بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! ھیوادارین چێژ لەم زانستنامە ئازادە وەبگریت و بمێنیتەوە لەگەڵمان. بۆ یەکەم کارت، دەتوانیت سەرەتا ناساندن بخوێنیتەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو، دەتوانیت پبرسیت لە پەڕەی وتووێژەکەم – من خۆشحاڵ دەبم بە یارمەتیدانت. یانیش، دەتوانیت پرسیارەکانت لە پرسگا بکەیت بۆ وەرگرتنی وەڵام. ھەمیشە بیرت بێت لە کۆتایی لێدوانەکانت چوار ھێمای ~~~~ دبنێیت بۆ واژۆکردنی لێدوانەکانت، تاکو کارئاسانی بۆ بەکارھێنەرانی تر بکەیت بتوانن زیاتر یارمەتیت بدەن و بەناوی دروستەوە بانگت بکەن.


ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٣٢٤ وتار و ١٨٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوە زانیارییەکانمان لە یەک جێگەدایە. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێ بتوانی کوردی بە باشی بنووسی و بە باشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبی تاقی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆری وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێ تەنیا یەک وتار ببێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە سێحربازی وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.

ھەر بەکارھێنەرێک کە لە ویکیپیدیا بەشداری دەکات دەبنە خاوەنی چاند پەڕەیەکی تایبەت بە خۆیان تاکو کاروبارەکانیان بۆ ئاسانتر بێت و پێش ئەوەی دەست بە بەشداریکردن بکەن لە پەڕە تایبەتییەکانی خۆیان تاقیکردنەوە بکەن و خۆیان شارەزا بکەن بەبێ ئەوەی بەکارھێنەرانی تر دەست تێوەردان بکەن و دەستکاری پەڕە تایبەتییەکان بکەن. ئێرە پەڕەی بەکارھێنەری خۆتە، ئەگەر ویستت دەتوانیت کورتە زانیارییەک لەبارەی خۆتەوە بنووسیتەوە، ئێرەش پەڕەی وتووێژەکەتە و ئامرازی سەرەکی بەستنی پەیوەندییە لەگەڵ بەکارھێنەرانی تر.

تا ئێستا ٢٦٬١١٢ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردی دروستکراوە کە ٩٩ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوودا بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە بە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.


ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ١٩:٠٣، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

وتاری زانستی

دەستکاری

سڵاو @Ahmad870، سپاس بۆ بەشدارییەکانت. ویستم دوو سێ خاڵ لەسەر وتارە نوێیەکانت پێ بڵێم. یەکەم، تکایە چۆنیەتیی نووسینی وتارەکە، با لەسەر شێوەی ویکیپیدیا بێ، بۆ زیاتر تێگەیشتن سەیری ئێرە بکە و دەرواز و پۆلی وتارەکەش لەگەڵیا دانێ. دووەمیش تا ئەکرێ، وشەی ئاسان بەکار بێنە لە وتارەکان، بەتایبەتیی وتاری زانستی کە خۆی بابەتێکی وشکە، وەکو وشەی زورھان، پەیی کڵێشەییە، پەیوڕەگین قورسییەکانی ئەوەیە کەمتر باون و بەکاریەن. سەبارەت بە سەرچاوەش، نابێ لەخواری بەشی سەرچاوەکە لینکی ماڵپەڕێک دانێیت، ئەگەر ئەم وتارەت لە ویکیی ئینگلیزیی وەرگێڕاوە، ئەبێ سەرچاوەکانی ئەوێ لەبەر گریتەوە لەدوای نوقتەی کۆتاییی دێڕ (.) سەرچاوەکە دانێی (ئەگەر ھەبوو) نەشبوو، وەکو ئەم وێنەیە لینکی ویکیی ئینگلیزیی ئەکەی بە سەرچاوە.

