فرۆشیار (فیلم)

(لە فرۆشیارەکەەوە ڕەوانە کراوە)

فرۆشیار (بە فارسی: فروشنده‎) فیلمێکی ئێرانی ساڵی ٢٠١٦ەیە و حەوتەمین فیلمی ئەسغەر فەرھادیە. لە فێستیڤاڵی فیلمی کان خەڵاتی باشترین سیناریۆ بە ئەسغەر فەرھادی درا و خەڵاتی باشترین ئەکتەریش بە شەھاب حوسێنی درا.[١] ھەروەھا فیلمی فرۆشیار نوێنەری ئێرانە بۆ خەڵاتەکانی ئۆسکاری لە ساڵی ٢٠١٧. فرۆشیار لە ڕۆژەکانی کۆتایی نمایشی لە سینەماکانی ئێران، خۆی توانی ببێتە پڕداھاتترین فیلمی ناوخۆی ئێران و ڕیکۆردی فیلمی محەممەد پێغەمبەری خودا بشکێنێت.[٢]

فرۆشیار
دەرھێنەرئەسغەر فەرھادی
بەرھەمھێنەرئەسغەر فەرھادی
ئەلێکساندەر ماڵت گای
نووسینئەسغەر فەرھادی
کاستشەھاب حوسێنی
تەرانە عەلیدۆستی
بابەک کەریمی
مینا ساداتی
مۆسیقاستار ئۆرکی
وێنەگری سینەماییحسێن جەعفەری
دەستکاریھایدە سەفییاری
ڕێکەوتی دەرچوون٢١ی ئایاری ٢٠١٦ لە فیستیڤاڵی کان
٣١ی ئابی ٢٠١٦ لە ئێران
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە فەڕەنسا
ماوەی فیلم١٢٥ خولەک
وڵاتئێران
فەڕەنسا
زمانفارسی
داھات١٥٬٦٦٤٬٠١٥٬٠٠٠ تمەن

کورتەی چیرۆک دەستکاری

ڕەعنا و عیماد دوو ھاوسەری لاون کە خەریکی نمایشکردنی شانۆیی مەرگی فرۆشیارن لە نوسینی ئارتەر میلەر، بەھۆی ئەوەی ئەوەی شوقەیەی تیای نیشتەجێن دادەچێت و مەترسی دەکەوێتە سەر ناچاردەبن خانویەک بە کرێ بگرن کە پێشتر ژنێکی بەدناو بە ناوی ئاھو نیشتەجێ بووە تێیدا، سەرەتا شتەکان ئاسایی دەچنە پێش بەڵام پاشتر کێشەی گەورەیان توش دەبێت بەھۆی خانوەکەوە.

ئەکتەرەکان دەستکاری

  • شەھاب حوسێنی بە ڕۆڵی عیماد
  • تەرانە عەلیدۆستی بە ڕۆڵی ڕەعنا
  • بابەک کەریمی بە ڕۆڵی بابەک
  • مینا ساداتی بە ڕۆڵی سەنەم
  • ئیحترام بورومەند بە ڕۆڵی خاتو شاە نەزەری
  • فەرید سەججادی حوسێنی بە ڕۆڵی ناسر

خەڵاتەکان دەستکاری

ساڵ خەڵات بەش ناوی براوە ئەنجام
٢٠١٦ فیستیڤاڵی فیلمی کان چڵە خورمای ئاڵتونی ئەسغەر فەرھادی پاڵێوراو
باشترین سیناریۆ ئەسغەر فەرھادی براوە
باشترین ئەکتەری سەرەکی پیاو شەھاب حوسەینی براوە
٢٠١٦ ئەنجومەنی ڕەخنەگرانی ئەمریکا باشترین فیلمی دەرەکی فرۆشیار براوە
٢٠١٦ فیستیڤاڵی میونخ باشترین فیلم فرۆشیار براوە
٢٠١٦ فیستیڤاڵی ئەمستەردام باشترین فیلمی بینەران فرۆشیار براوە
٢٠١٦ فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شیکاگۆ ھۆگۆی ئاڵتونی ئەسغەر فەرھادی پاڵێوراو
ھۆگۆی زیوین، خەڵاتی داوەران ئەسغەر فەرھادی براوە
٢٠١٦ فیستیڤاڵی سمینسی باشترین فیلم فرۆشیار براوە
٢٠١٦ فیستیڤاڵی مۆمبای فیلمی ھەڵبژێردراوی بینەران فرۆشیار[٣] براوە
٢٠١٧ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب باشترین فیلمی بیانی فرۆشیار[٤] پاڵێوراو
٢٠١٧ خەڵاتی ئەکادێمی باشترین فیلمی بیان فرۆشیار[٥] براوە

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری