گلایدس ماری سمیت ناسراو بە ماری پیکفۆرد (٨ی نیسانی ١٨٩٢ لە تۆرنتۆ، کەنەدا - ٢٩ی ئایاری ١٩٧٩، لە سانتا مۆنیکا، کالیفۆرنیا، ئەمریکا) خانمەکتەر و بەرھەمھێنەری کەنەدی-ئەمریکییە. یەکێکە لە ناوە دیارەکانی سینەمای ئەمریکی، ماوەی پێنج دەیە لە بواری نواندن و بەرھەمھێنان کاری کرد. ئەو یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای پیکفۆرد-فەیربانکس ستۆدیۆ ھەروەھا یونایتد ئارتیستس، ھەروەھا یەکێکە لە ٣٦ دامەزرێنەرانی ئەکادیمیای زانستەکان و ھونەرەکانی وێنەی جوڵاو.[١]

ماری پیکفۆرد
بە ئینگلیزی: Mary Pickford
لەدایکبوون٨ی نیسانی ١٨٩٢
تۆرۆنتۆ، کەنەدا
مردن٢٩ی ئایاری ١٩٧٩(١٩٧٩-٠٥-٢٩) (٨٧ ساڵ ژیاوە)
سانتا مۆنیکا، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونGladys Louise Smith
ناوی خوازراوMary Pickford
ھۆی مەرگcerebral hemorrhage
شوێنی ناشتنForest Lawn Memorial Park
باوکJohn Charles Smith
دایکCharlotte Hennessy
خوشک و براJack Pickford، Lottie Pickford، Olive Thomas
ھاوسەرOwen Moore، داگلاس فێربەنکس، Charles Rogers
زمانی زگماکیئینگلیزی
زمانی نووسینئینگلیزی
دەستپێکی چالاکی١٩٠٩
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٩
ئەندامی حیزبیپارتی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
ئایینکاسۆلیکی، Methodism، Christian Science
ئەرشیڤەکان لەMary Pickford Foundation
خەڵاتەکانخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، Academy Honorary Award، Canada's Walk of Fame، Golden Boot Awards، star on Hollywood Walk of Fame
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر
سەردەمسەدەی ٢٠ەم
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

لە سەردەمی فیلمی بێدەنگدا، بە ماری دەگوترا «خۆشەویستەکەی ئەمریکا»،[٢][٣] یانیش «کچە قژ لوولەکە».[٤] ھەر وەک چۆن ئەو لە پێشەوەی کەندییەکان بوو کە گەیشتبنە ھۆڵیوود، ئەوا ئەو یەکێک بوو لە یەکەمین ئەستێرەکانی سینەما کە لەژێر ناوی تاکەکەسی خۆیەوە کرێی کارەکانی پێبدرێت،[٥] ماری یەکێکیش بووە لە یەکەمین خانمە ئەکتەرەکانی دەیەی دەیەم و بیستەمی سەدەی بیستەم کە نازناوی «شاژنی فیلمەکان» ی پێدرابێت.[٦]

لە ساڵی ١٩٢٩، خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر بەدەستھێنا، ئەمەش دوای بەشداریکردنی بوو لە یەکەم فیلمی دەنگداری بەناوی Coquette، ئەو بووە دووەمین کەس کە ئەم خەڵاتەی پێبدرێت. لە ساڵی ١٩٧٦، خەڵاتی ئۆسکاری شانازی پێدرا لەمەڕ کۆی بەشدارییەکانی لە سینەمای ئەمریکی. لە ساڵی ١٩٩٩، پەیمانگای فیلمی ئەمریکی ئەوی لە پلەی ٢٤ ڕیزکرد لە کۆی ١٠٠ لە گەورەترین ئەستێرەکانی سەدە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Mary Pickford, 86, First Great Film Star, Dies Five Days After Massive Stroke". Daily Variety. May 30, 1979. p. 1.
  2. ^ Baldwin, Douglas; Baldwin, Patricia (2000). The 1930s. Weigl. p. 12. ISBN 1-896990-64-9.
  3. ^ Flom, Eric L. (2009). Silent Film Stars on the Stages of Seattle: A History of Performances by Hollywood Notables. McFarland. p. 226. ISBN 978-0-7864-3908-9.
  4. ^ Sonneborn, Liz (2002). A to Z of American Women in the Performing Arts. Infobase. p. 166. ISBN 1-4381-0790-0.
  5. ^ "Who Was Mary Pickford?". WorldAtlas (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-05-03.
  6. ^ Love, Claire; Pollack, Jen; Landsberg, Alison (2017). "Silent Film Actresses and Their Most Popular Characters". National Women's History Museum.