مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە دوای ڕژێمی سەددام حوسێن
مافەکانی مرۆڤ لە دوای داگیرکردنی عێراق و کەوتنی ڕژێمی سەددام حوسێن لە ساڵی ٢٠٠٣ دا مەترسی زۆرتری هاتە سەر، بەهۆی ڕەفتاری نابەرپرسانەی هێزەداگیرکەرەکانی هاوپەیمانان لە لایەک و هێزە چەکدارە عێراقیەکان لە لایەکی ترەوە، بێ لەوەی کە پاشماوەی لایەنگرانی ڕژێمی بەعس لە زۆر ناوچە، بەتایبەتی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای عێراق، چەکداربوون و داماڵینیان لە چەک ئاسان نەبوو[١].
هێزەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هیچ ڕێزێکیان بۆ ڕێسا و بەندێکی مافەکانی مرۆڤیان دانەنا[٢]، وەکو وڵاتێکی داگیرکراو و دوژمن مامەڵەیان لەگەڵ عێراقیەکان دەکرد[٣]، چەندین تاوانی جەنگیان ئەنجام دا[٤]. عێراقیەکان کە ببوونە چەندین تاقم و دەستە، ناکۆکی کۆن و نوێیان زیندوو کردەوە و شەڕی ناوخۆ و شەڕ لەگەڵ هێزە هاوپەیمانەکان بەرپا بوو. بەهۆی نەمانی سوپا و سەربازانی سنوور[٥]، لە هەموو وڵاتێکەوە هاتن و چوون، هێنانی چەک و تەقەمەنی ئاسان بوو بۆ ناو خاکی عێراق. بەهۆیەوە ساڵانە هەزاران کەس دەبوونە قوربانی تەقینەوەکان و کارە تیرۆرستیەکان[٦].
تاکو ئەمڕۆ لە عێراق، لە باشوورەوە بۆ باکوور ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لەژێر پرسیاردایە و مەترسیدارە، چەندین بەڵگەی کوشتن و لەناوبردنی ڕەگەزی لەسەرانسەری وڵات بەردەستن. ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەسەر ڕەوشی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دەڵێت[٧]: ژمارەیەکی بێشومار کێشەی مافەکانی مرۆڤ هەن لە عێراقدا، لەوانە؛ کوشتنی نایاسایی و ناڕەوا و دڕندانە، بێسەروشوێن کردنی زۆرە ملێیی، ئەشکەنجەدان، شێوازی ڕەفتاری نامرۆیی و دڵڕەقانە و سزای قورسی لە ڕادەبەدەر، ژیان و گوزەرانی سەخت و ناهەموار لە زیندان و گرتوخانەکاندا، دەستوەردانە ژیانی تایبەت و کۆتوبەندکردنی ئازادییەکانی ڕا دەربڕین و ڕاگەیاندن و سنوردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە تۆڕەکانی ئینتەرنێت و توندوتیژی بەرامبەر ڕۆژنامەوانان و هەڕەشە لێکردن و توندوتیژی و دەستگیرکردنی ناڕەوای ڕۆژنامەوانان و دادگاییکردنیان و چاودێریکردن و داخستنی ماڵپەڕەکان، دەستێوەردان لە مافی گردبوونەوەی ئاشتیانە و کۆتکردنی یاساییانەی ئازادی بزووتنەوەکانی ژنان، بە زۆر گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ئەو شوێنانەی پێشتر هەڕەشەی کوشتنیان لەسەر بووە و مەترسی لەسەر ئازادییەکانیان هەبووە، گەندەڵی، نەبوونی لێکۆڵینەوە و بەرپرسیارنەکردنی ئەوانەی تاوان بەرامبەر ژنان دەکەن، تاوانەکانی توندوتیژی بەرامبەر تاکەکانی کەمایەتییە نەژادییەکان، توندوتیژی بەرامبەر هاوڕەگەزخوازان، سنوردارکردنی مافی کارگوزاران، وەک ڕێگەگرتن لە پێکهێنانی سەندیکا یان کۆمەڵەی سەربەخۆ، جیاوازیکردن لە هەلی کار بۆ کۆچبەران و هەروەها خراپترین جۆری خستنە بەر کارکردنی منداڵان[٧].
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Iraq Timeline: Since the 2003 War». United States Institute of Peace (بە ئینگلیزی). لە ٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Sontag، Susan (2004-05-23). «Regarding The Torture Of Others». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2021-05-06 ھێنراوە.
- ^ «Iraq War | Summary, Causes, Dates, Combatants, Casualties, & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Abu Ghraib torture and prisoner abuse»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2021-05-02، لە 2021-05-06 ھێنراوە
- ^ برێمەر، پاول (21. November 2006). My Year in Iraq: The Struggle to Build a Future of Hope. USA.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|year=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ساڵ (بەستەر) - ^ «SECURITY COUNCIL HOLDS FIRST DEBATE ON IRAQ SINCE START OF MILITARY ACTION; SPEAKERS CALL FOR HALT TO AGGRESSION, IMMEDIATE WITHDRAWAL | Meetings Coverage and Press Releases». www.un.org. لە ٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Iraq». United States Department of State (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.