مەلا حاجی ئەلیاس ئەفەندی ئیسماعیل
  • مەلا یاسین مستەفا
  • مەلا تەھا یونس
  • مەلا جەمال تەھا
  • مەلا سەید محەممەد سەید ئیسماعیل
  • مەلا عەلی مەلا عەبدوڵڵا
  • مەلا فایز مەلا عەبدوڵڵا
  • مەلا عیمادەدین فایز عەبدوڵڵا - پێش نوێژ و وتارخوێنی ئێستابە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "مَسْجِدُ الشَّيْخِ جُولِي مَلاذُ الْفُقَراءِ فِي أرْبِيل | تعلم العربية". learning.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2024-01-14.
  2. ^ "KNN". Archived from the original on 19ی Aprilی 2020. Retrieved 19ی Aprilی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "ڕووداو". Retrieved 19ی Aprilی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help)
  4. ^ "لە مزگەوتی شێخی چۆلی رۆژانە خواردن بۆ 150 کەس ئامادە دەکرا". www-rudaw-net.cdn.ampproject.org. Retrieved 2024-01-14.