لێندی ئینگلاند
لێندی ڕانا ئینگلاند (بە ئینگلیزی: Lynndie Rana England) (لەدایکبووی ٨ی تشرینی دووەمی ١٩٨٢ لە ویلایەتی کێنتاکیی ئەمریکا)، سەربازێکی یەدەگی ئەمریکییە و لە یەکەی ٣٧٢ی پۆلیسی سەربازی سوپای ئەمریکادا کاری کردووە. ئەو لە ساڵی ٢٠٠٥ لەگەڵ یازدە لە ئەندامانی دادگا سەربازییەکان لە کارەکەی دوورخرایەوە و بە تۆمەتی ئەشکەنجەدان و مامەڵەی خراپ لەگەڵ زیندانییەکانی ئەبووغرێب لە بەغدا لە کاتی داگیرکردنی عێراقدا.[١]
لێندی ئینگلاند | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Lynndie Rana England | |
لەدایکبوون | ئەشلاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٨ی تشرینی دووەمی ١٩٨٢
شوێنی دەستبەسەرکردن | لیوای یەکگرتووی دەریایی، میرامار |
تاوانبار بە | ئەشکەنجەدان، دەستدرێژی سێکسی، ئازاردانی جەستەیی، خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانییەکان |
پیشە | کارمەندانی سەربازی |
پەروەردە | قوتابخانەی ئامادەیی فرانکفۆرت |
دانیشتووی | فۆرت ئەشبی |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٩ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ |
ئایین | پرۆتێستانت |
پلەی سەربازی | سەربازی یەکەم |
ناکۆکی | شەڕی عێراق |
لقی سەربازی | سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ڕووداوە بەرچاوەکان | ئەشکەنجەدان و ئازاردانی زیندانییانی ئەبووغرێب |
٣٠ی نیسانی ٢٠٠٥ سزای ١١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، دوای ئەوەی لە زیندانی ئەبووغرێب لە بەغدا لەکاتی لەشکرکێشی بۆ سەر عێراق تێوەگلاوە لە کردەوەی تاوانکاریدا. بەڵام بەھۆی دووگیانییەکەی و تانەی پارێزەرەکەی بۆ ڕەوایەتی دانپێدانانە سەرەتاییەکانی لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٥، دوای بەسەربردنی تەنھا سێ ساڵ لە زیندان (٥٧١ ڕۆژ) بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر زیندانیانی عێراقی، ئازادکرا. ھاوبەشەکەی و ھاوڕێی پێشووی، عەریف چارڵز گارنەر، لە مانگی یەکی ٢٠٠٥دا سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا، کارەکانی و لێپێچینەوەکانی ئەو کچە لە ئەمریکادا جێگەی سەرنجی زۆر بەردەوام بوو.
سەرچاوەکان
دەستکاری- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی یاسا
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لێندی ئینگلاند تێدایە. |