فەلسەفەی ماتماتیک ئەو لقەی فەلسەفەیە کە لە گریمانە فەلسەفییەکان، بنچینە فەلسەفەییەکان و ئاماژۆکە فەلسەفییەکانی ماتماتیک دەکۆڵێتەوە. ئامانجی فەلسەفەی ماتماتیک پێشکەشکردنی شرۆڤەیەکە بۆ سروشت و میتۆدۆلۆژیی ماتماتیک و تێگەیشتن لە شوێن و پێگەی لە ژیانی خەڵکدا. سروشتە پێکھاتەیی و لۆژیکییەکەی ماتماتیک خۆی بۆتە ھۆی ئەوە کە ئەم لێکۆڵینەوەیە ھەم زۆر بەربڵاو بێ و ھەمیش تاقانە بێ لەنێوان ھاوشانە فەلسەفییەکانیدا.

ئەو پرسیارانەی ڕووبەڕوویان دەبینەوە بریتین لە:

  • سەرچاوەکانی ئیدیا ماتماتیکییەکان کامانەن؟
  • باری ھەبوونناسانەی هەبووگەلی ماتماتیکی چییە؟
  • ئاماژەدان بە شتێکی ماتماتیکی بە واتای چییە؟
  • تایبەتمەندیی وتەی ماتماتیکی چییە؟
  • پێوەندی نێوان لۆژیک و ماتماتیک چییە؟
  • کام شێوازەکانی پرسینەوە لە ماتماتیکدا بەکەڵکن؟
  • ئامانجی پرسینەوەی ماتماتیکی چییە؟
  • سەرچاوە و سروشتی ڕاستی لە ماتماتیکدا چییە؟
  • پێوەندیی نێوان جیھانی دەرھەستی ماتماتیکی و گەردوونی ماددی چۆنە؟

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری