محەممەد فەرامەرزی (١٥ی خەزەڵوەری ١٣٧٢ی ھەتاوی لە دێولان - ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی ھەتاوی لە قزلحیساری کەرەج) زیندانییەکی سیاسی کورد بوو کە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا و لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ناوچەی سۆمای بارادۆست لە پارێزگای ورمێ لەگەڵ سێ کەسی دیکە بە ناوەکانی موحسین مەزڵوم، وەفا ئازەربار و پێژمان فاتحی دەستبەسەر کرابوو. نوور نیووز ڕاگەیاندنی فەرمی شۆرای عالی ئەمنییەتی میلی کۆماری ئیسلامی و ڕاگەیاندنی فراجا ھێزی پۆلیسی ئینتزامی لە ٢٣ی ٧ی ٢٠٢٣ی زایینی، لە دوو ھەواڵی دژبەیەکدا دەستگیرکردنی تیمێکی سەر بە مووسادیان بڵاو کردەوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناسنامەی دەستگیرکراوەکان بکەن. ھەرەوھا وەزارەتی ئیتلاعات لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاند ١٠ کەس لە پارێزگای ورمێ دەستگیر کراون[١] وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠١ ھەتاوی ڕای گەیاند کە تیمێکی تێکدەر لە ئەسفەھان دەستبەسەر کراون، و لە ھەواڵەکانی دواتردا ڕاگەیەندرا کە ئەو کەسانە ئەندامی حیزبی کۆمەڵە بوون لە کوردستانی ئێران و بە نیازن ناوەندێکی ئەمنی ھەستیار لە ئیسفەھان تێک بدەن،[٢][٣][٤][٥][٦] بێجگە ئەم چوار بەندکراوە، ڕەزا ڕەسایی و موجاھید کوورکووریش مەترسی لە سێدارەدانیان لەسەرە.[٧][٨]

محەممەد فەرامەرزی
لەدایکبوون١٥ی خەزەڵوەری ١٣٧٢ی ھەتاوی
مەرگ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی ھەتاوی
ھۆکاری مەرگلەسێدارەدان
نەتەوەکورد
پیشەچالاکی سیاسی
تۆمەتی تاوانباریشەڕی دژبە خوا
سزای تاوانباریلەسێدارەدان

تۆمەت و سزا دەستکاری

وەزارەتی ئیتلاعات حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێرانی تۆمەتبار کرد[٩][١٠] دوایی، بەڵام حیزبی کۆمەڵە سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە ئەندامانی، لە بەیاننامەیەکدا ئەو تۆمەتانەی بە ھەڵە و بێبنەما ناودێر کرد و بە توندی ڕەتی کردەوە کە ئەو کەسانەی دەستگیرکراون ھیچ پەیوەندییەکیان بە مووسادەوە نەبووە و بۆ چالاکی ڕێکخراوەیی و حیزبی ڕۆیشتوون بۆ ناوچە سنوورییەکان.[١١][١٢][١٣] دوای چوار مانگ و دوای دەستپێکردنی ڕاپەڕینی سەرتاسەریی ژیانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە فیلمێکی دۆکیومێنتاریدا دانپێدانانی ئەو چوار کەسەی بڵاو کرایەوە.[١٤] زیندانییەکان بەبێ چەک و بەبێ شەڕ دەستگیر کران.[١٥] دوای ١٨ مانگ لە نەزانینی چارەنووسی ئەو چوار بەندکراوە، حوکمی لە سێدارەدانی ھەر چوار کەسیان لە دادگایەکی کورت و شاراوەدا دەرچوو و لەلایەن دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران پەسەند کرا.[١٦]

کاردانەوەکان دەستکاری

لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠١، کەمپەینێک دەستی پێکرد بۆ بەرگریکردن لەو چوار زیندانییە سیاسی کوردە بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ئەو زیندانییانە.[١٧][١٨][١٩] ھەڵمەتەکە داوا لە چالاکوانان دەکات بەشداری بکەن لە ھەڵمەتی نا بۆ ئێعدام. بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، ھەندێک کەسایەتی و خەڵکی ئاسایی لە کوردستانی ئێران بەشدارییان لە ھەڵمەتەکەدا کردووە. زۆرێک لە پارێزەران و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕایان گەیاند کە سزاکە لە دەرەوەی دادگا و لەبەر ھۆکاری سیاسی بووە.[٢٠][٢١][٢٢] پارێزەری بنەماڵەی زیندانییەکان ئەو سزایانەی بە نادادپەروەرانە ڕاگەیاند و گوتی خۆی و کڕیارەکانی مافەکانیان ڕەتکراوەتەوە.[٢٣]

