لیبرلاند

وڵاتێکی دانپێدانەنراو لە ئەورووپا

لیبرلاند (بە ئینگلیزی: Liberland) بە فەرمی کۆماری ئازادی لیبرلاند وردەوڵاتێکە لە پارچە زەوییەکی چۆڵ و ناکۆک لە کەناری ڕۆژاوای دانووب لە نێوان سڕبیا و کرواتیا. بۆ یەکەمجار لەلایەن ڕامیار و چالاکوانێکی ڕاستڕەوی ئازادیخوازی چیک ڤێت دلیچکا لە ١٣ی نیسانی ٢٠١٥ بانگەشەی ناوچەکەی کرد.[١] [٢]

لیبرلاند
بە ئینگلیزی: Free Republic of Liberland
دامەزران١٣ی نیسانی ٢٠١٥
بابەتی لاوەکیCroatia–Serbia border dispute
ناو بە زمانی فەرمیFree Republic of Liberland
زمانی فەرمیزمانی ئینگلیزی
دروشمTo live and let live
کیشوەرئەورووپا
وڵاتلیبرلاند
ناوچەی کاتیکاتی ئەورووپای ناوەندی
جێگۆرنیا سیگا
ناوچەی جوگرافیسلاڤۆنیا
پۆتانی شوێن٤٥°٤٦′٦″N ١٨°٥٢′١٧″E
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەتconstitutional republic، direct democracy
سەرۆکی حکوومەتVít Jedlička
دانیشتووان٢٠
دراوLiberland merit
ھاوسنوورە لەگەڵکرواتیا، سڕبیا
ڕووبەر٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وێبگەhttps://liberland.org/
Map

ماڵپەڕی فەرمی لیبرلاند بانگەشەی ئەوە دەکات کە وڵاتێکە لە ئەنجامی ناکۆکی سنووری نێوان کرواتیا و سڕبیا دامەزراوە،[٣] [٤] [٥] کە ھەردوو سڕبیا و کرواتیا بانگەشەی سەروەرییان دەکەن بەسەر ھەندێک ناوچەی ڕۆژھەڵاتی دانووب، لە کاتێکدا کرواتیا ھەندێک ناوچەی دەکەونە کەناری ڕۆژاوا، لەنێویاندا ناوچەیەک ھەیە کە پێی دەوترێت لیبرلاند و بە ناوچەیەکی سڕبی دادەنرێت، بەڵام سڕبیا بانگەشەی سەروەری بەسەر ئەم ناوچەیەدا ناکات.

ئەم زەوییە ڕووبەرەکەی ٧ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە (٢.٧ میل چوارگۆشە)، یان بە نزیکەی قەبارەی چیای تاریقە، و لە دوای جەنگی سەربەخۆیی کرواتیا لەژێر فەرماندارێتی کرواتیادا بوو.[٦] ھیچ دانپێدانانێکی دیپلۆماسیانەی لیبرلاند لەلایەن ھیچ وڵاتێکی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە نییە بەڵام توانیویەتی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتی دانپێدانەنراوی سۆمالیلاند دروست بکات.[٧] [٨]

 
شوێنی لیبرلاند لە نێوان سنووری ھەردوو وڵاتی سڕبیا و کرواتیا

پرسی ناکۆکی سنوورەکان لەسەر دۆڵی ڕووباری دانوب بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٧ سەریھەڵدا، و تا سەردەمی کۆماری فیدراڵی سۆسیالیستی یوگۆسلاڤیاش چارەسەر نەکرا. ئەم ناکۆکییە دوای جیابوونەوەی یوگۆسلاڤیا بووە جێی مشتومڕ. کە سڕبیا پێی وایە کە ھێڵی خوارەوەی دۆڵی دانوب و ناوەڕاستی ڕووبارەکە نوێنەرایەتی سنووری نێونەتەوەیی نێوان ھەردوو وڵات دەکات. بەڵام کرواتیا دەڵێت کە سنووری نێونەتەوەیی بە درێژایی شارەوانییە یەکسانەکانی سەر ڕووبارەکە لە چەند خاڵێکدا درێژدەبێتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی دۆخی دانوبە لە سەدەی نۆزدەھەمدا پێش ئەوەی بەھۆی ڕەوتی پێچاوپێچ و پڕۆژەکانی ئەندازیاری ھایدرۆلیکییەوە بگۆڕدرێت.

