ڕۆژی بیرەوەری

ڕۆژی بیرەوەری (بە ئینگلیزی: Memorial Day) ناوی یەکێک لە ڕۆژانی پشوودانی فەرمی فیدراڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. ئەم ڕۆژە ئاخرین دووشەممەی مانگی ئایارە. ئەم ڕۆژە بۆ ڕێزلێنان لە کەسانێک کە لەنێو ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گیانیان بەخت کردووە بەڕێوەدەچێت. جاران ئەم ڕۆژە بەناوی ڕۆژی دێکۆراسیۆن (Decoration Day) دەناسرا.[١] لە ڕابردوودا ئەم ڕۆژە تەنیا بۆ ڕێزلێنان لە کەسانێک بوو کە گیانی خۆیانیان بەخت کردبوو لە شەڕەناوخۆیەکانی ئەمریکادا. لە درێژەی ئەم ڕۆژەدا، خوازیارانی ئەرتەش، گڵکۆی سەربازانی گیانبەختکراو بە ئاڵای ئەمریکا دەڕازێننەوە. لەڕۆژی بیرەوەری، ئاڵاکانی ئەمریکا لە سەرانسەری ئەم وڵاتە تاکوو نێوەڕۆ بەشێوەی نیوەبەرزکراو، ھەڵدەدرێنەوە و دواتر، ھەتا کۆتایی ئەو ڕۆژە، بەشێوەی ئاسایی دەیانگەڕێننەوە. ئەم ڕۆژە ھاوکاتە لەگەڵ یەکەمین ڕۆژی دەستپێکی پشوودانی ھاوین.[٢]

ڕۆژی بیرەوەری
ڕۆژی بیرەوەری
کێلی گۆڕەکان لە گۆڕستانی نەتەوەیی ئارلینگتۆن کە لە ڕۆژی بیرەوەری ساڵی ٢٠٠٨ بە ئاڵای ئەمریکا ڕازاوەتەوە.
ناوی فەرمیڕۆژی بیرەوەری
دەگێڕدرێ لەلایەنویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
جۆرنەتەوەیی
ڕێکەوتئاخرین دووشەممەی لە ئایار
٢٠١٩ ڕێکەوتئایار ھەڵەی دەربڕین: کرداری > پێشبینی نەکراوە.
٢٠٢٠ ڕێکەوتئایار ھەڵەی دەربڕین: کرداری > پێشبینی نەکراوە.
2021 ڕێکەوتئایار ھەڵەی دەربڕین: کرداری > پێشبینی نەکراوە.
بۆنەبۆ ڕێزلێنان لە کەسانێک کە لەنێو ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گیانیان بەخت کردووە.

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "Memorial Day History". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨. لە ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  2. ^ "ڕۆژی بیرەوەری لە ئەمریکا". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٦ی ئازاری ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.