سۆماڵیلاند

هەرێمێک لە ڕۆژئاوای کەنداوی عەدەن
(لە سۆمالیلاندەوە ڕەوانە کراوە)

سۆماڵیلاند یان خاکی سۆماڵی (بە عەرەبی: أرض الصومال‎) بەفەرمی کۆماری سۆماڵیلاند ھەرێمێکی زۆرینە عەرەبی خۆبەڕێوەبەری سەر بە وڵاتی سۆماڵە. سۆماڵیلاند ھەرێمێکی دیموکراسی و زۆرینە موسوڵمانە،[١] باکوری دەکەوێتە سەر کەنداوی عەدەن و باشوری خۆرھەڵاتی ھاوسنورە لەگەڵ وڵاتی سۆماڵ و خۆراوا و باشوری خۆرئاواشی ھاوسنورە لەگەڵ وڵاتی ئیتیۆپیا و باکوری خۆرئاواش لەگەڵ وڵاتی جیبۆتی ھاوسنورە.

ئاڵای سۆماڵیلاند
جێگای لە جیھاندا (سەوزی تۆخ)

مێژوو دەستکاری

گەلی سۆماڵیلاند چەندین جار ڕووبەڕوی داگیرکردن و شەڕ قوربانی زۆر بوونەتەوە، لە چەند ھۆزێکەوە دروستبووە، لە ساڵی ١٨٢٧دا وڵاتی بەڕیتانیا دەستی گرت بەسەر زۆرینەی ناوچەکانی ئەفریقادا، پێش ئەوەی دەست بەسەر خاکی سۆماڵییەکاندا بگرێت چەندین ھۆز و تیرە ھەبوون لە باکوری سۆماڵ کە کولتوری سۆماڵیان تەنھا بە ھی خۆیان دەزانی و دژی سۆماڵییەکانی باشور بوون بەڵام دوای ئەوەی بەڕیتانیا دەستی گرت بەسەر ئەو ناوچانەدا دوو بەرە لە سۆماڵ دروست بوو ئەوانیش (سۆماڵی باکور، سۆماڵی باشور) دواتر کە بەڕیتانیا لە ١٩٤٦دا ئەفریقای بەجێھێشت مافی سەربەخۆبوونی دایەدەست ھەردوولا ھەر بۆیە لەوساڵەدا کۆماری سۆماڵیلاند و کۆماری سۆماڵ دروستبوو و سەربەخۆ بوون، بەڵام دوای چەندین ناکۆکی و شەڕ لەنێوان ھەردوولادا سۆماڵ سۆماڵیلاندی داگیرکرد بەڵام لە ساڵی ١٩٩٨دا بەنێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتی ئیتیۆپیا بەپێی پەیماننامەی کاردیف سۆماڵیلاند وەک ھەرێمێکی سەربە وڵاتی سۆماڵ دانی پێدانرا.

تێبینییەکان دەستکاری


سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری


  1. ^ "Somaliland Geography – Somaliland Official Government Website". web.archive.org. 2019-05-17. Retrieved 2022-04-06.