ماڕک زەکەربێرگ
ماڕک ئیلییەت زەکەربێرگ (بە ئینگلیزی: Mark Elliot Zuckerberg؛ لەدایکبووی ١٤ی ئایاری ١٩٨٤) بەڵێندەری ئینتەرنێت و خێرخوازێکی ئەمریکییە. ھەروەھا یەکێکیشە لە چوار دامەزرێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، لە ئێستادا سەرۆکی لیژنە و سەرۆکی جێبەجێکارە. لە ساڵی ٢٠١٠دا، گۆڤاری تایم ماڕک زەکەربێرگی لە پلەی یەکەمدا دانا لە ١٠٠ کەسایەتیی کاریگەری جیھانی ئەو ساڵەدا.[٦][٧][٨] ماڕک لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٢دا لەگەڵ پریسیلا چان ژیانی ھاوسەرگیریی پێکھێنا و ژنەکەشی دەرچووی کۆلیژی پزیشکییە لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە سان فرانسیسکۆ، و پێشتر لە زانکۆی ھارڤارد یەکتریان ناسیوە.[٩]
ماڕک زەکەربێرگ | |
---|---|
لەدایکبوون | ماڕک ئیلییەت زەکەربێرگ ١٤ی ئایاری ١٩٨٤ نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
پەروەردە | زانکۆی ھارڤارد (بێ بڕوانامە) |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠٠٤–ئێستا |
ناسراوە بە | دامەزرێنەری و بەڕێوەبەری فەیسبووک |
کار |
|
ئایین | بێخوایی (پێشتر)[٢] جوولەکە[٣] |
ھاوسەر | پریسیلا چان (ھاوسەرگیری ٢٠١٢) |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
خزمەکان | ڕەندی زەکەربێرگ (خوشک) دۆنا زەکەربێرگ (خوشک) |
وێبگە | facebook |
واژوو | |
فەیسبووک
دەستکاریفەیسبووک (بە ئینگلیزی: Facebook)، ماڵپەرێکی بەیەکگەیشتنی کۆمەڵایەتییە دەتوانرێت بەخۆڕایی تێیدا بەشداریی بکرێت و بەڕێوەدەبرێت لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکی سنووردارەوە وەک خاوەندارێتی تایبەتیی، بەجۆرێ کە بەکارھێنەران دەتوانن بەشداربن لەو تۆڕانەی کە شار، لایەنی کار، خوێندنگە و ھەرێم ەکان ڕێکییان دەخەن، ئەمەش لەپێناو پەیوەندیی گرتن بەیەکترەوە. بەکارھێنەران دەتوانن بەکارھێنەری تر زۆر بکەن بۆ لیستی ھاوڕێیانی خۆیان ھەروەھا دەشتوانن نامەی تایبەتیی بۆ یەکدی بنێرن. ئەوەش لەبیرناکەین کە دەتوانرێت پەڕەی زانیارییە تاکەکەسییەکانییان نوێبکەنەوە و ھاوڕێی نوێ بناسن لەڕێی فەیسبووکەوە. ناوی ماڵپەرەکە ئاماژەیە بۆ شوێنبدۆزی وێنە و گەلەریی کە کۆلیجەکان و خوێندنگەی ناوەندییەکان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشکەشی دەکەن بە ئەندامانی دەستەی وانەوتنەوە و خوێندکارە نوێیەکان، کە ئەمەش گوزارشت لەخۆ دەگرێت بۆ ئەندامە کۆنەکانی زانکۆ و ئەم ڕێگەیە وەک ڕێگەیەکە بۆ پێناساندن لەنێوان خوێندکاران.
مارک زوکربیرگ ھەڵستا بە دامەزراندنی فەیسبووک، بەبەشدارییکردن لەگەڵ ھەردوو داستین مۆسکۆفیتز و کریس ھیوز کە پسپۆڕ بوون لە لێکۆڵینەوەکانی زانستی کۆمپیوتەر، و ھەردووکیشییان درواسێی مارک بوون لە ھاوجێی زانکۆیی کاتێک کە خوێندکار بوو لە زانکۆی ھارڤارد.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Our Leadership». Chan Zuckerberg Initiative (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ http://online.wsj.com/news/articles/SB119621309736406034
- ^ https://www.washingtonpost.com/news/acts-of-faith/wp/2016/12/30/mark-zuckerberg-says-hes-no-longer-an-atheist-believes-religion-is-very-important/.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Mark Zuckerberg». Forbes (بە ئینگلیزی). لە 7ی ئابی 2020 ھێنراوە.
- ^ «سامانی ماڕک زەکەربێرگ 100 ملیارد دۆلاری تێپەڕاند». www.rudaw.net. رووداو. لە 7ی ئابی 2020 ھێنراوە.
- ^ Grossman، Lev (١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠). «Person of the Year 2010: Mark Zuckerberg». Time. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Mark Zuckerberg». Forbes. March 2012. لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «The All-Time TIME 100 of All Time». Time. ١٨ی نیسانی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Mondaynote.com|first=JLG|url=http://www.mondaynote.com/2012/02/05/facebook-the-revenge-of-the-nerds/ ٣١ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماڕک زەکەربێرگ تێدایە. |