عەبدولعەزیز ڕەنتیسی

عەبدولعەزیز ڕەنتیسی (بە عەرەبی: عبد العزيز الرنتيسي ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٧ – ١٧ی نیسانی ٢٠٠٤) سەرکردەیەکی سیاسی فەلەستینی و ھاوبەشی دامەزرێنەری حەماس بووە، لەگەڵ شێخ ئەحمەد یاسین لە ساڵی ١٩٨٧. ھەروەھا لە ئازاری ٢٠٠٤ تا تیرۆرکردنی لە مانگی نیسانی ٢٠٠٤ سەرۆکی ئەنجومەنی شورا و لە کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٨٧ تا مانگی ئازاری ٢٠٠٤ جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی شورا بووە.

عەبدولعەزیز ڕەنتیسی
عبد العزیز الرنتیسی
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس
پێشینە ئەحمەد یاسین
مەکتەبی سیاسی حەماس
پێشینە Position created
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون عەبدولعەزیز ڕەنتیسی
(1947-10-23) 23ی تشرینی یەکەمی 1947
ڕامەڵا، فەلەستین
مردن ١٧ی نیسانی ٢٠٠٤(٢٠٠٤-٠٤-١٧) (٥٦ ساڵ ژیاوە)
کەرتی غەززە، فەلەستین
ھاوسەر(ەکان) ڕەشا عەدلونی
خوێندن لە زانکۆی ئەسکەندەرییە

ڕەنتیسی لە ساڵی ١٩٤٧ لە شاری یەبنا لە فەلەستین لەدایکبووە. لە کاتی شەڕی عەرەبی و ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨ بنەماڵەکەی لەلایەن میلیشیا زایۆنیستەکانەوە بەرەو کەرتی غەززە دەرکران. لە ساڵی ١٩٥٦، کاتێک تەمەنی نۆ ساڵ بوو، سەربازانی ئیسرائیل لە خان یونسدا لەبەردەمیدا مامیان کوشت، کە بە وتەی خۆی کاریگەری لەسەر تەواوی ژیانی ھەبووە. پزیشکی منداڵان و جیناتی لە میسر لە زانکۆی ئەسکەندەریە خوێندوویەتی، بە پلەی یەکەم لە پۆلەکەیدا دەرچووە، لەو ماوەیەدا بووەتە ئەندامی ئیخوان موسلیمین. لە ساڵی ١٩٧٦ گەڕاوەتەوە غەززە بۆ ئەوەی لە زانکۆی ئیسلامی غەززە وانەبێژی مشەخۆرزانیی و جینات بکات.

لە کاتی ڕاپەڕینی یەکەمی فەلەستین لە دژی داگیرکاری ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٨٨، بوو بە ڕێکخەرێکی جەماوەری و سەرکردەیەک، کە ھەوڵەکانی یارمەتیدەر بوو بۆ پێکھێنانی حەماس. ڕەنتیسی دوای کوشتنی شێخ ئەحمەد یاسین سەرۆکی ڕۆحی حەماس لەلایەن ئیسرائیلەوە لە مانگی ئازاری ٢٠٠٤ بوو بە سەرکردەی سیاسی و وتەبێژی حەماس لە کەرتی غەززە.[١] ڕەنتیسی دژی سازان لەگەڵ ئیسرائیل وەستایەوە و داوای دروستکردنی دەوڵەتی فەلەستینی (بە ھەموو دەوڵەتی ئیسرائیلیشەوە) لە ڕێگەی کردەوەی سەربازییەوە.

لە ١٧ی نیسانی ٢٠٠٤ ھێزی ئاسمانی ئیسرائیل ڕەنتیسی تیرۆر کرد بە تەقاندنی مووشەکی ھێلفایر لە ھەلیکۆپتەرێکی ئەپاچی AH-64 بۆ ئۆتۆمبێلەکەی.

ژیانی سەرەتایی و پەروەردە

دەستکاری

ڕەنتیسی لە یەبنا لەدایکبووە، لە نزیک ڕەملە لە فەلەستین لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٧. لە کاتی شەڕی عەرەبی و ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨ بنەماڵەکەی لەلایەن میلیشیا زایۆنیستەکانەوە بەرەو کەرتی غەززە دەرکران. لە ساڵی ١٩٥٦ کە تەمەنی ھەشت یان نۆ ساڵ بوو، شایەتحاڵی کۆمەڵکوژی خان یونس بوو، کە تێیدا سەربازانی ئیسرائیل سەدان فەلەستینییان لە کەرتی غەززە کوشت.[٢] لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەدا، ڕەنتیسی بیری ھێنایەوە کە سەربازە ئیسرائیلییەکان لەبەردەمیدا مامی خۆیان کوشت — وەک بۆ جۆ ساکۆ باسی کردووە، ئەم ڕاستییە زۆر گرنگ بوو بۆ ژیانی داھاتووی.[٣] لە زانکۆی ئەسکەندەریە لە میسر پزیشکی منداڵان و جیناتی خوێندووە و لە پۆلەکەیدا پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە. پزیشکێکی بڕوانامەدار بووە. لە ماوەی مانەوەی لە میسر، بووە ئەندامێکی سزادراوی ئیخوان موسلیمین. لە ساڵی ١٩٧٦ ڕەنتیسی گەڕایەوە غەززە بۆ ئەوەی لە زانکۆی ئیسلامی وانەی مشەخۆرزانیی و بۆماوەیی بڵێتەوە.[٤]

لە ساڵی ١٩٨٧ چوار ھاووڵاتی مەدەنی فەلەستینی لە کەمپی پەنابەرانی جەبالیا لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا کە دانیشتووان و سەربازانی ئیسرائیلی تێیدا بەشداربوون. ڕەنتیسی پەیوەندی بە شێخ ئەحمەد یاسین و سەڵاح شەحادەوە کرد، لەگەڵ ئەوانی تردا، بۆ ھاندانی خەڵک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر داگیرکاری. ئەمە سەرەتای یەکەم ڕاپەڕینی فەلەستین بوو کە پێنج ساڵی خایاند. ڕەنتیسی بوو بە ڕێکخەر و سەرکردەیەکی بەناوبانگ کە ھەوڵەکانی یارمەتی پێکھێنانی حەماس بوو.[٥][٦] لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٢، ڕەنتیسی دیپۆرتکرایەوە بۆ باشووری لوبنان، وەک بەشێک لە دەرکردنی ٤١٦ کارمەندی حەماس و جیھادی ئیسلامی فەلەستین، و وەک وتەبێژی گشتی دەرکراوان دەرکەوت.[٧]

لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٣ ئاڕاستەی ھێرشێکی حەماس کرد کە تێیدا چوار سەربازی ئیسرائیلی لە دەروازەی ئێرێز لە کەرتی غەززە کوژران. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٣، ڕەنتیسی لە ھێرشێکی ھێلیکۆپتەری ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکەی ڕزگاری بوو.[٨] لە ھێرشەکەدا بە سووکیی بریندار بووە، کە بووە ھۆی کوژرانی یەکێک لە پاسەوانەکانی کە ھاووڵاتییەکی مەدەنی و لانیکەم ٢٥ کەسی دیکەش برینداربوون.[٩]

لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٠٤، دوای کوشتنی ئەحمەد یاسین لەلایەن ھێزەکانی ئیسرائیلەوە، ڕەنتیسی وەک سەرۆکی حەماس لە کەرتی غەززە دەستنیشانکرا. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٠٤، ڕەنتیسی لە غەززە قسەی بۆ ٥٠٠٠ لایەنگرانی کرد. ناوبراو جۆرج بوشی سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکای بە «دوژمنی موسڵمانان» ناساند و جەختی لەوە کردەوە کە «ئەمریکا شەڕی دژی خودا ڕاگەیاندووە. شارۆن شەڕی دژی خودا ڕاگەیاندووە و خوداش شەڕی دژی ئەمریکا و بوش و شارۆن ڕاگەیاند و شەڕی خودا بەردەوامە». دژی ئەوان و دەتوانم ئەو سەرکەوتنە ببینم کە لە خاکی فەلەستینەوە بە دەستی حەماسەوە دێتە ئاراوە”.[١٠]

تیرۆرکردن

دەستکاری

لە ١٧ی نیسانی ٢٠٠٤، ڕەنتیسی لەلایەن ھێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە تیرۆرکرا، کاتێک لە کۆپتەرێکی ئەپاچی AH-64 مووشەکی ھێلفایەری ئاراستەی ئۆتۆمبێلەکەی کرد. ھەروەھا لە ھێرشەکەدا دوو کەسی دیکە کە پاسەوانێک (بەناوی ئەکرەم نەسر) و محەممەدی کوڕی تەمەن ٢٧ ساڵانی ڕەنتیسی کوژراون و چوار کەسی مەدەنی برینداربوون. ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕای گەیاند کە ئەمە یەکەم دەرفەتە بۆ بە ئامانجگرتنی ڕەنتیسی، بەبێ زیانێکی لاوەکی، لەوەتەی سەرکردایەتی حەماسی گرتووە،[١١] بە ئیدعای ئەوەی کە لە دوای کوژرانی یاسینەوە خۆی بە قەڵغانی مرۆیی گەمارۆداوە.[١٢]

کاردانەوەکان

دەستکاری

جۆناسان پێلد وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ «ئیسرائیل ئەمڕۆ پلاندانەرێکی تیرۆری لەناوبرد، کەخوێن لەسەر دەستەکانی بوو. تا دەسەڵاتی فەلەستین پەنجەیەک ھەڵنەگرێت و بەرەنگاریی تیرۆر نەبێتەوە ئیسرائیل خۆی بەردەوام دەبێت و ناچار دەبێت ئەو کارە بکات.»[١٣]

جاک سترۆ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەو کارەی ئیدانە کرد؛ «حکومەتی بەریتانیا چەندین جار ڕوونی کردووەتەوە کە ئەوەی پێی دەوترێت 'تیرۆرکردنی ئامانجدار' لەم جۆرە نایاسایی و ناڕەوا و بێ بەرھەمن».[١٤]

ژیانی کەسی

دەستکاری

ڕەنتیسی ھاوسەرگیری لەگەڵ جەمیلە عەبدوڵڵا تەھا شانتی کردووە کە لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ ئەنجومەنی یاسادانانی فەلەستین ھەڵبژێردرا و لە ساڵی ٢٠٢٣ تیرۆرکرا؛ شەش منداڵیان ھەبوو.[١٥]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Urquhart، Conal (18 April 2004). «Israeli missile attack kills new Hamas chief». The Guardian. London. لە 26 June 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ Filiu، Jean-Pierre (2014). Gaza: A History. Oxford University Press. p. 97.
  3. ^ Sacco، Joe (2009). Footnotes in Gaza. New York: Metropolitan Books. ISBN 978-0-8050-7347-8.
  4. ^ «Profile: Hamas leader Rantisi». BBC News. 17 April 2004. لە 26 June 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ «Dr Abdel Aziz Rantisi». The Independent. London, UK. 19 April 2004. لە 15 August 2023 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  6. ^ «Rantisi: A Life Lived, Ended for Palestinian Cause - 2004-04-18». Voice of America. ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. ^ «Israel shelling near camp». The Telegraph Herald. Lebanon. Associated Press. 4 January 1994. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  8. ^ Jones، Tony (10 June 2003). «Hamas leader survives assassination attempt». Australian Broadcasting Corporation. لە ڕەسەنەکە لە 19 April 2014 ئەرشیڤ کراوە. لە 15 December 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  9. ^ «Identical letters dated 10 June 2003 from the Permanent Observer of Palestine to the United Nations addressed to the Secretary-General and the President of the Security Council». UN. ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  10. ^ «New Hamas leader: Bush is 'enemy of Muslims'». CNN. Gaza City. 6 May 2004. لە 26 June 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  11. ^ «Surgical Strike Not a Retaliatory Action». Artuz Sheva. ١٧ی نیسانی ٢٠٠٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
  12. ^ Plaw، Avery (2008). Targeting Terrorists: A License to Kill?. Ashgate Publishing, Ltd. p. 77. ISBN 978-0-7546-4526-9.
  13. ^ Matza، Michael (١٨ی نیسانی ٢٠٠٤). «Israeli attack kills leader of Hamas». Lawrence Journal-World – via Google News Archive Search.
  14. ^ «UK condemns Hamas leader killing». BBC. 18 April 2004. لە 26 June 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  15. ^ Seitz، Charmaine (30 March 2004). «A New Kind of Killing». MERIP. لە 26 June 2024 ھێنراوە. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)