لویز ڕاینەر (١٢ی کانوونی دووەمی ١٩١٠–٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤) خانمەکتەرێکی ئەڵمانی-ئەمریکی-بەریتانی بوو.[١][٢] ئەو یەکەم ئەکتەرە کە توانیبێتی دوو ساڵ لەسەر یەک دوو جار خەڵاتی ئۆسکار بەدەست بھێننێت. ئەو سێزدە ڕۆژ بەر بوونی بە ١٠٥ ساڵ کۆچی دوایی کرد، ئەو زۆرترین ساڵ ژیانی بەسەر بردووە لەنێو وەرگرانی خەڵاتی ئۆسکار.[٣]

لویز ڕەینەر
بە ئەڵمانی: Luise Rainer
لەدایکبوون١٢ی کانوونی دووەمی ١٩١٠
دوسلدۆرف، ئەڵمانیا
مردن٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤(٢٠١٤-١٢-٣٠) (١٠٤ ساڵ ژیاوە)
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو
ھۆی مەرگسیەسۆ
ھاوسەرClifford Odets، Robert Knittel
پیشەئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری شانۆ
دانیشتوویلەندەن، دوسلدۆرف، هامبورگ، ڤیێنا، دوسلدۆرف
دەستپێکی چالاکی١٩٢٨
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٧
خەڵاتەکانstar on Hollywood Walk of Fame، Officer's Cross of the Order of Merit of the Federal Republic of Germany، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر
ناوبراو بەژدارە بە ڕۆڵیcentenarian
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

ڕاینەر کاتێک تەمەنی شازدە ساڵان بووە، لە ئەڵمانییەوە چووەتە ناو بواری نواندن لە شانۆ. ئەو لە ئەڵمانیا و نەمسا شانۆگەر پێشکەش کرد. لە ساڵی ١٩٣٥، واژووی گرێبەستی سێ ساڵەی لەگەڵ کۆمپانیای مێترۆ گۆڵدوین مایەر ئەنجامدا بۆئەوەی بچێتە ئەمریکا و لە ھۆلیوود کاربکات. لە ساڵی ١٩٣٥، بۆ یەکەمینجار لە فیلمی (Escapade) دەرکەوت. بۆ ساڵی دواتر لە فیلمی ژیاننامەیی-مۆسیقی (The Great Ziegfeld) بەشداربوو، وێڕای ئەوەی ڕۆڵەکەی کەم بوو بەڵام بەو نواندنەی بینەرانی سەرسام کرد، ھەربەھۆی ئەم فیلمەشەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەکتەر پێدرا. لە ساڵی ١٩٣٧، بەشداریکرد لە فیلمی خاکێکی باش (The Good Earth)، لە سەرەتادا کۆمپانیای بەرھەمھێنەر ڕازی کەوتە ناکۆکی لەگەڵ دەرھێنەر بۆ بەشداریپێکردنی لویز بەکارەکتەری ژنی جوتیارێکی چینی، بەڵام دوای بەرھەمھێنانی فیلمەکە ئەوا سەرکەوتنی باشی دەستەمۆ کرد، لویز ڕاینەر بۆ دووەمجار خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە وەک باشترین خانمەئەکتەر.[٤][٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Robert D. McFadden (30 December 2014). "Luise Rainer Dies at 104. '30s Star Won Back-to-Back Oscars". New York Times. Retrieved 30 December 2014. ... died on Tuesday at her home in London. She was 104. The cause was pneumonia ...
  2. ^ "Luise Rainer, Hollywood golden era Oscar winner, dies aged 104". BBC News. 30 December 2014. Retrieved 30 December 2014. Actress Luise Rainer, who became the first winner of consecutive Oscars in the 1930s, has died at the age of 104. ...
  3. ^ "Luise Rainer: Oldest Living Oscar Winner Turns 103", Alt Film Guide
  4. ^ Vieira, Mark A. Hollywood Dreams Made Real, Abrams (2008) p. 218
  5. ^ McFadden, Robert D. (2014-12-30). "Luise Rainer Dies at 104; Won Best Actress Oscars for Two Years Running (Published 2014)". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-02-18.