گەیشتن

دەستکاری
 
دلیچکا

دەسەڵاتدارانی کرواتیا لە سەرەتای مانگی ئایاری ٢٠١٥ەوە چەندین جار ھەوڵیان داوە کە ڕێگەی نەدرێت کە بچێتە ناوچەکە، دلیچکا و وەرگێڕەکەی بۆ ماوەیەکی کورت لەلایەن پۆلیسی کرواتیا دەستبەسەرکران دوای ئەوەی ھەوڵیاندا سنوورەکە ببڕن. شەوێک لە زیندان مایەوە و دواتر بە تاوانبار زانرا و بڕیاری غەرامەکردنی دەرکرا بەھۆی بەزاندنی سنووری کرواتیا بە شێوەیەکی نایاسایی، بەڵام تانە لە بڕیارەکەی دادگا دەدات و بانگەشەی کرد کە سێ ھاووڵاتیی لیبرلاند لە سویسڕاوە ھاتوون.[٩][١٠][١١][١٢][١٣][١٤][١٥]

کاردانەوەکان

دەستکاری

شارەزایانی یاسایی ھەردوو وڵاتی سڕبیا و کرواتیا ڕایانگەیاند، دلیچکا بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان مافی یاسایی نییە داوای ئەم ناوچەیە بکات، بەو پێیەی ئەو ناوچەیە بابەتی ناکۆکی نێوان ھەردوو وڵاتە. سەبارەت بە ڕۆژنامەنووسان، ئەوان دڵنیا نەبوون کە دلیچکا چەندە جددییە لە بانگەشەکانیدا، وەک ھەندێک بە ھەنگاوێک بۆ ناوبانگ و سەرنجڕاکێشان وەسفیان کردووە.[١٦][١٧][١٨]

لە چاوپێکەوتنێکدا لە ماڵپەڕی پەرلەماننی لیستی لە نیسانی ٢٠١٥، دلیچکا بانگەشەی کرد کە کاردانەوەی ئەرێنی بەرامبەر بە ڕاگەیاندنەکەی وەرگرتووە، بەتایبەتی لەلایەن پارتی ھاووڵاتیانی ئازادەوە، کە وەک سەرۆکی ناوچەیی پارتەکە کاری کردووە، و لەلایەن ھەندێک لە ئەندامانی پارتی دیموکراتی مەدەنی و پارتی چەتەیی چیک.[١٩][٢٠][٢١]

