ئایشێ حەفسە والیدە سوڵتان یان بە کورتکراوی حەفسە سوڵتان (بە عوسمانلی: عایشە حفصە سلطان) ھاوسەری سوڵتان سەلیمی یەکەم و دایکی سوڵتان سولەیمان قانونی بوو. ئەو لە ساڵی ١٥٣٤ ی زاینی کۆچی دوایی کرد، یەکێک بوو لە دەسەڵاتدارترین ژنانی دەرباری عوسمانی. ئەو یەکەمین کەس بوو کە نازناوی والیدە سوڵتانی (بە واتای دایکی سوڵتان) پێ بەخشرا. ئایشێ سوڵتان دوای کۆچی دوایی لە شاری ئەستەمبوڵ لە خاک نێژرا.[١]
- ^ Peirce, Leslie P. , The Imperial Harem: Women and Sovereignty in the Ottoman Empire, Oxford University Press, 1993, ISBN 0-19-508677-5 (paperback).