عەزیز شاڤەرشیان

یاریزانی لەشجوانی بە ڕەگەز کورد و ناوداری ئینتەرنێتی ئوسترالیی لەدایکبووی ڕووسیا

عەزیز سێرگیێڤیچ شاڤەرشیان[٢] (ڕووسی: Ази́з Серге́евич Шавершя́н؛ ٢٤ی ئازاری ١٩٨٩ – ٥ی ئابی ٢٠١١)،[٣] زیاتر ناسراو بە ناوە ئینتەرنێتییەکەی زیز،[٤][٥] یاریزانی لەشجوانی، ڕاھێنەری تایبەت و نمایشکارێکی ئوسترالیی لەدایکبووی ڕووسیا بوو. کە بووە خاوەن لایەنگرێکی زۆر دوای بڵاوکردنەوەی چەند ڤیدیۆیەکی خۆی لە یووتیووب، کە لە ٢٠٠٧ەوە دەستی پێ کرد.[٦][٧][٨]

عەزیز شاڤەرشیان

Азиз Шавершян
عەزیز لە ٢٠١١
لەدایکبوون
عەزیز سێرگیێڤیچ شاڤەرشیان

(١٩٨٩-٠٣-٢٤) ٢٤ی ئازاری ١٩٨٩
مەرگ٥ی ئابی ٢٠١١(٢٠١١-٠٨-٠٥) (٢٢ ساڵ ژیاوە)
پاتایا، تایلەند
ناوەکانی ترزیز، ئەز
پیشەیاریزانی لەشجوانی، ڕاھێنەری تایبەت، ناوداری ئینتەرنێت، نمایشکار، سەماکەر
چالاکبوون٢٠٠٧–٢٠١١
باڵا١٨٧سم[١]
وێبگەfacebook.com/zyzzthetics/

لە تەممووزی ٢٠١١دا، عەزیز سەرنجی میدیاییی زیاتری چووە سەر کاتێک دە سیدنی مۆرنینگ ھێرەڵد وتارێکی لەسەر بەندکردنی برا گەورەکەی، سەید، بڵاو کردەوە بەھۆی خاوەندارێتیی نایاساییی ستێرۆیدی ئانابۆلیک.[٩] لە ٥ی ئابی ٢٠١١دا، کاتێک لە پشوویەکدا بوو لە تایلەند، عەزیز تووشی وەستانی دڵ بوو و لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.[٤][١٠]

ژیاننامە دەستکاری

عەزیز بە ڕەگەز کوردە[١١] و لەدایکبووی مۆسکۆیە،[١٢] و بچووکترین کوڕی مایان ئیبۆیان، کە پسپۆڕی دڵە، و سێخی شاڤەرشیانە.[٣] ئەو یەک برای گەورەی ھەبوو، سەید شاڤەرشیان، کە بەناوی سەر شاشەی «چێست برا» ناسراوە.[٩][١٣] لە ١٩٩٣دا، عەزیز و خێزانەکەی چوون بۆ ئوسترالیا و لەوێ نیشتەجێ بوون.[١٤] لە ئیستوود، نیو ساوت وەیڵز گەورەبووە،[٣] و لە خوێندنگەی ئامادەییی ماریست کۆڵێج ئیستوود خوێندوویەتی، کە بووەتە «ئازای خوێندنگەی کۆلێژەکە».[٣][١٥][١٦] پێش مردنی لە ئابی ٢٠١١دا، داندرابوو کە لە زانکۆی وێسترن سیدنی دەربچێت، بە بڕوانامەیەک لە بازرگانیدا.[٣][١٥][١٦] ئەو بێدین بوو، بەڵام تەزبیحی لە مل دەکرد و گۆڕەکەشی خاچێکی لەسەرە.[١٧]

لەشجوانی دەستکاری

پێش بوون بە یاریزانی لەشجوانی، عەزیز وەک کوڕێکی لاواز[٧][١٨] و ئیکتۆمۆرف باس دەکرا.[١٩] کاتێک خوێندنی ئامادەییی تەواو کرد،[١٢] بەھۆی ئیلھامی برا گەورەکەیەوە، چووە وەزشگایەکی ناوخۆیییەوە و دەربارەی خۆراک و ڕاھێنان فێر بوو، کە بەکاری ھێنان تا ببێتە یاریزانێکی لەشجوانی. ڕۆژانە سێ بۆ چوار کاتژمێری تەرخان دەکرد بۆ ڕاھێنانکردن.[١٩][٢٠] یاریزانی لەشجوانییە پیشەگەرە دڵخوازەکانی بریتی بوون لە ئاڕنۆڵد شوارزنێگەر و فڕانک زەین.[١٩]

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ وێبگەی لەشجوانیی سیمپڵی شرێددا، عەزیز باسی کرد کە لە سەرەتادا لەبەر «سەرنج ڕاکێشانی کچان» ویستوویەتی ببێتە یاریزانی لەشجوانی. وتوویەتی کە سەیری وێنەی یاریزانی لەشجوانیی تری دەکرد و و بە خۆی دەوت کە ڕۆژێک وەک ئەوان دەبێت. دوای نزیکەی چوار ساڵ لە ڕاھێنان، وتوویەتی کە:

عەزیز نموونەی لاچاندێکی لەشجوانیی ناشی بوو لە ئوسترالیا، بە ناوی «ئەستێتیکز»،[٢١] کە ئەو بەناوبانگی کردبوو.[٢٠] عەزیز توانی یافتەی پڕۆتینی خۆی بەدەست بھێنێت، بە ناوی «پڕۆتینی خوداکان»، کە لە حوزەیرانی ٢٠١١دا بڵاو کرایەوە.[٦] ھەروەھا کۆمپانیای جلوبەرگی تایبەت بە خۆی ھەبوو،[٢٢] و ئینجیلی لەشجوانیی زیز لە ١٧ی ئابی ٢٠١١دا بڵاو کرایەوە، کە لەسەر زنجیرەیەک زانینی خۆی نووسیبووی کە فێربوو بوو لەڕێی ڕاھێنانکردنەکەی بۆ زیاتر لە چوار ساڵ.[١٨][٢٣] ئەو سووربوو لەوەی کە ئینتەرنێت یارمەتیدەری بووە لە پێشخستنی براندەکەی، و لە بنچینەدا لەڕێی تۆڕە کۆمەڵاتییەکانەوە توانراوە.[٢٤]

لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١١دا، سەیدی برای عەزیز دەستگیر کرا بەھۆی خاوەندارێتیی ستێرۆیدی ئانابۆلیک،[٩] کە دواتر وتی کە تاوانبار بووە دوای مردنی عەزیز.[٢][٢٥] دە سیدنی مۆرنینگ ھێرەڵد ڕووماڵی دۆسییەکەی کرد، و وێنەیەکی عەزیزیشی تێدا بوو.[٩] عەزیز ناڕەزاییی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەکارھێنانی وێنەکەی بۆ نیشاندانی وتارێک کە لە سەرەتادا لەسەر خراپ بەکارھێنانی ستێرۆیدی ئانابۆلیک بوو.[١٨]

کاتێک لەلایەن دە دەیڵی تەلەگرافەوە پرسیاری لێ کرا، نکۆڵیی لە بەکارھێنانی ستێرۆید کرد، و جەختی کردەوە کە شێوە لەشی بەھۆی ڕاھێنانە زۆرەکان و پارێزییە توندەکەیەتی.[٢٣] بەپێی دە سیدنی مۆرنینگ ھێرەڵد، کۆمپانیاکەی کە عەزیزی وەک سەماکەر دامەزراندبوو وتوویانە کە عەزیز «کەسێکی دڵڕفێن بووە، سەرەڕای بەکارھێنانی ستێرۆید».[٢٦] عەزیز زۆربەی کات دەستەواژەکانی وەک «سواربوونی پاسکیل»ی بەکار دەھێنا، کە، بەپێی دە دەیڵی تەلەگراف، «بە زمانی نافەرمیی وەرزشگا بە مانای بەکارھێنانی سووڕی ستێرۆید دێت».[١٣]

مەرگ دەستکاری

لە ٥ی ئابی ٢٠١١دا، عەزیز لە ساونایەکدا تووشی وەستانی دڵ بوو، لە کاتێکدا لە پشوودا بوو لە پاتایا.[٢٧] ئەو برایە نەخۆشخانەیەک، و پزیشکەکان نەیانتوانی زیندووی بکەنەوە.[٣][١٠][١٨] خێزان و ھاوڕێکانی ھەواڵی کۆچکردنییان لە فەیسبووک بڵاو کردەوە. مردنەکەی لە ٩ی ئابی ٢٠١١دا لەلایەن وەزارەتی کاروبار و بازرگانیی بیانییەوە سەلمێندرا.[٦] توێکارییەک دەریخست کە تێکچوونی زگماکیی دڵ و گەورەبوونی دڵی ھەبووە، کە پێشووتر دەستنیشان نەکراون، کە بووەتە ھۆی وەستانی دڵی.[٦][٢٨] خێزانەکەی وتیان کە نیشانەی بچووکی دەرخستووە لە مانگەکانی پێش ئابی ٢٠١١، کە پێکھاتبوون لە بەرزیی پەستانی خوێن و ھەناسەبڕکێی جارناجار. کێشەی دڵ لە خێزانەکەیدا بۆماوەیییە.[٦]

یادگار دەستکاری

بەپێی سیدنی مۆرنینگ ھێرەڵد، مردنەکەی عەزیز شەشەم بۆ گەڕاوترین بابەتی سەر بە مەرگ بوو لە ئوسترالیا لە ٢٠١١دا.[٧][٢٩][٣٠] پێش مردنی، عەزیز ڤیدیۆیەکی خۆی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بڵاو کردبووەوە، کە دواتر پێگەی ١٨یەمی گرت لە «گرنگترین ڤیدیۆکانی ھەواڵی ساڵ»ی ناین نیوز بۆ ساڵی ٢٠١١.[٣١] لە ماوەی نێوان ئابی ٢٠١١ بۆ ئابی ٢٠١٢، ئامارەکانی گووگڵ دەریانخست لە ئەندازەی جوڵیا گیڵارد گەڕانی بۆ کراوە، کە سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا بوو لەو کاتەدا.[٢٤]

لە فێستیڤاڵی فیڵد دەیی سەری ساڵی ٢٠١٢ لە سیدنی، خەڵک وەک عەزیز خۆیان پۆشی وەک ڕێزگرتنێک لێی.[٣٢]

سەید شاڤەرشیان ڤیدیۆیەکی ١٩ خولەکیی دروست کرد بۆ براکەی وەک ڕێزگرتنێک، بە ناوی زیز - یادگارێک،[٢٤][٣٣] و لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٢دا لە یووتیووب بڵاوی کردەوە. ڤیدیۆکە بوویە یەکێک لە پڕبینەرترین ڤیدیۆکانی کۆتاییی ئازار و سەرەتای نیسانی ٢٠١٢. بەپێی ئابی ٢٠٢٢، ڤیدیۆکە زیاتر لە ١٦ ملیۆن بینەری ھەیە.[٣٤][٣٥]

پەرەی فەیسبووکی عەزیز ٤١٥،٧٦٧ ڵایکی ھەبوو. لە نیسانی ٢٠١٢دا، دە دەیڵی تەلەگراف تێبینیی ئەوەی کرد پەڕەی لایەنگری زیاتر لە ٣٩٩،٦٧١ ھەواداری ھەبووە[٢١] پێش ناچالاکبوونی دوای چەند مانگێک.[٢٢]

بەپێی وتارێکی بۆچوونی ٢٠١٣ لە وینتوۆرت کۆریەر، لە کاتێکدا سەدان وتاری ھەواڵیی وێنتوۆرت کۆریەر کە لە سەرھێڵ بڵاو کراونەتەوە ونبوون و خوێنەرێکی وایان نەبووە لە ٢٠١١وە، «چیرۆکی زیز» بەردەوام خوێنەری ھەیە و زۆربەی کات لە پێڕستی پڕخوێنەرترین وتارەکانی ڕۆژانەی وێبگەکە دەبیندرێت.[٣٦]

لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ڕاگیرکردنی تاوانی ڕێکخراوی بازرگانیکردنی ستێرۆید بە شێوەیەکی نھێنی، پەیامنێر ماڕک ویڵەسی عەزیزی بە «ناسراوترین کەسی کۆمەڵی لەشجوانی» ناوبرد.[٣٧]

فیلمۆگرافی دەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٠ خاڵی لاواز: میلە ئاڵتونییەکە زیادە ئەڵقەی «شانشین ھاتووە»
٢٠١١ گەشتە نێودەوڵەتییەکە زیز چەند ئەڵقەیەک[٣٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Shavershian, Aziz. "How tall are you in cm?". Formspring.me. Archived from the original on 12 January 2014. Retrieved 12 March 2012. ١٠ی تەممووزی ٢٠١٥ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  2. ^ ئ ا Andrew Denny (11 August 2011). "Body Image" (Official YouTube video). Ten News. Network TEN (Australia). Retrieved 19 December 2011.
  3. ^ ئ ا ب پ ت ج "Heart condition 'behind bodybuilder's death'". Ninemsn. 11 ئاب 2011. Archived from the original on 12 September 2011. Retrieved 14 August 2011.
  4. ^ ئ ا de Brito, Sam (11 August 2011). "Zyzz ripped from this life too young". The Sydney Morning Herald. Retrieved 14 August 2011.
  5. ^ Morrah, Michael (26 تشرینی دووەم 2014). "Young Kiwis experiment with potent steroids". 3 News. Archived from the original on 22 February 2015. Retrieved 27 November 2014.
  6. ^ ئ ا ب پ ت Danks, Katherine (10 August 2011). "Facebook favourite and aspiring model, Aziz 'Zyzz' Shavershian, 22, dies in Thailand sauna". The Daily Telegraph. Retrieved 14 August 2011. ١٢ی ئابی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ ئ ا ب Phillips, Liam (16 December 2011). "Death and disaster unleashed a flood of news in 2011". The Sydney Morning Herald. Retrieved 17 December 2011.
  8. ^ Berry, Sarah (12 January 2012). "Incredible bulk: a journey from fit to fanatical". The Sydney Morning Herald. Retrieved 12 January 2012.
  9. ^ ئ ا ب پ Whyte, Sarah (31 July 2011). "All pumped up, but tell us how?". The Sydney Morning Herald. Retrieved 5 November 2011.
  10. ^ ئ ا "Heart attack killed 'Zyzz'". The Age. 11 ئاب 2011. Archived from the original on 19 March 2012. Retrieved 7 March 2012. ١٩ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ "Spring.me". Archived from the original on 12 January 2014. Retrieved 25 April 2015. ١٠ی تەممووزی ٢٠١٥ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  12. ^ ئ ا Kennedy, Les (10 August 2011). "Sydney bodybuilder dies in Thailand sauna". Ninemsn. Retrieved 15 August 2011. ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ ئ ا Budd, Henry (15 August 2011). "Customs reveals steroid abuse is skyrocketing". The Daily Telegraph. Retrieved 15 August 2011. ١٥ی ئابی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ Shavershian, Aziz. "How old were you when your family moved to australia?". Formspring.me. Archived from the original on 19 February 2013. Retrieved 4 November 2011.
  15. ^ ئ ا "Aesthetic bodybuilder Aziz 'Zyzz' Sergeyevich Shavershian's last posts". The Daily Telegraph. 11 August 2011. Retrieved 20 August 2011.
  16. ^ ئ ا Vollmer, Tim (11 August 2011). "Bodybuilder Aziz 'Zyzz' Shavershian killed by heart defect". The Daily Telegraph. Retrieved 19 August 2011.
  17. ^ Shavershian, Aziz. "What religion are you?". Formspring.me. Archived from the original on 30 July 2012. Retrieved 18 December 2011.
  18. ^ ئ ا ب پ Georgina Robinson and Sarah Whyte (11 August 2011). "Shattered: body of bodybuilder 'Zyzz' heading home". The Sydney Morning Herald. Retrieved 15 August 2011.
  19. ^ ئ ا ب پ "Aesthetically Pleasing: Zyzz Shreddedshian Talks With Simplyshredded.com". Simplyshredded. 2011. Retrieved 16 August 2011. ١٠ی ئابی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ ئ ا Marcus, Caroline (3 December 2012). "Boys hit by body blues". The Daily Telegraph. Retrieved 3 December 2012. ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ ئ ا Olding, Rachel (28 July 2012). "Sydney's newest sport - beat someone senseless or kill them for the heck of it". The Sydney Morning Herald. Retrieved 28 July 2012.
  22. ^ ئ ا "Fans flock to Aziz Sergeyevich Shavershian's social network sites a year after his death". The Daily Telegraph. 25 April 2012. Retrieved 25 April 2012.
  23. ^ ئ ا "Boys and the buff culture". Background Briefing. Australia. 2 October 2011. ABC. ABC NewsRadio. Retrieved 19 December 2011.
  24. ^ ئ ا ب Whyte, Sarah (27 May 2012). "Zyzz, the late bodybuilder who gets Googled as much as Gillard". The Age. Archived from the original on 30 June 2012. Retrieved 27 May 2012. ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  25. ^ Whyte, Sarah (7 August 2011). "Chestbrah fined". The Sydney Morning Herald. Retrieved 15 August 2011.
  26. ^ Baker, Jordan (2 September 2011). "Generation V buff, but not so pretty after dark". The Sydney Morning Herald. Retrieved 12 January 2012.
  27. ^ "Playing fast and loose with the juice". Bangkok Post. 26 January 2014. Retrieved 29 January 2014.
  28. ^ Whyte, Georgina Robinson and Sarah (2011-08-11). "'Shattered': body of bodybuilder 'Zyzz' heading home". The Sydney Morning Herald (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-17.
  29. ^ Olding, Rachel (7 December 2011). "Searches show our true cares". The Sydney Morning Herald. Retrieved 10 December 2011.
  30. ^ Grubb, Ben (7 December 2011). "Aussies more interested in iPhone than world's disasters: Google". The Sydney Morning Herald. Retrieved 10 December 2011.
  31. ^ "Top news videos of the year - 18 "Bodybuilder's bizarre video"". Ninemsn. 7 کانوونی یەکەم 2011. Archived from the original on 14 January 2012. Retrieved 19 December 2011.
  32. ^ Ian Walker and Claire Harvey (2 January 2012). "Sydney throws a party as New Year 2012 arrives". The Daily Telegraph. Retrieved 26 April 2012.
  33. ^ Zyzz - The Legacy (بە ئینگلیزی), retrieved 2022-02-28
  34. ^ Dunning, Craig (29 March 2012). "What's hot online Thursday, 29 March 2012". The Daily Telegraph. Retrieved 8 April 2012.
  35. ^ Dunning, Craig (3 April 2012). "What's hot online Tuesday, 03 April 2012". The Daily Telegraph. Retrieved 8 April 2012.
  36. ^ Mills, David (28 January 2013). "Shirtless dudes tip of the iceberg at Bondi". Wentworth Courier. Retrieved 28 January 2013.
  37. ^ لێی سەیڵز (9 March 2015). "Illegal steroid demand being met by outlaw motorcycle gangs". دامەزرەی پەخشی ئوسترالی. Retrieved 4 June 2015. ناسراوترین کەس بۆ کۆمەڵی لەشجوانی عەزیز شاڤەرشیان بوو. 'زیز'، کە بەو ناوە بە لایەنگرانی ناسرابوو، گومانبار بوو بە بەکارھێنانی ستێرۆید، لە کاتێکدا براکەی پێشووتر دانی بەوەدا نابوو کە تاوانبار بووە بە خاوەندارێتیی ستێرۆیدی ئانابۆلیک.
  38. ^ "National Road Trip Series Preview". filmotion.com.au. Retrieved 7 March 2012.