لێدوانی ویکیپیدیا:توینکڵ

دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Sakura emad لە بابەتی ئاگادارکردنەوە

بەشداریکردن لەم وتووێژە


هۆشداردان

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

سڵاو ھاوڕێیانی بەڕێز! لەم پەڕەیە باسی چەند کێشەیەک دەکەم کە ئامرازی توینکڵ ھەیەتی تاکوو بتوانین چارەسەری بکەین. ئەوەی کە زۆر گرنگە لە ئێستادا، سەبارەت بە بەشی سڕینەوەی خێرایە. کاتێک کە داوای سڕینەوەی خێرا ئەکەیت بە ھەڵبژاردنی یەکێک لە ھەڵبژاردەکانی توینکڵ، کێشەیەک ھەیە: دەبێت کە ھەڵبژاردەکەت نارد، توینکڵ خۆی بە شێوەیەکی خۆکارانە ئاگاداریی تاگی سڕینەوەی خێرای تایبەت بە داڕێژەکە لەسەر پەڕەی لێدوانی بەکارھێنەران دابنێت. ھەڵبەت ئێستا توینکڵ ئەم فەنکشنەی لای ئێمە شکاوە و تا ئێستا ڕێک نازانم ھۆکارەکەی چییە بەڵام بەدواداچوونی بۆ دەکەم. ھەرچۆنێک بێت، ئەم فەنکشنە بۆ بەشی پێشنیاری سڕینەوە کار دەکات و بێکێشەیە، توینکڵ خۆی پەڕەی لێدوانی دروستکەری پەڕەکە دەکاتەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی.

ڕەنگە بەراوردکردنی ئەو کۆدانەی بە جێبەجێکردنی ئەم کارە ھەڵدەستن لە بەشە ناوبراوەکاندا سوودێکی ھەبێت لە دیاریکردن و دەستنیشانکردنی ئەو کێشانە: میدیاویکی:Gadget-twinklespeedy.js (خێرا) و میدیاویکی:Gadget-twinkleprod.js (پێشنیارکراو). و منیش داوا لە بەڕێز @هیوا: دەکەم کە بەشدار بێت چوونکە توانای دەستکاریکردن و خوێندنەوەی ئەم پەڕانەی ھەیە. ھاوڕێ بەکارھێنەر @ئارام بکر: کە لە سەرەتاوە یارمەتییەکی زۆری داوە لە دروستکردنی داڕێژەکانی بەشی ئاگادارکردنەوە، داوا لەویش دەکەم کە سەیرێکی {{داڕێژەکانی سڕینەوەی خێرا}} بکات و ھەوڵ بدات داڕێژەکانی ئاگادارکردنەوە بۆ ئەوانە دروست بکات کە نیانە. پێشووتر کاک @Muhammed taha:شم ئاگادار کردبۆوە بەڵام بەداخەوە کە وادیارە دەرفەتی نییە بەشداری ویکیپیدیا بکات ئەم ماوەیە.

چەند کێشەیەکی تری ڕێنووسیش ھەن لە میدیاویکی:Gadget-twinklefluff.js کە زۆر گرنگ نین و دەتوانرێ کە بە ئاسانی چارەسەر بکرێن. ئەگەر ھەر جۆرە کێشەیەکتان لە ئامرازەکە بەدی کرد باشترە لێرە ئاگادارمان بکەنەوە، سپاس.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٥٥، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک @Épine: ڕاستییەکەی من ئەم ماوەیە ئەوەندە کاتی ویکیپیدیام نییە، و هەوڵەیەم دووبارە بگەڕێمەوە سەر وەرگێڕانی بەشی ئاگادارکردنەوەکانی توینکڵ. واشبزانم کاک هیوا دەسەڵاتی دەستکاریکردنی پەڕەکانی میدیاویکیی نییە، وایە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠١، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
نا نییەتی، بەڵام دەتوانێ بە ئێمەی بڵێ لە فڵان شوێن فڵان شت بکەن، یانیش خۆی بۆ بەڕێوەبەری ڕووکار بپاڵێوێت.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٠٣، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس بۆ هەروولا بە تەئکید چاوی لێ ئەکەم. کەمێک کاتم بدەنێ بەسەر چاو.هیوا (لێدوان) ‏٢٠:٥١، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
چەن دێڕێکی کەمە لە ئەسڵیەکە/ئینگلیزیەکە (ژمارەی دێڕەکان هەموو لە ئینگلیزیە):

  • ١٤٧٣، ١٤٧٨ و ١٤٨٣ هەمان دێڕن لە کوردیەکە نیە (لەوانەیە ئەمە هۆکارەکە بێت)
  • ١٥٧٢ بۆ ١٥٧٣ لە کوردی نیە
  • ١٥٧٤ وەک یەک نین، ئەبێ وەک یەک بن
  • ١٦٠٠ بۆ ١٦١١ ئەم بەشە هەندێکی قرتاوە هەندێکی نیە.
  • کوردیەکە ئەبێ ٢٠٥٠ دێڕ بێت وەک ئینگلیزیەکە بەڵام ٢٠٣٤ دێڕە.

دەسەڵاتی دەستکاریم نیە و شارەزای توڵەکەش نیم، بەڵام کۆدەکە خوێندنەوەی ئاسانە، لەوانەبوو @Broosk:یش بیتوانیایە کەمێکی لەسەر من لابردایە.هیوا (لێدوان) ‏٢٣:٣٧، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@هیوا: ئەپدەیتم کرد، و لێرەش تاقیکردنەوەم کرد، بەس هەر هیچ. ئەکرێت سەیرێکی ڕیزی ١٥٦٥ بۆ ١٥٩٣ بکەیت؟ ڕەنگە کێشەکە لەوەوە بێت. ئێستا خۆشم زۆر بەدوایدا گەڕام بەس نەمدییەوە چییە! خۆشم لە کۆدکردن زۆر باش نیم و هەرگیز نەمخوێندووە. بەڵکو بەراوردی بکەیت بە کۆدەکەی prod لە سەرێ بیدۆزیتەوە. ڕەنگە ئەمەش یارمەتیدەر بێت: پارامەترەکانی {{سخ-مێتا}} کە ئەو مۆدیوولە بەکاریان دەبا وەرگێڕدراون، بەڵام بەها ئینگلیزییەکانیشم هێشتۆتەوە. سپاس--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠١:١١، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
من هه‌وڵ ئه‌ده‌م له‌م كۆده‌ به‌شداری بم ئه‌گه‌ر ئاسایه‌؟ -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٨:٢٤، ٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
مەبەستت لە وەرگێڕانە یان کێشە تەکنیکییەکان؟ گەر مەبەستت وەرگێڕانە، ئەوا بەڕاستی وەرگێڕانەکانت دەچێتەوە سەر وەرگێڕانی وشە بە وشە پاشان تەختەکلیلەکەشت ناستانداردە و کێشەی بۆمان دروستکردووە؛ لە ئێستادا بۆ وەرگێڕان نە و ڕەنگە لە داھاتوودا بتوانیت کاری وەرگێڕانیان بکەیت، بەڵام بۆ کێشەی تەکنیکی (گەر ھەبێت) سوودت دەبێت گەر لە کۆدەکان تێبگەیت. پێم باشە @Épine:یش وەک پێشڕەوی ئامرازەکە بۆچوونی خۆی دەرببڕێت. سوپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٥، ٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
وابزانم مەبەستی لە بەکارھێنانێتی، ئەگەر مەبەستی لەوەیە ئەتوانێ ھەندێک لەو بەشانەی تەواومان کردووە بۆ خۆی بەکاربێنێت. مەبەستیشی لە دەستکاریکردن بێت دەسەڵاتی ئەوەی نییە ئەو پەڕانە دەستکاری بکات بەڵام ھەر کێشەیەکی پێش چاو کەوت ئاگادارمان بکاتەوە چاکی بکەین.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٢٨، ٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەر بەو بۆنەیەوە کاک @ئارام بکر:، خۆشی لە خۆمان کێشەی ھۆشداردان چارەسەر کرا. ئێستا کاتێک بە توینکڵ داوای سڕینەوەی خێرا دەکەی خۆی ھۆشدار لەسەر پەڕەی بەکارھێنەر دادەنێ! ھەر ئەوەمان ماوە ھەندێ لە مەسجەکان وەرگێڕین و داڕێژەی ھۆشدارەکان بۆ ھەر یەکێک لە {{داڕێژەکانی سڕینەوەی خێرا}} دروست بکەین. ھەندێکیمان دروستکردوون لەـپێشدا بەڵام ھەندێکی تریان ماون. ئەڵێی چی دەستبکەینەوە کارکرن لەسەریان؟--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٤١، ٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەربژیت و دەستت خۆشبێت کاک @Épine: پێشووتر کاری نەدەکرد، بەڵام ئێستا کار دەکات! بۆ وەرگێڕانیش من زۆرجار کە تاگی سڕینەوەم لێدەدا، دەمبینی کە داڕێژەکە دروست نەکراوە و ھەربۆیە لەگەڵ دەستی خۆمدا بەشێکیانم دروستکردووە. وا پشووە و ئیشەڵڵا بەپێی کات و توانای خۆم دەگەڕێمەوە بۆ وەرگێڕان. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٧، ٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

کورتەی دەستکاری

لەکاتی سڕینەوەدا لەژێر پێوەری «پێشێلکردنی ڕوونی مافە پارێزراوەکان»، کورتەی دەستکارییەکە بە ھەڵە «ڕیکلام و ناودارکردن» ئەدا، بە نموونە کەریم کابان. ئەبێ ئەمە چاک بکەین.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠٠:٤٦، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

 کێشەکە چارەسەر کرا--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠٦:٢١، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

داڕێژەکانی ئاگادارکردنەوە

پێویستە ئەم داڕێژانە بۆ سخ دروست بکەین بۆ ئەوەی فەنکشنی ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەران لەکاتی بەکارهێنانی ئامرازی سخ-ی توینکڵ دروست کار بکەن:

گشتی
وتارەکان
بەکارهێنەرەکان
داڕێژەکان
پەڕگەکان

@ئارام بکر:--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٢١، ٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

بەچاوان، هەوڵی دروستکردنیان دەدەم ئیشەڵڵا. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٠، ٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئارام بکر: بەو پێیەی لە ویکی ئێمە تەنیا بارکەران مافی بارکردنی پەڕەگەیان ھەیە و لە مافەکەی خۆیان شارەزان، گەر دیقەتت دابێ زۆر کەم تاگی سڕینەوە لە پەڕگە دەدەین؛ بۆیە لە پێڕستی وەرگێڕانی ئەم داڕێژانە، ئەوانەی پەڕگەکان کەمترین گرنگییان ھەیە. ئەوە زۆر گرنگە بەشی وتارەکانە کە سیان ماوە، لەگەڵ گشتییەکان کە، ناوی خۆی بە خۆیەوەتی، لەسەر نزیکەی ھەموو بۆشایی ناوەکان بەکاردێ. جارێ خۆمان لەوە نەجات بەین، دوای ئەوە کار لەسەر داڕێژەکانی ڕاگرت ئەکەین (وەک بێسەرچاوە و ئەمانە) بەو پێیەی کە ئامرازەکەی پێشوومان وەستاوە و دروست کار ناکات.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٠٩، ٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆرباشە! تێگەیشتم و وا دەکەم کە وتت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣١، ٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: دەبینم تۆش بۆ خۆت ئەو ئاگادارییانە دەنووسی، ئەگەر یارمەتی دروستکردنی ئەم داڕێژانە بدەیت و لە کۆتاییدا توینکڵ بۆ پاڵاوتنی وتارەکان بۆ سڕینەوە بەکار بەریت، ئیشەکەت زۆر لەسەر ئاسانتر دەبێت. ھیوادارم @ئارام بکر: بتوانێت یارمەتیمان بات ئەویش. گەر یەکی حەفتەی ١ دانەش دروست بکەن ھەر باشتر لە ھیچ.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٥٠، ١٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad سڵاو، دەتوانی بەپێی توانا یارمەتی دروستکردنی ئەو داڕێژانە بدەیت؟ ◂  ئێپین  ‏٢١:٤١، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine دەکرێت...  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٠:٥٣، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بە پشت بەستن بە Template:Speedy_deletion_navbox --ە—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨
٢٢، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

داڕێژەکان بۆ پێداچوونەوە

ڕیلۆد

جاران دوای جێبەجێکردنی کردەوەیەک دەبوایە پەڕەکەت ڕیلۆد کردبا بەڵام ئێستا توینکڵ خۆی خۆگەڕانە دوای چەند چرکەیەک ڕیلۆد دەکات.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:٣٢، ١١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ئاگادارکردنەوە