لەسێدارەدران دەستکاری

لە بەرەبەیانی ۹ی ڕێبەندانی ۱٤٠٢، محەممەد فەرامەرزی لەگەڵ موحسین مەزڵووم، پێژمان فاتحی و وەفا ئازەربار، لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران لە زیندانی قزلحیساری کەرەج لەسێدارەدران.[٢٤]

کاردانەوەی لەسێدارەدران دەستکاری

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە باکووری کوردستان و تورکیا بە دەربڕینی بەیاننامەیەک، وێڕای ئاماژەکردن بە ستەم و توندوتێژیی حکوومەتی ئێران لە زیندانەکان دژبە زیندانییە سیاسییەکان و چالاکانی مافەکانی مرۆڤ، لەم ئێعدامانە وەکوو «جینۆسایدێکی سیاسی» ناو ھێنا و وەکوو «سیاستی دوژمنانە و جینۆسایدی گەلی کورد» شەرمەزاری کردی و وتی ئەم سیاسەتە نگریسە دەشکێندرێت، بەڵام ئەو کەسانەی ڕێگای ئازادییان گرتووەتە پێش، سەردەکەون و ناوی جینۆسایدکراوەکان تا ھەتاھەتایە لە مێژوودا زیندوو دەمێنێتەوە.[٢٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://www.radiofarda.com/a/32163657.html
  2. ^ https://www.radiofarda.com/a/32163657.html
  3. ^ افزایش نگرانی از احتمال اعدام قریبالوقوع چھار زندانی کرد در ایران. ڕادیوفردا. ۱۵ آذر ۱۴۰۱. دریافت شدە در ۱۰ ژانویە ۲۰۲۴
  4. ^ جنگ ڕسانەای ایران و اسرائیل؛ حزب کوملە کردستان ایران، اتھامات وزارت اطلاعات ڕا «جعلی» خواند[١]. بیبیسی فارسی. ۶ مرداد ۱۴۰۱. دریافت شدە در ۱۰ ژانویە ۲۰۲۴
  5. ^ جزئیات خرابکاری ناکام تروریستی در اصفھان. نورنیوز. ۲۱/۷/۱۴۰۱. [٢]دریافت شدە در ۱۰ ژانویە ۲۰۲۴
  6. ^ ایران از بازداشت اعضای "شبکەای از عوامل موساد" خبر داد. دویچەولە فارسی. ا مرداد ۱۴۰۱ [٣]. دریافت شدە در ۱۰ ژانویە ۲۰۲۴
  7. ^ https://www.kampain.info/archive/80713.htm
  8. ^ https://www.radiozamaneh.com/797635
  9. ^ جزئیات خرابکاری ناکام تروریستی در اصفھان. نورنیوز. ۲۱/۷/۱۴۰۱. [٤]. دریافت شدە در ۱۰ ژانویە ۱۴۰۲
  10. ^ [٥]
  11. ^ جنگ ڕسانەای ایران و اسرائیل؛ حزب کوملە کردستان، اتھامات وزارت اطلاعات ڕا «جعلی» خواند. بیبیسی فارسی. ۲۸ ژوئییە ۲۰۲۲.[٦]. دریافت شدە در ۱۰
  12. ^ [٧][بەستەری مردوو]
  13. ^ [٨]
  14. ^ [٩]
  15. ^ [١٠]
  16. ^ [١١]
  17. ^ صفحە کمپین در شبکە ایکس[١٢]
  18. ^ [١٣]
  19. ^ چھار زندانی سیاسی کُرد بە اتھامھای محاربە و جاسوسی بە اعدام محکوم شدند[١٤][بەستەری مردوو]
  20. ^ سازمان حقوق بشر ھانا: تداوم بیخبری مطلق از سرنوشت چھار زندانی سیاسی کورد پس از ٥٠٧ ڕوز بازداشت. ۱۲/۱۲/۲۰۲۳[١٥][بەستەری مردوو].
  21. ^ کمپین دفاع از زندانیان سیاسی. تداوم بیخبری مطلق از سرنوشت چھار زندانی سیاسی کُرد شانزدە ماە پس از بازداشت. ۱۳ اکتبر ۲۰۲۳[١٦]. دسترسی در ۱۱ ژاانویە ۲۰۲۴
  22. ^ [١٧]
  23. ^ ایران اینترناشنال: وکیل چھار زندانی سیاسی محکوم بە اعدام: فرایند دادرسی و حکم نھایی موکلانم عادلانە نیست[١٨]دسترسی شنبە ۱۴۰۲/۱۰/۱۶
  24. ^ ڕۆژنیوز: بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێران چوار گەنجی کوردی لە سێدارە دا، نووسراو لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
  25. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: دەم پارتی لە سێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی کورد شەرمەزار دەکات، نووسراو لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.