کارڵ فرێدریک بەکمەن (بە ئینگلیزی: Carl Fredrik Backman؛ لەدایکبووی ٢ی حوزەیرانی ١٩٨١ لە ستۆکھۆڵم) ڕۆماننووس و وێبلۆگنووسێکی سوێدییە. لە سوێد زۆرتر بەھۆی وێبلۆگنووسی ناوبانگی دەرکرد. فرێدرێک وتاری بۆ ڕۆژنامەکان دەنووسی و لەگەڵ گۆڤاری مێترۆ ھاوکاری دەکرد. لە ساڵی ٢٠١٢ ڕۆمانی پیاوێک کە ئۆڤێی پێ دەوترای نووسی و لە ھەمان ساڵدا زۆرتر لە ٦٠٠ ھەزار دانەی لێ فرۆشرا. ھاوسەری فرێدریک ئێرانییە و لەگەڵ دوو مناڵەکەی لە سوێد نیشتەجێن.[١]

فرێدریک بەکمەن
لەدایکبوون (١٩٨١-٠٦-٠٢) ٢ی حوزەیرانی ١٩٨١ (تەمەن ٤٢ ساڵ)
سوێد
پیشەنووسەر
نەتەوەسوێدی
واژوو

کتێبەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ نورشمسی، حمید. ««مردی به‌نام اُوِه» به ایران رسید/ رمان موفق یک وبلاگ‌نویس». Mehr News Agency. 2016-09-10
  2. ^ "A Man Called Ove". Simon & Schuster. Retrieved 15 February 2016.
  3. ^ "Fredrik Backman's Biography". Litlovers. Retrieved 15 February 2016.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری