مایکل کۆلینز مایکل کۆلینز (٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٠ - ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١)، کەشتیوانێکی ئەمریکییە و بەشداری لە ئەرکی ئەپۆلۆ ١١دا کردووە، مۆدیۆلی فەرماندەیی کۆڵۆمبیا بەدەوری مانگدا دەفڕاند لەکاتێکدا هاوکارەکانی نیل ئارمسترانگ و باز ئاڵدرین یەکەم نیشتنەوەی مرۆڤیان لەسەر ڕووی مانگ. کۆلینز فڕۆکەوانی تاقیکاری و جەنەڕاڵێکی گەورە بوو لە یەدەگی هێزی ئاسمانی ئەمریکا.[١]

مایکل کۆلینز

لەدایکبوون31 تشرینی یەکەمی ١٩٣٠
مەرگ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١ (٩٠ ساڵ)
ھۆکاری مەرگشێرپەنجە
پیشەئەفسەر، ئاسمانی، فڕۆکەوان، بازرگان، فڕۆکەوانی تاقیکاری، ژیاننامەنووس، ئەکتەر، فڕۆکەوانی ئاسمانی، پێشەنگ
ئایینمەدالیای خزمەتگوزاری بەرزی ناسا (٢٠٠٨)، خەڵاتی کتێبی ویلایەتی واشنتۆن (بۆ پارێزەرانی ڕاستی) (٢٠٠٢)، میدالیای زێڕی لانگلی (١٩٩٩)، ئەندامێتی لە هۆڵی ناوبانگەکانی بۆشایی، ئاسمانی نێودەوڵەتی (١٩٧٧)، مەدالیای هابارد (١٩٧٠)، مەدالیای زێڕی گەورە بۆ گەڕانەکان (١٩٧٠)، مەدالیای جوگرافیای کولۆمب (١٩٦٩)، مەدالیای کولتووری ژاپۆنی (١٩٦٩)، مەدالیای خزمەتگوزاری ناوازەی ناسا (١٩٦٦)، ئەندامێتی فەخری لە هۆڵی فڕۆکەوانی نیشتمانی، مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی، ئەندامێتی فەخری لە هۆڵی ئاسمانی ئەمریکی، ئەستێرە لە ڕێڕەوی ناوبانگەکانی هۆلیوود، مەدالیای زێڕی کۆنگرێس
وێبگەلاپەرەی مایکل کۆلینز لە ئێمبد

کۆلینز لە ساڵی ١٩٦٣ بۆ سێیەم گروپی کەشتیوانی ئاسمانی ناسا هەڵبژێردرا کە ١٤ کەشتیوانی ئاسمانی پێکهاتبوو، کۆلینز دووجار چووە بۆشایی ئاسمان، یەکەمجار لە کاتی ئەرکی جێمینی ١٠ لە ساڵی ١٩٦٦، لەو ماوەیەدا لەگەڵ فڕۆکەوان جۆن یۆنگ چاوپێکەوتنێکی خولگەیییان ئەنجامدا لە نێوان دوو کەشتی ئاسمانی جیاوازدا، هەروەها دوو کەشتیی ئاسمانی ئەنجامدا جۆری چالاکیی دەرەوەی پێڕاگوێزی (EVA) کە بە ڕۆیشتن بۆ ئاسمانیش ناسراوە. کۆلینز بووە یەکێک لەو ٢٤ کەشتیوانە کە لە ساڵی ١٩٦٩دا لە ئەرکی ئەپۆلۆ ١١دا چوونە سەر مانگ، لەو ماوەیەدا کۆلینز سی جار بە دەوری مانگدا سوورایەوە. هەروەها کۆلینز چوارەم کەس بوو (و سێیەم ئەمریکی) بوو کە بە پێڕاگوێزی EVA ئەنجامدا، یەکەم کەس بوو کە زیاتر لە جارێک ئەو کارەی کرد، دووەم ئاسمانی بوو کە بە تەنیا بە دەوری مانگدا سووڕاوەتەوە دوای یۆنگ، کە مۆدیۆلی فەرماندەیی بە دەوری مانگدا فڕیوە لە کاتی ئەپۆلۆ ١٠دا.[٢]

کۆلینز پێش ئەوەی ببێتە کەشتیوانی ئاسمانی لە ساڵی ١٩٥٢ لە ئەکادیمیای سەربازی ئەمریکا دەرچووە و پەیوەندی بە هێزی ئاسمانی ئەمریکاوە کردووە و فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری (F-86 Sabre) لە بنکەی ئاسمانی (Chambly-Busieres) لە فەرەنسا فڕیوە. کۆلینز لە ساڵی ١٩٦٠ لە قوتابخانەی فڕۆکەوانی تاقیکردنەوەکانی (USAF) لە بنکەی هێزی ئاسمانی ئێدواردز وەرگیرا.

دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٠ لە ناسا خانەنشین بوو، کۆلینز کارێکی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەرگرت و لەوێ یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بوو بۆ کاروباری گشتی. دوای ساڵێک بوو بە بەڕێوەبەری مۆزەخانەی نیشتمانی ئاسمانی و بۆشایی ئاسمان، ئەو پۆستەی تا ساڵی ١٩٧٨ دەستیپێکرد کاتێک دەستی لەکارکێشایەوە بۆ ئەوەی ببێتە ئەمینداری دامەزراوەی سمیسۆنی بۆ پەروەردە. کۆلینز لە ساڵی ١٩٨٠ پۆستی جێگری سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ئێڵ تی ڤی وەرگرت، لە ساڵی ١٩٨٥ دەستی لەم پۆستە کێشایەوە و کۆمپانیای ڕاوێژکاری تایبەتی خۆی دەستپێکرد. کۆلینز لە ساڵی ١٩٦٩ مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی پێبەخشرا، کە هەروەها بەخشرایە ١١ کەشتیوانی ئەپۆلۆ کە مابوونەوە، هەروەها لە ساڵی ٢٠١١دا میدالیای زێڕی کۆنگرێسی پێبەخشرا.

مردن دەستکاری

لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١ کۆلینز لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا بەهۆی شێرپەنجەوە لە شاری ناپۆلی ویلایەتی فلۆریدا کۆچی دوایی کرد.[٣]

سەرچاوە دەستکاری

بەستەری دەرەکی دەستکاری