مزگەوتی سەعید نوورسی (ھەولێر)

مزگەوتی سەعید نوورسی (بە عەرەبی: جامع سعيد النورسي‎) مزگەوتێکە لە شاری ھەولێر، کەوتووەتە گەڕەکی فەرمانبەران، سەر ڕێگای نوێى بنەسڵاوە، لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٠٩ دەست کراوە بە دروستکردنی مزگەوتەکە.

مزگەوتی سەعید نوورسی
زانیاری گشتی
شار ھەولێر
وڵات  کوردستان عێراق
بنیاتنەری مزگەوت
  • حاجی مەغدید
  • حاجی ڕەشاد
مێژووی بیناکردن ٢٤ی شوباتی ٢٠٠٩
تایبەتمەندییەکان
ڕووبەر ٣٠٠٠ م٢

پێکھاتەی مزگەوت دەستکاری

ڕووبەرەکەی ٣٠٠٠ مەتر دووجایە، بە ئەندازەی ٢٥ × ١٨ مەتر و بەرزیی شەش مەتر، حەڕەمێکی لاکێشەیی بۆ دروستکراوە، ژووری مەلای ھەیە، لەگەڵ دوو ھۆڵی بۆنە ئاینییەکان بۆ ژنان و پیاوان، مزگەوتەکە دوو باخچەی ھەیە، گەراجێکی گەورەی ھەیە بۆ وەستانی ئۆتۆمۆبیل.[١]

پێشنوێژ و وتارخوێنەکان دەستکاری

ئەو مەلایانەی تا ئێستا پێشنوێژ و وتارخوێن بوونە لەو مزگەوتە:

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «جامع سعيد النورسي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٣ی نابی ٢٠٢٠.