محەممەدی پێنجەم

(لە محەمەدی پێنجەمەوە ڕەوانە کراوە)

محەممەد عەلی کوڕی خەلیفە عەبدول مەجیدی یەکەم، ناسراو بە محەمەدی پێنجەم یان محەممەد ڕەشاد، لە ساڵانی ١٨٤٤ تا ١٩١٨ ژیاوە، یەکێکە لە خەلیفەکانی دەوڵەتی عوسمانی، حوکمی گرتە دەست دوای لابردنی براکەی عەبدول حەمیدی دووەم ساڵی ١٩٠٩ و تەمەنی ٦٨ ساڵ بوو.

   محەممەدی پێنجەم
سوڵتان محەمەدی پێنجەم
ناوی سوڵتانسوڵتان محەمەدی پێنجەم
لە دایکبوون١٨٤٤
مردن١٩١٨
پێش خۆیعەبدول حەمیدی دووەم
دوای خۆیمحەمەدی شەشەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکعەبدول مەجیدی یەکەم
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

لەم سەردەمەدا دەستور کاراکرایەوە ئیتیحادییەکان سەرکەوتنیکی بەرچاویان بە دەستھێنا لە ھەڵبژاردنەکاندا و دەستیان گرت بەسەر دەوڵەتدا چەند گۆڕانکارییەکیان ئەنجامدا لە باش و خراپ.

ھەر لەم سەردەمەدا ئیتاڵیا، لیبیای داگیری کرد و وڵاتەکانی بەلقان زۆربەیان سەربەخۆییان ڕاگەیاند، و جەنگی جیھانی یەکەم کەوتەوە و دەوڵەتی عوسمانی چووە پاڵ ئاڵمانیا لەبەرئەوەی ھیچ چاوتێبڕینێکی دیاری نەبوو لەسەر دەوڵەت، لە سەرەتادا عوسمانییەکان خۆڕاگرانە وەستان لە بەرەکانی جەنگدا و ھێزە فەڕەنسی و ئینگلیزییەکانیان شکاند لە شەڕی گالیبۆلیدا.

پاشان ھیزی ئیستیعماری ھیندی ئینگلیزی توانیان عێراق بگرن، شۆڕشە عەرەبیەکان ھەموو ھەوڵەکانی عوسمانییەکانی شکست پێ برد لەبەر سەرقاڵبوونی زۆربەی سەربازە عوسمانییەکان پێوەی، ھەتا دواجار ئاڵمانیا و دەوڵەتی عوسمانی شکان لە شەڕەکەدا، و لە رۆژانی پیش کۆتایی شەڕەکە محەمەدی پێنجەم وەفاتی کرد و محەمەدی شەشەم لە جێگەی دانرا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • سایتی ئیسلام ئۆن لاین
  • مێژووی دەوڵەتی عوسمانی – محەممەد فەرید بەگ