چارەسەر کرا

ھەڵبژاردەی ئاگادارکردنەوەی توینکڵ کێشەیەکی ھەیە. لەکاتی ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرێکدا، توینکڵ سەرێکی نوێ دروست دەکات تاکوو پەیامی ئاگادارکردنەوە لەگەڵ پەیامەکانی پێش خۆی تێکەڵ نەکات، لەو سەرەشدا ڕێکەوتی ناردنی پەیامەکە ئەنووسێت. بۆ نموونە دەنووسێ ٢١ی شوبات. ئەگەر لە ھەمان ڕۆژدا ئاگادارکردنەوە بۆ ئەو بەکارھێنەرە بڕوات، لەجیاتی ئاگادارییەکە بچێتە ژێر ھەمان بەشەوە، سەرێکی ئاست دووی نوێ دروست دەکات، واتە بەشێکی نوێ دروست دەکات. ئەمە کێشەیەکە کە دەبێ چاکی بکەین تاکوو پەڕەکانی وتووێژ بەو ئاگادارییانە پڕ نەبنەوە و پێڕست تێک نەچێت.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٤٧، ١٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine: و @Sakura emad: کێشە لە ناسینەوەی تەواوی دەقی سەردێڕی ئاستی ٢ ھەبوو. شکور چارەسەر کرا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠١، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بڕوانە ئەم نموونەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٠، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بژیت @Aram ئێپین  ‏١٥:١٩، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Aram، @Épine ویستم بڵێم کێشەیەکی ترمان ھەیە توینکڵ Auto-levelی کارناکات بە مانای ئەوەیە ئاستەکان ناناسێتەوە و تەنھا ئاستی یەک پێشکەش دەکات. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٢١، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس Épine! ئممم... @Sakura emad: نموونەم پێ پیشان بدە کە ئێستا چی دەکات و ئەوەی پێشبینی دەکرێت چییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٨، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram بۆ ئەوەی کێشەکە ببینی بڕۆ بۆ بەکارھێنەر:نموونە و ئاگاداری بۆ بنێرە کە ئاگاداری یەکەمت نارد چیتر ئاگاداری دووەم بە "دەست" دەستنیشان مەکە، بەڵکو لە ڕێگەی Auto-level بیکە بزانە دەتوانێت ئاستی دوو ھەڵبژێرێت کە ناتوانێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٣٩، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

ئاگاداری

@ئارام بکر: ئەرێ ھەر منم یان دیسان توینکڵ کۆدی دانانی ئاگادارکردنەوەی پەڕەی لێدوانەکەی شکاوە؟ بەو دواییانە دوو سێ تاگم دانا ھیچ جارێ بەکارھێنەرەکانی ئاگادار نەکردەوە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:١٠، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine: لای من کار ئەکات و بێکێشەیە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤٥، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئارام بکر: من ئەیکەم نایکا! سەیری سخ بکە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:١٥، ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine: تەنیا بیرم بۆ ئەوە ئەچێت کە لە لای خۆت دەستکاریی ویکیپیدیا:توینکڵ/ھەڵبژاردەکانت کردبێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٥، ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
نا. سەیرم کرد. لەوە ئەچێ یەکێک لە ئامرازەکان کاریان تێ کردبێ.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٢٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
وانازانم چوونکە من زۆرینەی ئامرازەکانم چالاککردووە و ئەوەتا لای منیش کار ئەکات. تەنیا دوو ئامرازی کۆتایی کە لەژێر کاردان چالاک مەکە. بزانە کردووتن؟ بەڕاستی من تەنیا بیرم بۆ دەستکاریی ھەڵبژاردەکان ئەچێت چوونکە من تا ئێستا دەستکارییانم نەکردووە، بەڵام پێم وابێت تۆ دەستکارییت کردوون. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئارام بکر: کێشەکە لە میدیاویکی:Gadget-twinkleconfig.jsە. تۆ ڕاستت کرد، بەڵام پێشتر وانەبوو. لەپڕ وای لێ ھات.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:١١، ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

