عادڵ ھەورامی (٤ی ئازاری ١٩٧٣ سلێمانی - ) گۆرانیبێژی کورد خەڵکی باشووری کوردستانە کە گۆرانییەکانی خۆی بە ھەر دوو زاراوەی ھەورامی و سۆرانی بڵاو کردووەتەوە.[١]

عادڵ ھەورامی
زانیارییەکان
لەدایکبووی (١٩٧٤-٠٣-٠٤) ٤ی ئازاری ١٩٧٤ (تەمەن ٥٠ ساڵ)
سلێمانی،  ھەرێمی کوردستان
پیشە(کان)گۆرانیبێژ
ساڵانی چالاکبوون١٩٩٣- ئێستا

ژیان دەستکاری

عادڵ ھەورامی لە ٤ی ئازاری ١٩٧٣ لە سلێمانی لە دایک بووە. مێژووی چونە ناو دنیای ھونەری عادڵ ھەورامی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٣ ئەو کاتەی کە خولیای ھونەر و گۆرانیوتنی گەشتە لووتکە، بەشێوەیەک وەک دەوترا ھونەر دۆست بوو، دەکرێت ئەم ھۆکارە بگەڕێتەوە بۆ ئەو کەش و بارودۆخەی تێیدا دەژیا، بەتایبەت باوکی کە دەنگێکی ناوازەی ھەبوو، یان ئەو ھونەرمەندانەی کە سەردانیان دەکردن وەک عوسمان کێمنەیی زۆر تێکەڵاوی ماڵی ئەوانی دەکرد. زۆرکاتیش ھونەرمەندە عەرەبەکانی دەبینی.

دواتر بەھۆی گۆڕانی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە کۆچی کرد بەرەو وڵاتی ئێران و ساڵی ١٩٩٢ کەگەڕاوەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و لەشاری سلێمانی گیرساوە، لە ساڵی ١٩٩٣ بریاریدا کەدەست بکا بەکارکردن لە بواری ھونەرداو یەکەم گۆرانیشی بەناوی قەڵای سم بارانی غەم بوو، کەدابەشکردنی مۆسیقاکەی لەلایەن سەلاح ڕەووف بوو، وەھۆنراوەکەشی ھۆنراوەی فۆلکلۆربوو، وەدەنگدانەوەیەکی گەروەی دروست کرد. ئەو ھەمیشە چاوەڕێی دەکرد کارێکی لەوە باشتر ئەنجام بدات، ئەوەبوو لە ساڵی ٢٠٠٠ ئەلبومی گەردوونی تۆمار کرد، کە گۆرانییەکی لەو خۆشتر دەرچوو و گوێگرێکی زۆریشی ھەبوو.[٢]

چەندین کۆنسێرتی لەشارە جیاجیاکانی کوردستان سازکردووە.[٣]

بەرھەمەکان دەستکاری

ئاڵبۆم دەستکاری

تا ئێستە حەوت ئەلبومی ھەیە، و تێچووی سەرجەم ئەلبومەکانیشی لەسەرشانی خۆی بووە.

  • چەپک، (٢٠٠٤)[٤]
  • سروە گیان، (٢٠٢١)
  • سلێمانی

تاقە گۆرانییەکان دەستکاری

ژومارەیێک لە گۆرانییەکانی:[٥]

  • شنەی شەماڵ
  • جافی جوانڕۆ
  • دەردت لە ماڵم کەوێت
  • زولێخام زەردە
  • ئامان ئامان
  • دێوانەم
  • نم نمەی باران
  • شیرین دامەچۆ
  • شۆخە گیان
  • گەردوون ئامان
  • سەحەر
  • شەماڵ
  • مەجنوون
  • لەیل
  • کەنیلە گیان

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری