مایکل ئۆین

یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی

مایکل جەیمس ئۆین[١] (لەدایکبووی ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٧٩)یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری ئینگلیزییە و وەک ھێرشبەر لە یانەی لیڤەرپوول و ڕیاڵ مەدرید و نیوکاسڵ یونایتد و مانچستەر یونایتد و ستۆک سیتی و ھەروەھا بۆ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٣ وازی لە تۆپی پێ ھێناوە.[٢] ئۆین بە یەکێک لە گەورەترین ھێرشبەرەکانی نەوەی خۆی دادەنرێت[٣][٤][٥] و لە مێژووی پرێمیەرلیگدا.[٦] جگە لەوەش وەک یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی لیڤەرپوول لە مێژووی خۆیاندا دادەنرێت.[٧] لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن پێلێ لە لیستی فیفا ١٠٠ ی گەورەترین یاریزانە زیندووەکانی جیھان ناوی ھات.[٨]کوڕی یاریزانی پێشووی تۆپی پێ تێری ئۆینە، ئۆین لە شاری چێستەر لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٩٦ دەستی بە یاریکردنی لە یانەی لیڤەرپوول کردووە. لە یەکەم یاریدا لە خولی پرێمیەرلیگ لە مانگی ئایاری ١٩٩٧ گۆڵی تۆمارکرد و بووە بچووکترین گۆڵکاری یانەکە، لە ١٧ ساڵ و ١٤٣ ڕۆژ.[٩] لە یەکەم وەرزی تەواوی خولی ئینگلیزیدا، ئۆین بە تۆمارکردنی ١٨ گۆڵ وەک گۆڵکاری ھاوبەش کۆتایی ھات و پێڵاوی زێڕینی پرێمییەرلیگی ھاوبەشی کرد. ساڵی دواتر ئەمەی دووبارە کردەوە و لە ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٤ گۆڵکاری یانەی لیڤەرپوول بوو، لە ٢١٦ یاریدا لە خولی ئینگلیزی ١١٨ گۆڵی بۆ لیڤەرپوول تۆمارکرد، ھەروەھا ١٥٨ گۆڵی لە کۆی گشتی ٢٩٧ یاریدا تۆمارکرد. لە ھاوینی ٢٠٠٤ بە ٨ ملیۆن پاوەند ڕووی لە یانەی ڕیال مەدرید کرد. لەوێ زۆرجار وەک جێگرەوە بەکاردەھێنرا. لە خولی ئیسپانیا ١٣ گۆڵی تۆمارکرد پێش ئەوەی وەرزی دواتر بگەڕێتەوە ئینگلتەرا و لەوێ بە بڕی ١٦٫٨ ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە نیوکاسڵ یونایتدەوە کرد. ئەمەش دوای نائومێدی ئۆین بوو کە یانەی ڕیال مەدرید داوای لە لیڤەرپوولەوە کردبوو بۆ ئەوەی دووبارە گرێبەستی لەگەڵ بکاتەوە.[١٠][١١] دوای دەستپێکردنی بەڵێندەرانەی وەرزی ٢٠٠٥–٢٠٠٦، پێکانەکان تاڕادەیەکی زۆر وای کرد لە ماوەی ١٨ مانگی داھاتوودا بەشداری بکات. دوای گەڕانەوەی بوو بە کاپتنی تیپەکە و گۆڵکاری تیپەکە بوو بۆ وەرزی ٢٠٠٧–٢٠٠٨. نیوکاسڵ لە وەرزی ٢٠٠٨–٢٠٠٩ دابەزی و لە گواستنەوەیەکی سەرسووڕھێنەردا ئۆین وەک یاریزانێکی ئازاد ڕووی لە یانەی مانچستەر یونایتد کرد. سێ ساڵ لە ئۆڵدترافۆرد بوو، پێش ئەوەی لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٢ پەیوەندی بە ستۆک ستییەوە بکات. ئۆین یەکێکە لەو دە یاریزانەی لە خولی نایابی ئینگلیزی ١٥٠ گۆڵ یان زیاتری تۆمارکردووە.[١٢] ھەروەھا بچووکترین یاریزانە کە توانیبێتی ١٠٠ گۆڵ لە پرێمییەرلیگدا تۆمار بکات.[١٣] لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٣، ئۆین لە کۆتایی وەرزی ٢٠١٢–٢٠١٣ وازھێنانی لە یاریکردن ڕاگەیاند. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئۆین بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٨ یاری بۆ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا کرد و بووە بچووکترین یاریزانی ئینگلتەرا و بچووکترین گۆڵکاری ئەو کاتە. ئاستەکەی لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ وای کرد ببێتە یەکێک لە یاریزانە داواکارییەکانی تۆپی پێی جیھانی.[٩] دواتر لە یۆرۆی ٢٠٠٠ و جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ و یۆرۆی ٢٠٠٤ گۆڵی تۆمارکرد. تاکە یاریزانە لە چوار پاڵەوانێتی گەورەی لەسەریەک گۆڵی بۆ ئینگلتەرا تۆمار کردبێت. لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ یاری کرد، بەڵام تووشی پێکان بوو کە ساڵێکی پێچوو تا چاکبووەوە. ناوبەناو وەک کاپتن یاری دەکات، یازدەھەمین یاریزانی ئینگلتەرایە کە زۆرترین یاریی تۆمارکردووە و ژمارەیەکی پێوانەیی پێشووی نیشتمانی تۆمارکردووە (لەو کاتەوەی لەلایەن وەیین ڕۆنی پێشکەوتووە) کە ٢٦ گۆڵی ڕکابەری تۆمارکردووە، بە کۆی گشتی ٤٠ گۆڵ لە ٨٩ یاریی دا، دوایینیان لە ساڵی ٢٠٠٨دا[١٤]

مایکل ئۆین
لەدایکبوون (١٩٧٩-١٢-١٤) ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٩ (تەمەن ٤٤ ساڵ)
جێستەر، شانشینی یەکگرتوو
وڵاتی وەرزشئینگلتەرا
باوکTerry Owen
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
زمانی نووسینئینگلیزی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپھێرشبەر
پەروەردەHawarden High School، Idsall School
دەستپێکی چالاکی١٩٩٧
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لەجامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٦، جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٢، جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨، UEFA Euro 2004، UEFA Euro 2000
خولپرێمیەرلیگ
خاوەنیManor House Stables
خەڵاتەکانتۆپی زێڕین، BBC Sports Personality of the Year Award
وێبگە

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Premier League clubs submit squad lists" (PDF). Premier League. 2 February 2012. p. 23. Archived from the original (PDF) on 27 February 2012. Retrieved 2 February 2012. ٢٧ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Michael Owen". BT Sport. Archived from the original on 8 March 2019. Retrieved 7 March 2019.
  3. ^ "Ranked! The 101 greatest football players of the last 25 years: full list". FourFourTwo (253 ed.). 13 February 2018. Retrieved 22 December 2023.
  4. ^ "Thierry Henry, David Villa, Michael Owen Among Top 27 Strikers Of The Decade". BleacherReport. Retrieved 21 June 2023.
  5. ^ "50 Greatest International Strikers Since the '90s". BleacherReport. Retrieved 21 June 2023.
  6. ^ "Ranked! The 30 best strikers in Premier League history". FourFourTwo. 19 April 2022. Retrieved 20 June 2023.
  7. ^ "100PWSTK: 14. Michael Owen". liverpoolfc.com. Archived from the original on 6 January 2014. Retrieved 5 January 2013.
  8. ^ "Pele's list of the greatest". BBC Sport. BBC. 4 March 2004. Archived from the original on 19 October 2018. Retrieved 22 November 2013.
  9. ^ ئ ا "Liverpool's youngest Premier League players ever". Liverpool FC. Archived from the original on 29 October 2021. Retrieved 29 October 2021.
  10. ^ "Real to consider Reds' Owen offer". BBC Sport. 30 August 2005. Archived from the original on 3 May 2021. Retrieved 25 September 2020.
  11. ^ Waugh, Chris (12 January 2017). "Michael Owen reveals truth about why he joined Newcastle in 2005, despite wanting Liverpool return". Chronicle Live. Archived from the original on 4 March 2021. Retrieved 25 September 2020.
  12. ^ "All time – Leading Scorers Premier League". Statbunker football. Archived from the original on 22 November 2016. Retrieved 1 December 2016.
  13. ^ "Michael Owen: his career in numbers". Guardian. 19 March 2013. Archived from the original on 28 September 2013. Retrieved 19 March 2013.
  14. ^ Arnhold, Matthias (29 January 2009). "England – Record International Players". Rec.Sport.Soccer Statistics Foundation. Archived from the original on 2 April 2009. Retrieved 11 February 2009.