پەڕەی سەرەکی بکەرەوە

ماثیو دەیڤد مەکاونی (لەدایکبووی ٤ی نۆڤەمبەری ١٩٦٩) ئەکتەرێک و بەرهەمهێنەرێکی ئەمەریکیە،سەرەتا لە فیلمی (Dazed & Confused) ناوبانگی دەرکرد و دواتر لە هەندێک فیلمی تری کۆمێدی و زانستی خەیاڵی  ڕۆڵی گێڕا ، لەوانە فیلمەکەی ستێڤن سپیلبێرگ بەناوی (ئامیستاد -  Amistad) کە لەساڵی ١٩٩٧ دەرچوو.

ماثیو مکاونی
Matthew Mcconaughey
لەدایکبوونماثیو دەیڤد مکاونی
٤ی نۆڤەمبەری ١٩٦٩
ئوڤاڵد، تێکساس، ئەمریکا
نیشتەجێئۆستن، تێکساس، ئەمریکا
پەروەردەزانکۆی ویلایەتی تێکساس لە ئۆستن
پیشەئەکتەر، بەرهەمهێنەر
ساڵانی چالاکی١٩٩١-ئێستا
ناوبانگDallas Buyer's Club
The Wolf of Wall Streer
Interstellar
ھاوسەرکامیلا ئەلڤێس (١٩٨٨-ئێستا)
منداڵەکان٣
خەڵاتەکانخاوەنی ١ خەڵاتی ئۆسکار (٢٠١٤

لەساڵانی ٢٠٠٠ەکان ، ماتیو زیاتر بەشداری فیلمە ڕۆمانسیە کۆمێدیەکانی دەکرد وەکو (The Wedding Planner , How to Lose a Guy in 10 Day) و چەندانی تر.دواتر لەساڵانی ٢٠١٠ەکانەوە دوورکەوتەوە لە فیلمی کٶمێدی و بەشداری فیلمەکانی (The Linclon Lawyer) و (Magic Mike) و (The Wolf of teh Wall Street) و (نێوانی ئەستێرەکان) کرد.

مکاونی توانی خەڵاتی ئۆسکار و خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب بباتەوە بۆ ڕۆڵگێڕانە نایابەکەی لە فیلمی (کڕیارانی یانەی داڵاس - Dallas Buyers Club) کە تیایدا ڕۆڵی کەسێکی تووشبووی بەنەخۆشی ئایدز دەگێڕا. دواتر لە زنجیرەی لێکۆڵەرەوەی ڕاست - True Detective ڕۆلی لێکۆڵەرەوە (ڕەست کۆڵ)ی گێڕا و دواتر بۆ خەڵاتی ئێمیش پاڵێورا بۆ باشترین ئەکتەر لە زنجیرە درامادا.

سەرچاوەکاندەستکاری