 
دروستکردنی سەرچاوەی خۆگەڕ

‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ٠٦:٥١، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سوپاس بۆ ڕەخنەکەت.
سەبارەت بە نووسینی وتارەکە، چاکی دەکەم، وەک زانستنامە دەینووسم.
دەربارەی وشەکان، ڕاستە وشەی “زورهان” وشەیەکی ناباوە، بەس ڕەسەنە و مامۆستا هێمنیش لە هۆنراوەکانیدا بەکاری بردووە. هەرچەندە دەتوانم وشەی “پیر” کە باوترە بەکار ببەم.
وشەی “پەیی کڵێشەییە” وشە نییە، پەی=nerve (وشەیەکی ڕەسەنی کوردی و ڕیشەدارە)؛ “کڵێشە+ییە” ئەوەی پاشی وشە نییە، بەڵکو ناوبەندی “ی” و کاری ناتەواو “بزوێن”ە. وشەی “کڵێشە”ش لە بنباڵ کورتتر و دروستترە بۆ مرۆڤ، لە هۆنراوە کوردییەکاندا بەکارهاتوون، وەک ئەوانەی حەزرەتی مەحوی. وشەکەش لە فەرهەنگدا هەیە “وەهبی و ئەدمۆندز” ڕێک بەرامبەر “arm-pit” دایناوە. “پەیوڕەگین” تەنها کۆکردنەوەی ئەم دوو وشەیە بوو وەک لە وشەکانی “گفتوگۆ” و “تاووتوێ” و “تانوپۆ” و هتد بەدی دەکرێت، کارێکی نابەجێ ناکراوە بۆ زمانەکە تەنها ڕێساکانی کوردیم پێڕەو کردووە.
ئەم وشانە هەنێک دەکرێ، بگرە زۆری نوێ بن، چونکە گەلەکەمان بە کوردی ناخوێنێت، لە فەرهەنگەکانی وەک دەوەن ناڕوانێت بزانێت زاراوە پزیشکییە کوردییەکە چییە؟دەتوانم لە باتی “زورهان” وشەیەکی دی کوردی باوی وەل “پیر” بەکاربهێنم، بەس ناتوانم “پەیی کڵێشەیی” بکەمە «دەماری کڵیشەیی» چونکە وشەی “دەمار” زانراوە کە بیانییە، ئێرەش تایبەتە بە زمانی کودی. هەروەها هەندێ وشە چار نییە، یان لە فەرهەنگە پزیشکییەکاندا خۆی وەها قورسە، یان وەکو وشەی “دەویان” بە واتای “معاینە” و “ physical examination” کە لە هەنبانە هاتووە، هیچ سوودی لێ نەبینراوە، من بۆ بێم وشەیەکی دوورودرێژی وەک “ پشکنینی پزیشکی” دانێم لە کاتێکدا ئەم وشەیەمان هەیە؟ گەرنا دەکۆشم تا وشەکان سانا بن و واتای خۆیان بگەینن.
تکایە لە بابەتی وشەکاندا هاوکار بە، بزانم من چی بکەم؟ ناکرێ درێژدادڕی و وشەی بیانی هێندەی تر باو بکەین و وشەی ڕەسەن پەراوێز بخەین، ڕات چییە؟
بۆ سەرچاوەکەش، لێت نەگەشتم، من لەو سەرچاوەیە وەرمگێڕا نەک ویکیپیدیای ئینگلیزی، چی بکەم لە دۆخێکی وەهادا، چۆن دایبنێم؟ 5.46.109.156 ٠٧:٠٥، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
وتاری زانستی، عادەتەن وشک و قورسە. من لەگەڵ وشەی کوردیم، جا ئەگەر ئەم وشە قورسانە بە عام بەکاربێنین، خوێنەر لێی دوور ئەکەوێتەوە، چونکە ئەو ھاتووە بە شێوەی خێرا زانیاریی وەربگرێ. ئیتر نازانین چیی تەمەنێکن، زانستنامەیەکی ئازادە مناڵ و گەنج و پیر سەیری ئەکا. بۆیە ئەبێ کۆمەڵە وشەیەک بەکار بێ ھەموو تەمەنێک لێی تێبگا. وەکو خۆم کە وتارەکەتم خوێندەوە، چووم لە فەرھەنگەکان گەڕام، بەس ئەمە بۆ ھەموو کەس ناگونجێ بگەڕێ. ئەزانم ئەتەوێ وشەیەکی زانستیی دانێێ کە گونجاو بێ، بەس ئەو خاڵانە پێویستە ڕەچاو کەی. بۆیە لە تەنیشت وشە زانستییەکە ئەتوانی (ئەوانەی کە قورسن) کەمێ پێناسەی وشەکە لە کەوانەیەک بکەیت. بۆ سەرچاوەکەش، ئەبێ لە قەڵەمەکەی سوچی لای چەپ، دەستکاریی سەرچاوە بگۆڕی بۆ دەستکاریی دیداری. دوای وەکو وێنەکە لە بەشی سەرەوە نوسراوە cite لەوێ لینکی ماڵپەڕەکە کە لەبەرتگرتۆتەوە داینێ و خۆگەڕی بۆو ئەکا بە سەرچاوە. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ٠٧:٢٥، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس کاک هەریادگیان، من دەکۆشم وشەکانی وەک ئەوانەی ئاماژەت پێدان، لە جوتکەوانێکدا ڕوونیان بکەمەوە، هیوادارم ئەوە پێشوەچوونێکی باش بێت بۆ وتارەکانم Ahmed870 (لێدوان) ٠٧:٢٧، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس بۆ تێگەشتنت و بە ھیوای بەردەوامی. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ٠٧:٣١، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە