ماوس
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ماوس یان مشک ئامێرێکی وەک مشک وایە کە لە رێزی کەلوپەلی تێچووی کۆمپیوتەر دەژمێردرێت. ماوس، وەک تەختە کلیل، نێوانجی بەکارھێنەریەکی رەقەکاڵایی دێتە ھەژمار. ئەم ئامێرە زۆرتر دوو پشکۆژی ھەیە و بە کابڵ بە کۆمپیوتەرەوە گرێ دەدرێت. لە نەرمەکاڵاکانی ئەوڕۆییدا ماوس بەشی زۆری ئەرکەکانی تەختە کلیلی لە ئەستۆ گرتووە.
جۆرەکانی ماوس
دەستکاریماوسەکان لە گۆنەگەلێ جۆراوجۆرا بوونیان ھەیە ، جیاوازیەکان لە گۆنەگەلی ئەو رەقەکاڵا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا چۆنیەتی کارکردنی فیزیکی ، چۆنیەتی پەیوەندی لە گەڵ کۆمپیوتەر و ھەروەھا چۆنیەتی گرێدانی بە ئەوەوەیە . ماوسەکان لە روانگەی چۆنیەتی کارکردن لە گۆنەکانی تلێنی، نووری(Optical)، ژیرۆسکۆپی و سێ رەھەند دا بوونیان ھەیە. چۆنیەتی پەیوەنی ماوس لە گەڵ کۆمپیوتەر، پێکھاتووە لە پرۆتۆکۆلەکانی وەک یەکی لە حاڵی کارپێکردن بە ھۆی کۆمپانیاکانی مایکرۆسۆفت ، لۆجیتێک(Logitech)، ماوس سیستەمز و ئای بی ئێمەوە. ماوسەکان دەتوانن لە لایەن دەرکەی یەک لە دوای یەک ، دەرکەی پی ئێس و دەرکەی یو ئێس بی ەوە بە کۆمپیوتەر گرێ بدرێن .
ماوسی تلێنی
دەستکاریماوسی تلێنی (یان نووری - مێکانیکی) لە گۆیەکی پلاستیکی پێکھاتووە کە لە گەڵ سووڕانەوە لە کەشی ژێرینی ماوسەکەوە ، دوو چەرخدندەی پەنای خۆی لە نێو ماوسەکەدا دێنێتە جووڵەجووڵ ، جووڵەی ئەم چەرخدندەگەلە لە لایەن دوو دیۆد پێناسە دەکرێن و بۆ پشکێنەر دەنێردرێن .
ماوسی نووری
دەستکاریماوسی نووری لە جیاتی جووڵە پێخستنی ھەندێک لە لەتەکانی خۆی وەکوو ماوسە مێکانیکیەکان ، دیۆدێکی بەڵاوکەری نوور و دیۆدگەلێکی نووری بۆ پێناسە کردنی جوڵە سەبارەت بە رووی ژێرین بە کار دێنێت.
ماوس ئامێرێکە بۆ بەڕێوەبردن و بەکار ھێنانی بەرنامەکان نە تایبەت لە ویندۆز و ئینتەرنێت کە خاوەنی ٢ کلیلی سەرەکیە (کلیلی سێھەمین کە لە ناوەند یان شوێنی پاڵەوەی ھەندێک لە ماوسەکان دانراوە لە بەرنامەگەلێ تایبەت دا بەکاردێت) .
کەڵکی ماوس لە پێوەندەرە بەکارھێنەریەکان(User Interface) دا
دەستکاریداھێنەرانی نەرمەکاڵا تێدەکۆشن نەرمەکاڵاکانی ئەوڕۆیی بە جۆرێک دابڕێژن کە توانایی بەڕێوەبردن لە گەڵ ماوسیان ھەبێت، بۆ ئەوەی کە ھەم کار لەگەڵی ئاسانە و ھەمیش فێربوون و فرزیەکەی شیاوە. ماوس بە یارمەتی کابڵێک لە گەڵ کۆمپیوتەردا گرێ دەدرێت و نیشاندەر(Pointer) لە مۆنیتۆردا بەڕێ دەخات و رێنوێنی دەکات. ماوس لە ھەر شوێنێک بێت، لە گەڵ ئاوڕدان بۆ ھەر پەکێک، بە لێدان (کرتە کردنی پاشکۆژی راس یان چەپ) ھەڵسوکەوت دەکات و کار بە رێوە دەبات. کلیلی لای راس زۆرتر بۆ ھەندێک لە بەرنامە سیستەمیەکان(روونووس، بڕین، قت کردن، گۆڕدرانەکان و ھتد...) بە کار دێت . کلیلی لای چەپ کە بەرچاووترین کارەکان ئەنجام دەدات ، ئەم چوار کارەی لە ئەستۆدایە :
- لە گەڵ پاڵپێوەنانی کلیلی لای چەپ داتوانین ئەو شتە بۆ ئەنجام دانی کار گەلێکی تر (پێویست) ھەڵببژێرین کە رەنگەکەی شین یان رەش دەبێت .
- دووبار لێدانی زووی کلیلی لای چەپ بۆ بەڕێوەبردن (یان لێک کردنەوە).
- زۆرتر دەتوانین بە کرتە کردن و وەستاندنی کلیل لە خواردا،(وە بەرنەدانی کلیل) دەلاقەکان گەورە و چکولە یان جێبەجێ بکەین.
- دەتوانن پەڕەیەک یان دەقێک کرتە بکەن و بە وەستاندنی کلیلەکە (بۆ روونوسی یان قت کردن) بیخەنە جێگایەکی دیکەوە.
ئەو چوار کارە لە بەرنامەگەلی تایبەتدا کاری تایبەتی خۆیان ئەنجام دەدەن کە تا ڕادەیەك کارەکانی سەرەوەیە.
سەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماوس تێدایە. |