فەی فای دوناوی (لەدایکبووی ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٤١) خانمەئەکتەری ئەمریکییە،[١] ئەو وەرگری چەندین خەڵاتی سینەمایییە، لەوانە خەڵاتێکی ئۆسکار، خەڵاتێکی ئێمی (پریمتایم) و سێ خەڵاتی گۆڵدن گلۆب و خەڵاتێکی بافتا لە ساڵی ٢٠١١، لەلایەن حکوومەتی فەرەنسا مێدالیای ڕێزلێنانی لەبواری ئەدەب و ھونەر پێبەخشرا.[٢]

فەی دوناوەی

فەی دوناوەی لە ساڵی ١٩٩٧
لەدایکبوون
دۆرۆتی فەی دوناوەی

(١٩٤١-٠١-١٤) ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٤١ (تەمەن ٨٣ ساڵ)
خوێندنگەزانکۆی بۆستن
پیشەخانمەئەکتەر
چالاکبوون١٩٦١-ئێستا
ھاوسەرپیتەر وۆلف (ھاوسەرگیری ١٩٧٤؛ جیابوونەوە ١٩٧٩)
تێری ئۆنیل (ھاوسەرگیری ١٩٨٣؛ جیابوونەوە ١٩٨٧)
مناڵ(ەکان)١

لە ساڵی ١٩٦٧، بۆ یەکەمینجار بە فیلمی (The Happening) لە شاشەکانی سینەما دەرکەوت. ھەر لەو ساڵەدا سەرەتای ناوبانگ دەرکردنی بوو، کاتێک لە فیلمی (Bonnie and Clyde) دەرکەوت، ھەر بەھۆی ئەم فیلمەشەوە یەکەم پاڵێوراوی خۆی لە خەڵاتەکانی ئۆسکار بەدەست ھێنا، دواتر لە ساڵی ١٩٦٨ لە فیلمێکی تاوان ئامێز بەناوی (The Thomas Crown Affair) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٧٤، کاتێک لە فیلمی چاینەتاون بەشداریکرد ئەوا دووەم پاڵێوراوبوونی بۆ باشترین خانمەئەکتەری خەڵاتەکانی ئۆسکار بەدەست ھێنا.

لە ساڵی ١٩٧٦، دوای بەشداریکردنی لە فیلمی نێوتۆرک ئەوا خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەری پێدرا لە خەڵاتەکانی ئۆسکار.[٣]

ژیانی تاکەکەسی دەستکاری

زۆربەی کات فای وەک کەسێکی داخراو و خۆپارێز دەھاتە بەرچاو، لە ژیانیدا زۆر بەدەگمەن چاوپێکەوتنی کردووە لەگەڵ میدیاکان، زۆر بەکەمیش دەردەکەوت لە بۆنەکان. دوای دروست کردنی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ھەریەکە لە لێنی بروس،[٤] جێری شاتزبێرگ[٥] و مارچێلۆ ماسترۆیانی، ئەوا ناوبراو دووجار ھاوسەرگیری کرد، یەکەمیان لەگەڵ گۆرانیبێژ پیتەر وۆلف، دواتریش لەگەڵ وێنەگر تێری ئۆنیل، کە لەگەڵ ئەوەی دووەمیاندا کوڕێکیان بوو بەناوی لیام.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Malakpour, Douglas Friedman; Fashion Editor: Maryam (2016-09-20). "Faye Dunaway's Wild Ride". Harper's BAZAAR (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14. {{cite web}}: |first= has generic name (help)
  2. ^ "Faye Dunaway honored at Cannes Film Festival". Reuters (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14.
  3. ^ "The 49th Academy Awards | 1977". Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14.
  4. ^ Hamilton, Anita. "Celebrating Seniors – Faye Dunaway is 75" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14.
  5. ^ "Jerry Schatzberg (b. 1927)". ClampArt (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14.