قوتابخانەی قوبەھان

قوتابخانەی قوبەھان لە شاری ئامێدییە، یەکێکە لە قوتابخانە مێژوویی و شوێنەوارییەکانی عێراق، کە دەکەوێتە پارێزگای دھۆک، لە سەدەی سێزدەهەمدا دروستکراوە، هەروەها لە ساڵی ٩٤٠ کۆچی/١٥٣٤ی زایینی، تا ساڵی ٩٧٧ی کۆچی/١٥٧٠ز، لەلایەن سوڵتان حسێن وەلییەوە کاری نۆژەنکردنەوەی لەسەر ئەنجامدراوە، لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی.[١]

قوتابخانەی قوبەھان
Qubahan School
مدرسة قباهان
دیمەنێک لە قوتابخانەی قوبەھان
دامەزراندن١٥٣٤
جۆرئیسلامی
شوێنئامێدی, پارێزگای دھۆک, عێراق

ناوی ئەم فێرگەیە لە وشەی زمانی عەرەبی (قبة)ەوە ھاتووە واتای گومبەز. لەبەرئەوەی لەو سەردەمەدا خوێندن و نووسین عەرەبی بووە زۆرتر وشەی عەرەبی بەکارھێنراوە، ھەروەھا ئەم فێرگەیە لەبەرئەوەی گومبەز(قبة)یەکی زۆر لە پێکھاتەی تەلارەکەیدا ھەبووە، ناویان ناوە قوبەھان، ئامڕازی کۆی(ان)ی زمانی کوردییان خستووەتە سەر وشەی عەرەبی قبة. (قبھ + ان) بووەتە قوبەھان.

مێژووی ئەم قوتابخانەیە دەگەڕێتەوە بۆسەدەی شازدەھەم واتە ساڵانی "١٥٣٤"ی زایینی و بە دیاریکراوی لە سەردەمی "میر حسێن وەلی"، میری میرنشینی بادینان و بە فەرمانی ئەو میرە دروست کراوە. ئەم قوتابخانەیە وەک ناوەندێکی ئایینی و فێرکاری بۆ فێرکردنی زانستەکانی "ئایین، فەلسەفە و بابەتە کۆمەڵایەتییەکان" بەکارھاتووە و قوتابییان وانەی "ئایینی و زانستی و مرۆییان" تێدا خوێندووە. مەیدانی قوتابخانەکە و پلیکانە پێچاوپێچەکانی و پایە مەزن و نووسینە ھەڵکەندراوەکانی سەر بەردەکان، گەواھیدەری مێژووی گرنگن نەک تەنھا بۆ ئامێدی بەڵکوو بۆ تەواوی کوردستان. بەڵام لە ئێستادا بەشی زۆری قوتابخانەکە ڕووخاوە.[٢]

بیناکە چەندین قەوس و تاقی تێدایە لەگەڵ نووسینی بەشێوەی بەرز لەسەر دیواری خوێندنگەکە. پانیی خوێندنگەی قوبەھان (٢٥٫٣٠)مەتر و درێژییەکەی دەگاتە (٢٨)مەتر. لە ڕۆژئاوای تەلاری خوێندنگەکە بەرزییەکەی دەگاتە (٣٫٨٠)مەتر و فراوانیی دەرگەی (٢٫٨٠)مەترە. قوتابخانەکە لە بەردی کلس دروست کراوە و قوبەکانیش لە بەردی حەلانی سوور دروست کراون، ھەروەھا ئاوی سۆلاڤ سەرچاوەی ئاوی خوێندنگەکە بووە.[٣]

جوگرافیا

دەستکاری
 
Map

قوتابخانەی "قوبەھان" یەکێکە لە شوێنەوارە دێرینەکانی ھەرێمی کوردستان و دەکەوێتە سنووری قەزای ئامێدی لە بەشی باشووری ھاوینەھەواری سۆلاڤ لە سنووری پارێزگای دھۆکی ناوچەی بادینان و لە ناو باخچە و دار و درختێکی چڕدا ھەڵکەوتووە.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ دليل الجوامع والمساجد التراثية والأثرية - ديوان الوقف السني في العراق - صفحة 304.
  2. ^ https://knwe.org/KU/Details/6012
  3. ^ https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0706201913
  4. ^ https://www.openstreetmap.org/node/2488237512#map=17/37.100001/43.486551