دانپێدانان

دەستکاری

ھیچ وڵاتێک لە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕووی دیپلۆماسییەوە دان بە کۆماری لیبرلانددا نانێت. بەڵام لیبرلاند توانی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ دەوڵەتی سۆمالیلاندا درووست بکات کە لە ساڵی ١٩٩١ سەربەخۆیی خۆی لە سۆماڵ ڕاگەیاند، لیبرلاند و سۆمالیلاند لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٧ یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد، ھەروەھا نیازی خۆی ڕاگەیاند بۆ کارکردن بۆ پتەوکردنی ھاوکارییەکان لە بوارەکاندا لە تەکنەلۆژیا و وزە و بانک.[٢٢][٢٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ "Liberland.org – About Liberland". liberland.org. مؤرشف من الأصل فی 2019-05-11. اتلع علیە بتاریخ 2015-04-15.
  2. ^ Nolan، Daniel (25 April 2015). «Welcome to Liberland: Europe's Newest State». Vice News. لە 25 أبریل 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ «Balkans: Czech man claims to establish 'new state'». لە 17 أبريل 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  4. ^ Martínek، Jan (15 April 2015). «Člen Svobodných vyhlásil na území bývalé Jugoslávie vlastní stát» (بە التشيكية). Novinky.cz. Právo. لە 15 أبريل 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  5. ^ «Čech si medzi Srbskom a Chorvátskom založil vlastný štát» (بە السلوفاكية). sme.sk. Tlačová agentúra Slovenskej republiky. 15 April 2015. لە 15 أبريل 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  6. ^ Klemenčić، Mladen (2001). War and Peace on the Danube: The Evolution of the Croatia-Serbia Boundary. Durham, England: International Boundaries Research Unit. p. 19. ISBN 9781897643419. لە ڕەسەنەکە لە 7 يوليو 2019 ئەرشیڤ کراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  7. ^ «Somaliland says it wants closer cooperation with unrecognised Liberland». ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  8. ^ «The Free Republic of Liberland has successfully begun the mutual recognition process with the Republic of Somaliland». ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  9. ^ https://web.archive.org/web/20180618061040/https://www.usnews.com/news/business/articles/2015/05/09/microstate-tax-haven-in-the-balkans-not-that-easy
  10. ^ https://web.archive.org/web/20160316142758/http://www.vecernji.hr/hrvatska/uhiceni-u-liberlandu-podupiru-nas-bogati-investitori-koji-zele-financirati-trajno-naseljavanje-liberlanda-1005005
  11. ^ https://web.archive.org/web/20180813175044/http://www.glas-slavonije.hr/269017/1/Osnivac-Liberlanda-kaznjen-s-2400-kuna-za-ilegalni-prelazak-hrvatske-granice
  12. ^ https://web.archive.org/web/20180813210457/https://zpravy.idnes.cz/rozhovor-s-vitem-jedlickou-liberland-dwo-/zahranicni.aspx?c=A150511_140712_zahranicni_jw
  13. ^ https://web.archive.org/web/20160316144553/http://www.vecernji.hr/zanimljivosti/vit-jedlicka-svi-veleposlanici-su-izrazili-svoje-odusevljenje-liberlandom-1004655
  14. ^ https://web.archive.org/web/20180814001630/https://zpravy.idnes.cz/chorvate-zadrzeli-vita-jedlicku-dal-/zahranicni.aspx?c=A150510_070455_zahranicni_cen
  15. ^ https://web.archive.org/web/20180813175004/https://news.vice.com/article/president-of-liberland-arrested-for-trespassing-into-his-own-self-declared-country
  16. ^ https://web.archive.org/web/20180618061040/https://www.usnews.com/news/business/articles/2015/05/09/microstate-tax-haven-in-the-balkans-not-that-easy
  17. ^ https://web.archive.org/web/20160126202617/http://praguepost.com/world-news/47706-croatian-police-question-czech-man-heading-liberland
  18. ^ https://web.archive.org/web/20180813143239/https://www.washingtonpost.com/news/morning-mix/wp/2015/05/11/liberlands-leader-detained-while-trying-to-enter-the-country-he-just-invented/
  19. ^ https://web.archive.org/web/20181118211658/http://www.wlrn.org/post/danube-worlds-newest-micro-nation-liberland-has-problem
  20. ^ https://web.archive.org/web/20180802041124/https://metro.co.uk/2015/04/24/man-forms-own-european-country-and-more-than-160000-people-want-citzenship-trouble-is-you-cant-get-in-5164715/
  21. ^ https://web.archive.org/web/20180813144038/https://hradecky.denik.cz/z-regionu/ptejte-se-lidra-sso-v-kralovehradeckem-kraji-vita-jedlicky-20131018.html
  22. ^ https://web.archive.org/web/20180617143823/https://www.bbc.com/news/live/world-africa-40829012
  23. ^ https://web.archive.org/web/20171012150141/http://www.somalilandinformer.com/somaliland/the-free-republic-of-liberland-has-successfully-begun-the-mutual-recognition-process-with-the-republic-of-somaliland/