وەرگێڕان

سڵاو شارەزام لە ھەندێک کۆدەکانی HTML و وەرگێڕانی ھەیە، ھیوادارن بە کەڵک بێم بۆ کێشەکان بە تایبەت ئامرازی توینکڵ کە ماوەیەکی زۆرە لە کارکەوتووە.Haryad Xasraw وتووێژ ‏٠٨:٣٠، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Haryad Xasraw: کۆدەکانی ئەیچ تی ئێم ئێڵ گرفتێک نین. زۆر سوپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٤، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: وایە منیش ئەزانم گرفت نین، ھەر بەشدار ئەبم. سپاس — ئەم لێدوانە لەلایەن Haryad Xasraw واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٠٦:٣١، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
سڵاو! کاک @Aram: ئەگەر لە شوێنێک منیش توانیم هاوکار بم ئاگادارم بکەرەوە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٨:٢٠، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Haryad Xasraw: گەر پێویستیمان پێت بوو، ئاگاداریت بۆ دەنێرین. سپاسی دووبارە، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٥، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک @Épine: ڕەنگە بەم نزیکانە کارت پێ بسپێرم. زۆر سپاس ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٨، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

نوێکردنەوەی ٢٠٢٢

سڵاو کاک @Épine: وەک لێرە فەرمووتان، نوێکردنەوەی توینکڵ لێرە باس دەکەین. پێش ھەموو شتێک، من وەختی خۆی توینکڵم تا جێگایەک نوێ کردەوە، بەڵام بەڕاستی کارەکەم تەواو نەکرد و وەک خۆشتان ئاگادارن، دوای نزیکەی ساڵێک یان زیاتر گەڕاندمەوە بۆ وەشانە کۆنەکەی خۆی، بەڵام ھەم دیسانەوە و دوای ماوەیەکی کەم کێشەیەکی تر لە توینکڵ دروست بوو. کێشەکە ئەوە بوو کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا سەرجەم ئامرازەکانی توینکڵ لەخۆوە لەکار کەوتن. بڕوانە Phab:T292837. لێرەش ھەواڵی لەکارکەوتنی دراوە.

سەبارەت بە نوێکردنەوەکە ویکیپیدیا:توینکڵ/ئامراز سەرجەم پەڕەکانی توینکڵ لەخۆ دەگرێت و لەوێوە دەنووسین کە چی تا تا چەند نوێ کراوەتەوە. من پێم باشە سەرەتا ئەو وەشانانەی کە پێشتر نوێم کردنەوە دانێینەوە یانیش دەڵێی ھەر سەرتاپای بە وەشانی ئێستا ویکیی ئینگلیزی لەبەر بگرینەوە. چی دەڵێی. سەبارەت بە کورتەی دەستکاریش، من ئەمەم داناوە تا لێمان تێک نەچێت و لە داھاتووش بزاندرێت کە لەسەر کام وەشان پەڕەکان نوێ کراونەتەوە.

Update via enwiki ([[:en:Special:Diff/1043147537|version]]) per [[Special:Diff/851056|here]] with translation, but some more translation work may be needed.

یان شتێکی لەو بابەتە. چیتان ھەیە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:١٣، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو، دەستت خۆش بێت کاک ئاکام. من پێم باشە ئەو ڕیزە کۆدە نوێیانەی بۆ توینکڵ زیاد کراون لای خۆشمان زیاد بکەینەوە چوونکە بەڕاستی سەرلەنوێ وەرگێڕانی هەموو پەیامەکان زۆر وەڕزکەرە. ئەمە ئەکرێت پێمان؟ بەکارهێنەرێکی شارەزامان لە جاڤا پێویست دەبێ لەو حاڵەتە، بەس ئەوەم زۆر پێ باشترە لەوەی دیسانەوە وەرگێڕان بۆ هەمووشتێک بکەینەوە.◂  ئێپین  ‏٢٠:١٨، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Épine: بەخوا بۆ پەڕە کۆنەکانی خۆمان، پێم باشترە لەسەرەتاوە کاریان لەسەر بکەینەوە چونکە بەڕاستی لە ٢٠١٩ تا ئێستا بە ڕای تۆ دەبێت چەندە گۆڕانکارییان لە توینکڵ کردبێت؟ زۆر زۆرە و سەیرکردنی جیاوازییەکان زۆرتر ھیلاکمان دەکەن وەک لەوەی لەسەرەتاوە کاریان لەسەر بکەینەوە. ڕاستە و پەیامەکانیش تاقەتپڕووکێنن، بەڵام بە بڕوای خۆم چارمان نییە. ھەندێ لە پەڕەکان ئەوەندە کۆدیان زۆرە تەنانەت سینتاکس ھایلاتەکەشیان لەکار کەوتووە. من خۆم وام پێ باشترە کە یان بۆ ئەو وەشانەی پێشتر کە بڕیاری نوێکردنەوەم دابوو (کە زۆریشم نوێ کردەوە) بگوازینەوە و دواتر وەک ئێوە وتتان بە بەراوردکردنی جیاوازییەکەی ئینگلیزییەکە ئەوە پێویستە نوێیان دەکەینەوە یانیش دەبێت واز لەوەش بێنین و لەسەرەتاوە نوێیان بکەینەوە. بۆ بەکارھێنەری جاڤاسکریپت ئەوەندەی لەناو خۆمان توانیمان ھەوڵی لەگەڵ دەدەین و گەر ناچاریش بووین، دەچینە ویکیی ئینگلیزی. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣١، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر باش کەواتە بە لە سفرەوە دەستی پێ بکەینەوە. ئەگەر ئەرک بکێشی دوایین وەشانەکانی ویکیی ئینگلیزی هاوردە بکەیت، تاکوو بزانین هەمووشتێک باش کار دەکات، دواتر لەوێوە دەست پێ دەکەین. ◂  ئێپین  ‏٢١:٤٠، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine:، @Aram:،
تکایە توینکل وەرگێڕنەوە سەر زمانی کوردی  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٢١، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پاسدانی وتار لە حاڵەتی بێئاگاییی بەڕێوەبەر یان پاسدەر

کاتێک بەڕێوەبەر یان پاسدەرێک تاگ لەسەر وتارێکی پاسنەدراو دادەنێت ڕەنگە ئاگای لە خۆی نەبێت و پاسیشی بدات. دەمەوێت ئەو بژاردەیە ناچالاک بکەین، بەڵام گەر بەڕێوەبەر یان پاسدەرەکە خۆی ویستی لەگەڵ تاگلێدانەکە پاسیشی بدات، دەبێت خۆی بژاردەکە دیاری بکات. وای لێ بکەین؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٨، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram لە ھەنێک ویکیی وەک ویکیپیدیای ئینگلیزی دەتوانرێت پاسدان پووچەڵبکرێتەوە و پەڕەیەک وەک پاسنەدراو دەستنیشان بکرێت، ئەمە ھاتوو گەر پەڕەیەک بەھەڵە پاسدرا چاک بکرێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٥٧، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: شتی واش ھەیە؟! بڕوانە mw:Help:Patrolled_edits#Caveats کە نووسراوە لە ئێستادا ھیچ ڕێگەیەک بۆ گەڕاندنەوەی پەڕەی پاسدراو نییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٦، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
مەبەستت چییە لەوەی خۆی بژاردەکە دیاری بکات؟ سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە مەبەستت لە شتێکی ئاوا دێت کە دڵنیاکردنەوە ھەبێت پێش پاسدان؟
🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٥٠، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: ئێستا بڕۆ سەر پەڕەیەکی پاسنەدراو و ھەوڵ بدە بە توینکڵ تاگی لێ بدەیت. کە سندووقەکە دەکرێتەوە، لە سەری سەرەوە بژاردەی «پەڕەکە وەک بەسەرداچوونەوە بۆ کراو/پاسدراو نیشان بکە» ھەیە و چالاکیش کراوە. ئەگەری زۆرە پاسدەرەکە ئاگای لێ نەبێت و لەگەڵ لێدانی تاگەکە پەڕەکەش پاس بدات. جا دەڵێم با لە سەرەتادا ناچالاک بێت و گەر پاسدەر خۆی ویستی پەڕەکە پاس بدات، ئینجا با چالاکی بکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٠، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێستا تێگەیشتم بێگوومان با ناچالاک بکرێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٢٣، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: زۆر ھەوڵم لەگەڵی دا، بەڵام نازانم ئاخۆ پەیوەندیی بە کۆنیی پەڕەکانی ترەوە ھەیە یان چی کە ئەوەی دەمانەوێت دەستمان ناکەوێت. ناچالاکی دەکات، بەڵام دواتر گەر بتەوێت چالاکی بکەیت تا پەڕەکە پاس بدەیت، پاسی نادات. بەھەرحاڵ، بۆ ئێستا وەک چارەسەرێکی کاتی، با بەڕێوەبەران و پاسدەران لە ویکیپیدیا:توینکڵ/ھەڵبژاردەکان ناچالاکی بکەن تا بزانین دواتر چۆن دەبێت. دەبێت وەک ئەم جیاوازییە دەرچێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٧، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی پرۆژەی "توینکڵ".