لویز فلیچر

ئەکتەری ئەمریکی

لویز فلیچر (بە ئینگلیزی: Louise Fletcher؛ لە دایکبووی ٢٢ی تەممووزی ١٩٣٤) خانمەکتەری ئەمریکییە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار، خەڵاتی گۆڵدن گلۆب و خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی.[١]

لویز فلیچر
بە ئینگلیزی: Louise Fletcher
لەدایکبوون٢٢ی تەممووزی ١٩٣٤
بێرمینگھام، ئالاباما، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢(٢٠٢٢-٠٩-٢٣) (٨٨ ساڵ ژیاوە)
Montdurausse، فەڕەنسا
ناوی کاتی لەدایکبوونEstelle Louise Fletcher
زمانی نووسینزمانی ئینگلیزی
پیشەئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەری فیلم، ئەکتەر
بواری کارنواندن
پەروەردەUniversity of North Carolina at Chapel Hill، Ramsay High School
Doctoral studentNatasha Mortimer
دەستپێکی چالاکی١٩٥٨
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧
خەڵاتەکانخەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، BAFTA Award for Best Actress in a Leading Role، Mary Pickford Award

لویز لە ساڵی ١٩٧٣، بۆیەکەمینجار لە فیلمی کۆبوونەوەی بازەکان دەرکەوت (A Gathering of Eagles)، دوای ئەم فیلمە لە ساڵی ١٩٧٤ دزی وەک ئێمە (Thieves Like Us) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٧٥، لە فیلمی (One Flew Over the Cuckoo's Nest),[٢][٣] بە ڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمەوە ناوبانگی زۆری پەیداکرد بەوەی بووە براوەی کۆمەڵێک خەڵات لەوانە، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ باشترین خانمەکتەر بە ڕۆڵی دراما، ھەروەھا خەڵاتی خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی بۆ باشترین خانمەکتەر بەڕۆڵی سەرەکی. ئەو بووە سێیەم خانمەکتەری ھۆڵیوود لەپاڵ ھەریەکە لە ئۆدری ھەپبێرن و لیزا مینێلی کە بتوانێت ئەم سێ خەڵاتە بەدەست بھێنێت. کۆتا دەرکەوتنی لویز لە فیلمەکان، لە ساڵی ٢٠١٣ بوو لە فیلمی پیاوێکی نایاب (A Perfect Man) بوو.

لویز لە ساڵی ١٩٦٠، ھاوسەرگیری لەگەڵ بەرھەمھێنەر جێری بیک ئەنجامدا، دواتر لە ساڵی ١٩٧٧ جیابوونەوە.[٤] بەیەکەوە دوو کوڕیانن بوو بەناوەکانی جۆن و ئەندرێو.[٥]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Louise Fletcher | Biography & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «40 years after making Oscars history, Birmingham's Louise Fletcher reflects on 'Cuckoo's Nest'». Alabama NewsCenter (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٨ی شوباتی ٢٠١٦. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «Birmingham's Louise Fletcher reflects on Oscar win for 'Cuckoo's Nest' 36 years ago (with video)». al (بە ئینگلیزی). ٢٦ی شوباتی ٢٠١٢. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ Weinraub، Bernard (٢٧ی ئازاری ١٩٩٥). «Oscar's Glory is Fleeting. Ask One Who Knows». The New York Times. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. ^ «Jerry Bick: Literary agent, producer». Variety. ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.